ئەڵمانیا گرووپە نەتەوەپەرستە توندڕەوەکانی تورک قەدەغە ناکات

“لە بری ئەوەی گروپە نەتەوەپەرستەکانی تورک قەدەغە بکرێن، بزوتنەوەی ئازادیی کورد قەدەغە دەکرێت”

پارلمانتاری پارتی چەپ کلارا بونگەر لە پارلمانی ئەڵمانیا رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا گروپە نەتەوەپەرستە توندڕەوەکانی تورک قەدەغە ناکات و وتی “بۆ قەدەغەیەکی لەم جۆرە پێویستە چی تر رووبدات؟”

دوابەدوای بوونەوە بە سەرۆککۆریی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکاندا، گروپەکانی سەر بە ئاکەپە-مەهەپە لە ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان کردبوو. دوای ئەو خۆپیشاندانانە رووداوەکانی توندوتیژیی ماوە ماوە رووداوی توندوتیژی دێنە ئاراوە. پەرلەمانتاری پارتی چەپ کلارا بونگەر بابەتەکەی بردە پارلمان و لەپرسیارێکدا کە ئاراستەی حکومەت و راوێژکاری وڵاتەکە ئۆلاف شوڵزی کردووە بە ئاماژەدان بە هەڕەشەی گروپە توندڕەوەکانی تورک کە کوردەکان، کەمینەکانی تورکیا و بەرهەڵستکرانی ئەردۆغان کە لە ئەڵمانیا دەژین رایگەیاند، ئایا وەک حکومەتی فەرەنسا نیازیان هەیە ئەو گروپانە قەدەغە بکەن یان نا؟

لەسەر ناوی حکومەت وەزارەتی ناوخۆ لە ٧ی حوزەیراندا وەڵامی پرسیارەکانی بونگێری دایەوە و بانگەشەی ئەوەی کرد هیچ مەترسیەک لەسەر ژیانی کورد و بەرهەڵستکارانی تورک لە ئەڵمانیا بوونی نییە. وەزارەتەکە بانگەشەی ئەوەشی کرد کە یەکینە ئەمنییەکان هەرگیز چاوپۆشییان لە توندوتیژی و توندڕەوی نەکردووە. ئەوەشی خستووتەڕوو ئەوانەی بەشداری لەو جۆرە تاوانانەدا بکەن دەستبەجێ لە چوارچێوەی پێوانە یاساییەکاندا سزا دەدرێن و رایگەیاند کە سەرباری چەند رووداوێکیش بەڵام راگەیاندنی قەدەغەی لەو جۆرە کە پەرلەمانتار بورگەر باسی لێوەکردووە لە بەرنامەی کاری حکومەتدا نییە.

بونگەر: ئێوە دەتانەوێت چی رووبدات؟

پەرلەمانتاری پارتی چەپ کلارا بونگەر ناڕەزایەتی بەرامبەر بە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ نیشاندا و رایگەیاند، مایە قەبوڵ کردن نییە کە حکومەت سەرباری رووداوەکانی توندوتیژی و توندڕەویش پرسی قەدەغەکردنی گروپە نەتەوەپەرستە توندڕەوەکانی لایەنگری ئەردۆغانی نەخستووەتە بەرنامەی کارەوە. بورگەر ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەت بۆ ئەوەی ئەردۆغان توڕە و بێزار نەکات بریاری لە پارێزگاری لە کوردان و بەرهەڵستکاران نەداوە و وتی، “ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم، بۆ ئەوەی ‘ئولکوجو’ نەتەوەپەرستە توندڕەوەکان قەدەغە بکرێن دەبێت چ شتێک رووبدات؟ ‘ئولکوجو’ لە ئەڵمانیا هێشتا گەورەترین گروپی راستڕەوی تودڕەوە و هێندە نیونازیەکان مەترسیدارە”.

پەرلەمانتاری پارتی چەپ بونگەر راشیگەیاند کە سەرباری هەڕەشەکان لە سەر کورد، ئەرمەن و گروپە چەپە و بەرهەڵستکارەکان، وێڕای بوونی هەڕەشەی ئەمنی لەسەر ژیانی ئەو گروپانە و لە بری ئەوەی گروپە نەتەوەپەرستەکانی تورک قەدەغە بکرێن، بزوتنەوەی ئازادیی کورد قەدەغە دەکرێت و ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمە مایەی قەبوڵ کردن نییە. بونگەر گەڕاندنەوەی سیاسەتمەداری کورد کەنعان ئایاز لە قوبرس و دادگایی کردنی لە دادگاکانی ئەڵمانیای بە بیرهێنایەوە و وتی، “هێنانەوە و دادگایی کردنی ئایاز لە ئەڵمانیا دەریدەخات کە ئەوە لە خزمەت ئەردۆغاندایە”.

هەواڵگریی: لە سەر ئاسایشی ناوخۆ هەڕەشەیە

بە پێچەوانەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ، بە گوێرەی فەرمانگەی پاراستنی دەستوری هەمیشەیی گروپە فاشیستە تورکەکان هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی ناوخۆی ئەڵمانیا. فەرمانگەی پاراستنی دەستوری هەمیشەیی لە دوا راپۆرتیدا لە کانونی دووەمی ئەمساڵدا لەبارەی گروپە نەتەوەپەرست و نەژادپەرستەکانی تورک شیکارییەکی بڵاوکردبووەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو کە نەتەوەپەرستە توندڕەوەکانی تورک لە دژی کورد، ئەرمەن، رومان، یەهودیەکان و عەلەویەکانن.

 

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …