“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و وتی، “ئێمە نازانین ئۆجالان لە چ بارودۆخێکدایە، هەربۆیە زۆر گرنگە سی پی تی راپۆرتی خۆی لەسەر ئیمراڵی ئاشکرا بکات“.

لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی پاریس “ژان پرۆسپێر” ئاستی یاسایی گۆشەگیریی لە ئیمراڵی و مامەڵەی سی پی تی لەگەڵ گۆشەگیریی بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی راگەیاند، ئامانجی بنچینەیی مافناسان ئەوەیە کە سەرنج بۆ سەر دۆخی گشتیی و پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە زیندانیانی سیاسی رابکێشن.

پرێزەر پرۆسپێر ئەوەی خستەڕوو کە هەلومەرجی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و وتی، “جگە لەوە، سەرباری تێپەڕبوونی ئەو هەموو کاتە سی پی تی هێشتا پێشنیازەکانی خۆی پەیوەست بە ئیمراڵی بۆ رای گشتی ئاشکرا نەکردووە. لە وەها رەوشێکدا سەبارەت بە دۆخی زیندانیکردنی عەبدوڵا ئۆجالان هیچ زانیارییەک بەردەست نییە. ئەوەش پێشێلکاری بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە لەبارەی ئۆجالانەوە“.

بۆ زانینی دۆخی ئیمراڵی راپۆرتی سی پی تی گرنگە

پارێزەر پرۆسپێر دەستنیشانی کرد، کە بۆ زانینی دۆخەکە زۆر گرنگە کە راپۆرتی ئەم دواییەی سی پی تی ئاشکرا بکرێت و بەم جۆرە بەردەوام بوو، “بۆ ئەوەی کاراکتەرەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بزانن لە ئیمراڵی چی روودەدات، پێویستیمان بە راپۆرتی سی پی تی هەیە. هەربۆیە زۆر گرنگە کە ئەو راپۆرتە لە ماوەیەکی کەمدا بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت“.

دەبێت ئێمە گوشارێک سازبکەین

پارێزەر پرۆسپێر ئەوەی خستەڕوو، کە بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان و هاندانی رێکخراوە پەیوەندیدارەکان ئەرکەکانیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان دەبێت لە هەموو شوێنێک تێکۆشان درێژەی پێبدرێت و وتی، “بۆ ئەوەی کاربەدەستانی تورک رێز لە بڕیارەکانی دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا بگرن دواتریش چاودێرانی سەربەخۆ بتوانن هەلومەرجی ئیمراڵی لە نزیکەوە کۆنتڕۆڵ بکەن، دەبێت ئێمە گوشار بکەین. هاوکات وەک مافناس بۆ ئەوەی سی پی تی راپۆرتەکانی لەبارەی دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان ئاشکرا بکات، گوشارەکان چڕبکەینەوە“.

هەروەها چێکی بکە

د. دریڤەر: بە پێش چاوی جیهانەوە دادپەروەریی لە ئیمراڵیدا لە باردەبرێت

مامۆستا لە زانکۆیی ڕیدینگ د. دییپا دریڤەر بێدەنگی دامەزراوە نێونەتەوەییەکانی بەرامبەر بە گۆشەگیری ڕەخنەکرد و …