لە شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێکی فراوان بۆ ئازادیی ئۆجالان بەڕێوەچوو

بە سەرپەرشتیی کەمپەینی “ئازادیی بۆ عبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە شاری سلێمانیی خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان بەڕێوەچوو، تیادا سەدان کەسایەتیی سیاسیی و ئەکادیمست و هاوسەرۆکانی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی تەڤگەر بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون.               

ئەمڕۆ شەممە، بە سەرپەرشتیی کەمپەینی “ئازادیی بۆ عبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد”، لە شاری سلێمانیی – لە سەهۆکەوە بەرەو باغی گشتیی شارەکە  خۆپیشاندانێکی جەماوەریی بەڕێوەچوو، تیایدا سەدان کەسایەتیی سیاسیی و ئەکادیمیست و هاووڵاتییان و   سەلام عەبدوڵا و تارا حسێن ئەندامانی تەڤگەر بەشداریی خۆپیشاندانەکە بوون.

تانیا کەریم

تانیا کەریم – لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا بەیاننامەی کەپەمینەکەی خوێندەوە و ئاماژەی بەوەکرد ئازادیی رێبەر ئاپۆ  گەرەنتی ئاشتیی و چارەسەری پرسی کوردە، تیایدا هاتبوو: “بۆ رایگشتیی کوردستان و ئازادییخوازن، ژنان و گەنجان، سەرجەم چین و توێژە رەنجدەر و وڵاتپارێزەکان. لەپێناو کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، لەپێناو چارەسەری پرسی کورد و  ئاشتیی و دادپەروەرییدا باپێکەوە بازنەی تێکۆشان فراونتر بکەین، چونکە پەیوەست بوون بەھەڵمەتی جیھانیی بۆ شکاندنی سیستمی گوشەگیریی و ئازادیی رێبەر ئاپۆ، واتایی خاوەنداریی کردنە لە بەھای مرۆڤایەتیی ئازاد و ئاشتیی و پێکەوەژیان و مانای وەستانەوەیە لەبەرامبەر فاشیزم و شەڕ و نائارامیی و نادادیی و نایەکسانیی.”

ئاماژەی بەوەشکرد” وەک ئاشکرایە لەسایەی سیستمی جیھانیی نادادپەروەر و بەرژەوەندییخوازدا ئەوا ٢٤ساڵە رێبەری کورددان و پێشەنگی تێکۆشانی ئازادیی و پێکەوەژیان، لەدەرەوەی ھەموو یاسا و رێساکان لەزینداندایە.”

ئەوەشی خستەڕوو: “نزیکەی سێ ساڵە، ھیچ سەردان و  چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئەنجام نادرێت، ھیچ زانیارییەک لەسەر ژیان و تەندروستیی رێبەر ئاپۆ  نییە،  ئەمە سیاسەتی لەناوبردن و نکوڵیی کردنە دژبە ھەموو یاساکانی مافی مرۆڤ و زیندانییانی سیاسییە، ئەو ستەم و زۆرداریی و لەناوبردنە کەرژێمی فاشستی ئەکەپە – مەھەپە بەرێوەیدەبات ھەمووسنورێکی تێپەڕ کردووە، بۆیە ئیدی سەبری گەلی ئێمە و ئازادییخوازن نەماوە! دەبێت ئەو دۆخە کۆتایی پێبێت، لەبەرامبەردا گەلەکەمان و ئازادییخوازان بێ وەستان لەسەرتاسەری جیھان لەچالاکییدان کە دەکرێت ئەو ھەڵمەتە شکۆدارە “وەک  هەڵمەتی ئازادیی گەلان، ژنان و چەوساوەکان ناوزەد بکرێت”، ئەو چالاکییانە بەپێشەنگایەتیی بزوتەوەی ئازادییخوایی کورد و دۆستانی جیھان و زیندانییان و دایکانە و ھەر دەبێت بگاتە سەرکەوتن، دەبێت رێبەر ئاپۆ ئازادبکرێت و ئاشتیی مسۆگەر بکرێت.”

ئەوەشی وت: “ھاونیشتمانانی بەھەڵوێست… ئێوە ئاگادارن، دوو مانگە لەلایەن دۆستانی گەلی کوردەوە، بەسەدان کەسایەتیی ئەکادیمیست و نووسەر و سیاسیی و چالاکانی مافی مرۆڤ و ژینگەپارێز،  لەسەر ئاستی جیهان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئەو ھەڵمەتە شکۆدارەیان دەست پێکردووە، زیندانییەکانی دۆزی گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا بەدەستپێشخەری مانگرتن و رۆژووی مردن   وەڵامیان دایەوە، ئەوە پەیامێکە دەبێت بەقوڵیی لێی تێبگەین و دەبێت ئێمە وەک گەل و دامودەزگاکانی دیموکراتیی ئەو تێکۆشانە و بەرپرسیارییەتییە  دابەش بکەین. ھەربۆیە ئێمە وەک گەل و چالاکوانان و ئازادییخوازن ئەو دورشم و ھەڵمەتە بەھادار دەبینین و خۆمان لەو بازنەی تێکۆشانەدا رێکدەخەین و بەشێوازی دیموکراتیی چالاکییەکان فراوانتر دەکەین، چونکە پرسی ئازادیی بەڕێز عبداللە ئۆجالان بووەتە پرسێکی گەردوونیی، ئەوەی وایکرد ئەو پرسە ببێتە پرسێکی جیهانیی، بەرخودانی کورددان و بزوتنەوەی ئازادیی کورد و دۆستانی ئازادییخوازە، ئەم هەڵمەتە لەهەمان کاتدا دەبێت وەک تێکۆشانی ئازادیی ژێردەستان، گەلان و ژنان هەڵبسەنگێندرێت. هەتا ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەر نەبێت، ئەم هەڵمەتە کۆتایی پێناھێنرێت.”

تانیا کەریم لە کۆتاییدا راشیگەیاند : “ئەمڕۆ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکەمان، لەھەرکات زیاتر پێویستیی  بە ئاشتیی و چارەسەری پرسەکانە، هەر بۆئەوەی ئەو ئاشتییە بێتەدی بۆ ئەوەی رێگە لەو  شەڕو کاولکاریی و نکوڵیی کردنەی پەرەیسەندووە  بگیرێت، تاکە رێگە پێکەوە بوونمانە لەسەر رێگەی ئاشتیی و پێکەوەژیان  و بەردەوام بوون لەتێکۆشان، ھەرلەبەر ئەوە ئەم تێکۆشانە پێویستی بە رێبەرێکی پێشەنگە  کە ئەمڕۆ کلیلی چارەسەرییەکانە  بۆ تەواوی کێشەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و چارەسەری پرسی کورد کە  ئەویش رێزدار عبداللە ئۆجالانە، کەدەتوانێت  پێشەنگایەتیی بکات بۆ دەربازکردنی گەلی کورد و تورک و گەلانی ناوچەکە لە شەڕ و سیاسەتی نکوڵییکردن و لەناو بردن. ھەر لەبەر ئەوەیە ئازادیی جەستەیی  رێبەر ئاپۆ دەبێتە مایەی سەقامگیریی و  بەرەوپێشچوونی زیاتری خەبات و تێکۆشانی ئاشتییخوازان و کۆتایی شەڕ و نەھامەتییەکان،  هەر بۆیە گەلی کورد و ئازادییخوازانی جیھان،  هەتا بەدیھێنانی ئامانجەکانیان بەردەوام دەبن  تادەگات بەو ئەنجامەی دەسەڵاتداران ناچاردەکرێن  بە ئازادیی جەستەیی  رێبەر و پێشەنگی ئاشتیی و ئازادیی بەرێز عبدوللە ئۆجالان.

محەمەد ئەمین پێنجوێنیی

هاوکات هەر لە خۆپیشاندانەکەدا محەمەد ئەمین پێنجوێنیی – نووسەر و سیاسەتمەدار، وتەیەکی پێشکەش کرد و رایگەیاند: ئەرکێکی مرۆڤایەتیی و نەتەوەییە، کە داوای ئازدیی بۆ یەکێک لە رێبەرە هەرە کاریگەرەکانی نەتەوەی کورد بکەین، کە ئەویش بەڕێز ئۆجالانە، کە ٢٤ ساڵە لە زیندان گۆشەگیر کراوە.

پنجوێنیی باسی لەوەشکرد، کە زیاتر لە دوو ساڵە چاوپێکەوتن لەگەڵ رێبەر ئۆجالان قەدەغە کراوە پارێزەر و کەسوکارەکەی ناتوانن بیبینن.

 

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …