تۆڕێکی سیخوڕیی دەستگیرکرا

هەسەدە ئەو سیخۆرانەی دەستگیر کرد کە بەرپرس بوون لە شەهید کردنی ئەندامی فەرماندەیی ئەنجومەنی سەربازیی یەپەژە شەرڤین سەردار و هاوڕێکانیدا.

هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هه‌سه‌ده‌) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیادا هاتووە: تۆڕێکی سیخوڕییان دەستگیرکردوە کە لەچوار کەس پێکهاتوون ‌و کاریان بۆ هەواڵگریی تورکیا (میت) کردوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەوکەسانەی ده‌ستگیركراون پێشتر بەشداربوون لەئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی ئەندامێکی سەرکردایەتیی ئەنجومەنی سەربازیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)‌و هاوڕێکانی لەمەنبەج لە 15ی ئەیلولی ڕابردودا”.

ئەوەشخراوەتەڕوو “تورە سیخۆرییەکە دانی بەوەدا نا کە بە یارمەتی (میت) دەزگای هەواڵگریی تورکی داگیرکەر ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە. دوای چاودێریی ورد و کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ئەو تۆرە سیخۆرییە، بە ئۆپراسیونێکی هاوبەش هەر چوار سیخۆرەکە دەستگیر کران.”

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …