ئەرشیفی تاگەکان: عادل عوسمان

شەڕی ئەمجارەو دەرھاویشتەکانی

عادل عوسمان لەمشەوی ١٧ی٤ی٢٠٢٢وەوە ھێرشێکی نوێی دەوڵەتی تورک بەھاوکاری پەدەکە، بۆسەر باشوری کوردستان و داگیرکردنی بەبیانوی ھیزەکانی پەکەکەوە، دەستی پێکر. ئەم ھێرشە خاڵی وەرچەرخانێکی گەورە دەبێت لە ئاڵوگۆڕی ھاوکێشەکانی ھێزو دەرخستنی ھێزە کوردیەکان و جێگەو پێگەیان لەناو تێکۆشانی نەتەوەیی کورددا. ئەم شەڕە لەئاستی ھەڵوێستدا دەرخەری ھیچ پێگەو جێگەیەک نیە، بەڵکو …

بینینی زیاتر »

نەوت سەری خواردین، غازیش گیان و نیشتیمانمان دەخوات

عادل عوسمان دوای گۆڕانکاریەکانی شەڕی کەنداوی یەکەم، ئەمریکا بۆ ئاسانکاری لەدەستێوەردانی لەناوچەکەدا. باشوری کوردستانی کردە ئەو سەنتێزو خاڵی لێدەرچونەی کە بتوانێت لەڕێگەیەوە ھەم دەستێوەردان بکات، ھەم بمێنێتەوە. بۆیە لە ڕێگەی دوو حیزبی کوردی ( یەنەکە و پەدەکە)ەوە ئەوھەلومەرجەی خوڵقاند. سەرەڕای ناڕەزایەتیەکانی دەوڵەتە داگیرکەرەکان و بەتایبەت تورکیا، بۆ ئەو دەور پێدانە …

بینینی زیاتر »

ئەنفالی ئەمساڵ چیمان پێ دەڵێت؟

عادل عوسمان کاتێک باس دێتە سەر ڕۆژە کارەساتبارەکان، وەک یادێک بۆنەیەکی بۆ ڕێکدەخرێت و بەپەلە چەند وەزیرو گوزیرێک دێن و کۆمەڵێک قسەی هەلەق و مەلەق دەکەن و بە حیمایەکانیان دەیانپارێزن و سوار سەیارە دەرعو گرانبەهاکانیان دەکەون و هەڵدێن و ئەو خەڵکە لەو بەر خۆر و ناڕاحەتی ئازارەدا بەجێدەهێڵن!. خۆیان بۆ …

بینینی زیاتر »

چین هاوپەیمانە شاراوەکەی ڕوسیا

عادل عوسمان کاتێک شەڕەکان ڕوو دەدەن، هاوکێشەکان سەروبن دەبن، بەڵام کۆتایی ڕێگا بەئاسانی دیاری ناکرێت. هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تەواوی بنچینەکانی هاوکێشە جیهانیەکانی گۆڕی و جیهانی تووشی شۆک کرد. هەرکەس چاوەڕوانی وەها شەڕو پێکدادانێک نەبوو. ئەوانە نەبێت کە لە قەیران و کێشەکانی هەژمونیەتی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری تێدەگەن و لەباڵای ئەو هەژمونیەتەدان. …

بینینی زیاتر »

پەیکەری مرۆڤێکی مەزن

عادل عوسمان لەناوندی شەنگاڵ پەیکەری گەنج، شەڕڤان، تێکۆشەرو پێشەنگێکی ئێزدیەکان دانراوە. بەڵام چاوی ڕایەدارانی عیراقی و کوردی بەکرێگیراوی پێ هەڵنایەت وپەلاماری پەیکەرەکەیان داوەو فڕاندوە. ئێستەش گەلی ئێزدی و شەڕڤانانی یەبەشەو یەژەشە داوای گەڕانەوەی پەیکەرەکەی شەهید( زەردەشت شەنگاڵی) دەکەن بۆ شوێنەکەی خۆی. گەلی ئێزدی لەساڵی ۲٠۱٤دا کەوتنە بەر پەلامارو هێرشی قڕکەری …

بینینی زیاتر »

شۆڕشی مەعنەوی وسەرکەوتن

عادل عوسمان لەتێکۆشانی نەتەوەیی کورددا، ھێڵی ھەرە کوشندە بێھیوایی، خۆبچوک بینین و ناڕێکخراوبوونە. گەلی کورد لەسەردەمێکی تێکۆشانی پڕھیواو سەرکەوتنی بەرچاوو بەردەوامی شەڕی سەرکەوتندا ژیان بەڕێ دەکات. ھێزەکانی داگیرکاری و گرێدراوانی و ناحەزانی تووشی تەنگاوی و بەلەنگازی کردووە. لەبەرامبەر دەسکەوتەکانی گەلی کورددا ناڕەحەت و پەستن. نایانەوێت ئەوسەرکەوتنانە بە موڵکی گەل و …

بینینی زیاتر »

تارماییەک بەرۆکی سیاسەتی کلاسیکی گرتوە

عادل عوسمان لەسەردەمی سەرەتای سەدەی هەژدەدا، مارکس وتی” تارماییەک بەسەردونیادا بڵاو بوەتەوە، ئەویش تارمایی کۆمۆنیزمە”. ئەوە قسەیەک بوو کەلەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئەودەمی کۆمەڵگەی ئەوروپی دەهێنرایە زمان. سەرمایەداری خۆی بنیات دەنا، کۆمەڵگەی کارگەریش (پڕۆلیتاریا) بەهۆی زۆرو جەوری قازانج پەرستیەوە لەژیانێکی کوشندەدا دەژیا. بۆیە ڕەوتە سیاسیەکانی ئانارکیست، چەپ وکۆمۆنیستەکان ڕەخنەیان دەگرت وبەرامبەرکێیان لەگەڵ …

بینینی زیاتر »

ئاسایی­بوونەوەی ھەستەکان

عادل عوسمان گەلێک بۆ چەند دەیەیەک دەبێت لە نێو کوشتار و سڕینەوە و قڕکردن و پاکتاودایە. وەک کارەکۆرپە یەکپشوو دەکرێتە قوربانیی و ڕەنج و ماندووێتیی و تێکۆشانی بەبا دەدرێت. ڕادەستی ژیانی سەپاو نابێت، بەڵام دەستی بە ژیانێکی ئازادیشدا ڕاناگات! ڕەنج و تێکۆشانەکەی دەبێتە دەسکەوت بۆ کۆمەڵێک و نائومێدیی و بێھیوایی …

بینینی زیاتر »

کێشەکە پەیوەندی منداڵە بەدایکەوە

عادل عوسمان کێشەکە منداڵ پەیوەندکردن نیە بەدایک یان باوکەوە. کارەکە لەسەر ئازادی ژنە کەپەیوەندە بەئازادی کۆمەڵگەوە. لەبەرامبەر ئازادی ژندا دوو ڕەوت ڕێگرو کۆنەپەرستن. هێزە ئیسلامیەکان و فیمینیستە دەسکردەکانی دەسەڵاتخوازی پیاوسالار. ئازادی ژن واتە ئازادی و وەک یەکی وپێکەوەیی ڕەگزی ژن و پیاوە لەپەیوەندیەکی ئازاد، سروشتی گەردونیدا. چەمکی سیکسواڵێتی کلاسیک وئاینگەراو …

بینینی زیاتر »

توڕەیی ئێمە لە باڵادەستی ئێوە گەورەترە

عادل عوسمان . ئەوە دەربڕینی کچێکی ئەھوازی بوو کە باوکی بە فیشەکی دەسەڵاتدارانی ئێران لەناڕەزایەتیەکاندا شەھیدکرابوو. لەوێدا وتی ئێمە ملیۆنانین! کەنەفرەت لە ئێوەو دەسەڵاتەکانتان دەکەین!. ئەو نەفرەتە لەھەر کوێیەک ھەیە! ھەرجێیەک دەچیت پڕ نەفرەتە لەو شێوە ژیانەی سەپێنراوە بەسەر تاک و کۆمەڵگەدا. بەڵام پرسیار لێرەدایە، ئەو نەفرەتە، ھۆکاری چیە نابێتە …

بینینی زیاتر »