توڕەیی ئێمە لە باڵادەستی ئێوە گەورەترە

عادل عوسمان .

ئەوە دەربڕینی کچێکی ئەھوازی بوو کە باوکی بە فیشەکی دەسەڵاتدارانی ئێران لەناڕەزایەتیەکاندا شەھیدکرابوو. لەوێدا وتی ئێمە ملیۆنانین! کەنەفرەت لە ئێوەو دەسەڵاتەکانتان دەکەین!. ئەو نەفرەتە لەھەر کوێیەک ھەیە! ھەرجێیەک دەچیت پڕ نەفرەتە لەو شێوە ژیانەی سەپێنراوە بەسەر تاک و کۆمەڵگەدا. بەڵام پرسیار لێرەدایە، ئەو نەفرەتە، ھۆکاری چیە نابێتە فاکتەری ئاڵوگۆڕ؟ بۆچی ئێمەی نەفرەت کار نابینە ھێزی ئاڵوگۆڕو دروستکردنی بەھەشتێک بۆ ژیانێکی شایستە؟.
ئەگەر سەیری ناوچەکە بکەین بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیایەوە لێوان لێوە لە ناڕەزایەتی و شۆڕش و پێکدادان. ھۆکارەکەی بونی سیستەمی سەرمایەداری و سەرمایەی فینانسە. کەلەسەر زۆرترین قازانج دامەزراوە. ئەم سیستەمە لەڕێگەی دەسەڵات، دەوڵەت و ناوەندگەلێکی ھێزەوە خۆی بەڕێکخستن کردوەو تەواوی ھێزە سیاسی، ئابوری، سەربازی و داراییەکانی خستوەتە ژێر دەستی خۆی و دابەشی سەر ناوەندەکانی ھێزو حیزبەکانی کردوە. لەو ڕێگەیەوە واتە لەڕێگەی دەستبەسەرداگرتن و حیزب گەلی زۆرەوە کۆمەڵگەشی پارچەو گرێدراوی ئەو ناوەندو حیزب گەلانە کردوە. کە مۆخ و ھۆشی تاک و دەستەکانی خۆشیان پوچ و بێ مانا کردوەو وایان لێکراوە کە ھەرشت لە بڕیاری حیزب و ناوەندەکانی دەسەڵاتەوە ببینێت. بۆیە بەڕێوەبردنیش گرێدراوی بێ ئیڕادە کردن و بڕیاری دەستە باڵاکانی دەسەڵاتی حیزب و ناوەندەکانی کراوە. بەو مانایە، کۆمەڵگە پارچەکراوەو بێکاریگەر کراوەو گرێدراوەتەوە بە سیستەمی بڕیارو دەسەڵاتی باڵادەستەوە.
بۆئەنجامدانی ئەو پرۆسەیەش، پێویست دەکات دەوڵەت نەتەوە ناوەندگەراکان ھەڵوەشێن و پارچەببن. بۆیە کێشەکان ڕوی لەم ناوچەیە بەتایبەت و لەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کردوە. ئەمەش لەڕێگەی تێکدانی ژیانی ئاسایی و دروستکردنی بێکاری و سیستەمێک کەدزی و گەندەڵی تێدا برەوپێدراو بێت، بەڕێوە دەبەن. ئەوەش پێویستی بەھەژارکردنی خەڵک و کۆمەڵگەیە، بۆئەوەی بتوانن لەڕێگەی پارچەکردن و گرێدان بەخۆیانەوە بیانکەنە کۆیلەی خۆیان و چیان بوێت بەدیبھێنن. نمونەی عیراق و باشوری کوردستان تێرکەرو فێرکەرە.
بۆئەوەی بتوانین لەو سیستەمەدا کۆیلە نەبین و بەئاسانی ژیانی ھەرزان و بێمانامان بەسەردا نەسەپێنن. پێویستە خاوەنی ھۆشمەندی ژیانی شایستەو وەک یەک بین. ھیچ ناوەندێک بەڕێوەمان نەبات و خۆی بە دابینکەری ژیانی تاک و کۆمەڵایەتی نەزانێت و ڕێگەی پێنەدەین. خۆمان بێھێزو گرێدراوی فریادڕەس و باڵادەست نەکەین. ئابوری و دەوڵەمەندیەکانی کۆمەڵگەو سروشت بەمافی ئەوان نەزانین و خۆمان، سیستەمی خۆمان ئاوا بکەین و ببینە خاوەنی ئەقڵ و ھۆشمەندی خۆمان؛ کە کۆمەڵگەبون، ژیانی ھەرەوەزی و بەھڕەمەندبونی ھەموانە لە دەوڵەمەندیەکانی سروشت و کۆمەڵگە.
سەرمایەی فینانس و سیستەمەکەی لەتوڕەبونی ئێمە ناترسێت! بەڵام لە ڕێکخراوبون و خاوەن ھۆشمەندی ئازادو کۆمەڵایەتیمان دەترسێت. ئەوەی پێویستە ئێمە بیکەین، ئەوەیە کە ببینە خاوەنی ھۆشمەندی کۆمەڵایەتیمان و لەسەر ئەو بناغەیەش ڕێکخستنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، پیشەیی، ژینگەیی و ڕەگەزیەکانمان ئاوابکەین. بەوە دەبینە سیستەم و ڕێگری لە خڕاپ بەکارھێنان و بەڕێوەبردنی باڵادەستی دەگرین. بۆچی دەسەڵاتی سەرمایە بەھێندی ھۆشمەندیمان لە توڕەییمان ناترسێت؟ چونکە ئەوەندە خاوەنی ھێزە، کە دەتوانێت توڕەییە ھەڵچوەکانمان دامرکێنێتەوە. لە ڕێگەی ھێزی سوپا، ئاسایش، تایبەت و کوژەرەوە، دەتوانێت دامانمرکێنێتەوە. زیندانەکان پڕ دەکات لە ھاونیشتیمانی توڕەو ڕاپەڕیو، لەڕێی جەلادەکانیەوە قێزەونترین ئەشکەنجەو توندوتیژی بەکاردێنێت.
بەڵام ئەگەر ئێمە بوینە خاوەنی ھۆشمەندی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنی، بوینە ھێزی پاراستنی خۆجێی و چارەسەری ئەوکات دەسەڵات و چەوسێنەرانی سەرمایەو دزانی ڕەنجی کۆمەڵایەتی ناتوانن بەتەنیا لەڕێگەی سەپاندنی سیستەمی برسی و کۆیلەکردنی خۆیانەوە ئێمەی کۆمەڵگەبوو ڕێکخراو بەڕێوەببەن. ئەوکات ناکۆکیەکانمان نەک لەڕێگەی توڕەبونەوە! بەڵکو لەڕێگەی ڕێکخستن و چارەسەرەوە بەڕێوە دەبەین. ئەوکات ئەو ھێز و کوژەر نیەو ئێمە ڕاوەدونراو. ئەزمونی ھەموو ئەو ڕاپەڕین و توڕەییانە تێکشکان و زۆرتربونی توڕەیی و زیندانی و کوشتن و ئاوارەبونە. بۆیە ڕێکخستن بون تەنیا چارەسەری و بچوککردنەوەو لە دوا ساتیشدا کۆتایی ھێنانە بە سیستەمی دەسەڵات – دەوڵەت – دزی.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *