چین هاوپەیمانە شاراوەکەی ڕوسیا

عادل عوسمان
کاتێک شەڕەکان ڕوو دەدەن، هاوکێشەکان سەروبن دەبن، بەڵام کۆتایی ڕێگا بەئاسانی دیاری ناکرێت. هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکرانیا، تەواوی بنچینەکانی هاوکێشە جیهانیەکانی گۆڕی و جیهانی تووشی شۆک کرد. هەرکەس چاوەڕوانی وەها شەڕو پێکدادانێک نەبوو. ئەوانە نەبێت کە لە قەیران و کێشەکانی هەژمونیەتی مۆدێڕنیتەی سەرمایەداری تێدەگەن و لەباڵای ئەو هەژمونیەتەدان. چونکە خودی سیستەمەکە بەیەک ناوەند بەڕێوەناچێت و بەدڵخوازو دابەشکاری ڕوتیش بەڕێوەناچێت. ناوەندەکانی سەرمایە ـ قازانج ـ فینانس وەک میزەڵان فوی تێچوەو پێویستی بەهەڵلوشینی سەرمایەی نوێ و بازاڕی نوێ و سەرچاوەی نوێی وزەو ئابوری هەیە. بۆیە لەدابەشکردنەوەو ڕوخانی پێشوی سۆڤیەت و سۆسیالیزمی بنیاتنراودا، کۆمەڵێک ناوەندی نوێ و هێرشکاری نوێ بۆ پڕکردنەوەی پێگەکانی ئەو سیستەمی سۆسیالیزمە بونیات نراوە و دەنرێت. بەڵام لەو کاتەوە شەڕەکان نەک نەوەستاون، بەڵکو بەردەوامیان پێدراوەو هەر هێزو ناوەندێک خۆی ئامادەو کۆکردۆتەوە بۆ بەهێزبوون و دەسکەوت و قازانج.
ئەگەر لەپێشدا کۆمەڵێک هاوکێشەی نابەدڵ هەبووبێت، بەڵام هەمیشە ناوەندەکانی هەژمونیەت لەخۆئامادەکردندابوون بۆ گۆڕینی بنچینەی گەمەکە!.
لەم نێوەندەدا بزوتنەوەو تێکۆشانە دیموکراتیکەکانی گەلانیش هەبوە کەلەناو ئەم ناکۆکی و کێشمەکێشانەدا خۆی بەڕێکخستن و بەیانکردوە. کێشەی ئیسرائیل ـ فەلەستین، کورد ـ تورک، عەرەب وفارس، وڵاتانی ئەمریکای لاتین و کێشە ناوخۆییەکانی دەوڵەتانی هەژمون و بزوتنەوە چینایەتی، ڕەگەزی و ژینگەییەکان بەشێک بوون لەو تێکۆشانانەی کەسیستەمەکانیان ئەوەندەیتر توشی قەیران و ئاڵۆزی کردوە. بۆیە ئەم شەڕانەی دەکرێت لەڕێگەی لێدان لەکۆمەڵگەبوون و ئازادیەکانەوە دەیانەوێت سەرلەنوێ لەڕێگەی هەژمونیەتی نوێوە گۆی زەوی دابەش و داگیربکەن.
ئاراستەی ئەم شەڕەو دەرهاویشتەکانی بەئاسانی کۆتایی نایەت و دەبێت و بوەتە شەڕێکی جیهانی و تەواوی گۆی زەوی پەیوەنددارو پەیوەست دەکات.
ئەوەی گرنگە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کاریگەری بەرچاو لەگەڵ خۆی دێنێت و کوردان بۆ ئەو ئاڵوگۆڕانە چ ئامادەکاریەکیان کردوەو دەکەن پڕ بایەخە. چونکە ئەوەی ئاڵوگۆڕەکان ئاراستە دەکات، گەلی خۆڕێکخستن کراوو بەرخۆدێرە. لەئۆکرانیا ئەو ژنە بەڕاگەیاندکارە عەرەبیەکی وت، کاتێک وتی زیلنسکی پاڵەوانە، ووتی چی، چی ئەو پاڵەوان نیە! ئەوە گەلە بەرخۆدان دەکات! نمونەکانی شەنگاڵ، ڕۆژئاواش بۆکوردان بەرچاوە. بۆیە بۆ ئاڵوگۆڕەکانی داهاتوو پێویست دەکات کوردان، شیکردنەوەی گرنگ بکەن و گۆڕەپان بۆ پاڵەوانە ئاسک ڕەنگەکان بەجێ نەهێڵن و چ قوربانیەکی بوێت بۆ بەدەستهێنانی پێگەو ناسنامەو ڕێگری لە جێبەجێکردنی سیاسەتی قڕکردن، بیگرینەبەرو لەم هاوکێشەی ئاڵوگۆڕانەدا ئێمەش بەهوشیاریەوە بەئاستی ژیانێکی ئازاد بگەین.
هاوکێشەکان لەبەردەوامیدا لەگۆڕانکاریدایەو تەواوی گۆڕەپانەکان دەگرێتەوە و هاوپەیمانە شاراوەکان دێنە دەرو بنچینەی گەمەکە دەگۆڕن!. پەلەکردن بەهیچ کوێت ناگەیەنێت، خوێندنەوەو ئامادەکاری بۆسەرکەوتن پێویستە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *