پەیکەری مرۆڤێکی مەزن

عادل عوسمان

لەناوندی شەنگاڵ پەیکەری گەنج، شەڕڤان، تێکۆشەرو پێشەنگێکی ئێزدیەکان دانراوە. بەڵام چاوی ڕایەدارانی عیراقی و کوردی بەکرێگیراوی پێ هەڵنایەت وپەلاماری پەیکەرەکەیان داوەو فڕاندوە. ئێستەش گەلی ئێزدی و شەڕڤانانی یەبەشەو یەژەشە داوای گەڕانەوەی پەیکەرەکەی شەهید( زەردەشت شەنگاڵی) دەکەن بۆ شوێنەکەی خۆی.
گەلی ئێزدی لەساڵی ۲٠۱٤دا کەوتنە بەر پەلامارو هێرشی قڕکەری داعش و بچێهێشتنیان لەلایەن پێشمەرگەکانی ئەوکاتی حکومەتی هەرێم وجوت حیزبی باڵادەست. بەوە ناوچەکەیان داگیرکراو خەڵکەکەی ئاوارەو دەربەدەرو دیل کران و کوشتارێکی بێ ڕەحمانەیان لەدژ کرا. پیرو بەساڵاچوان بۆمەرگ ڕەوانەکران! ژن وگەنج بۆ سیاچاڵاکانی زیندان و کۆیلەی سیکسی و کڕین وفرۆش لەبازاڕی هەوەسبازاندا! منداڵان بۆ کۆیلەتی وپەروەردەکردن بۆ ئامادەکردن بۆ کاری خۆکوژی وخۆتەقاندنەوە! گەلێک لەسەر زێدی خۆی ڕوبەڕوی جینۆساید! کوشتارو قڕکردن هات!.
هاوارو ناڵەو ئازاریان بەکەس نەگەیشت! تەنیا فریاد ڕەسیان ، گەریلاو شەڕڤان و کۆمەڵێکی پێشمەرگەی بچوکی خاوەن شەرەف و ویژدان وخاک بوون. دەستیان لەدۆخەکە وەرداو گەلی کوردی باوەڕ ئێزدیان لەپەلاماری قڕکەری داعش وهاوکارەکانیان پاراست و ئەو گەلەیان فێری خۆپاراستن و بەهێزبوون کرد. گەلی ئێزدی خاوەنی هێزی پاراستنی خۆ، ڕێکخستنی خۆ، پارتی سیاسی وپێشەنگی خۆیەتی وسیسەمێکی ژیانی بۆخۆی دامەزراندوە. هێزە کۆمپلۆگەرەکان، بەپێشەنگی تورکیای داعشی، پەدەکەی هاوکاری وهێڵێکی بەکرێگیراوی ناو سیاسەت وسوپای عیراقی چاویان بەو بەرەوپێشچونەی گەلی کوردی باوەڕ ئێزدی هەڵنایەت و هەردەم لەئامادەکاری وبۆسەدان بۆ لێدانی ئەو ئەزمونە شۆڕشگێڕی تێکۆشەرانە دیموکراتیکەی شەنگاڵ و دەوروبەری.
بەدرێژایی ساڵێک وچەندمانگ ڕێککەوتنێکی دوبارەو تازەکراوە لەنێوان تورکیاـ پەدەکە ـ عێراقدا هەیە بۆ هێرش وپەلاماردانی خۆسەری شەنگاڵ کەنەک هی ئێزدیەکان بەڵکو بوەتە تێکۆشانی ئازادی ودیموکراتی گەلان وپێکهاتەکانی ناوچەکە. ئەوە هێزەو دەوڵەتە داگیرکەرو دەسەڵاتدارەکانی تەنگاو کردوەو دەیانەوێت پەلاماری بدەن. بەڵام ئایا دەکرێت؟ گەلێک کوشتارکرابێت، بەبەرچاوی دنیاوە پەلاماری دراوە زۆر ناوەند هێرشەکەیان بەجینۆساید ناساندوە، بوێری ئەوەت هەبێت جارێکیتر پەلاماری بدەیتەوەو هێرشی بکەیتە سەر؟ ئاخر بکوژ، لەناوبەرو هێشبەر نابێت ونەکراوە بوێری پەلامارو شەڕفرۆشتن بەهێزێکی هەبێت، کەلەئەنجامی ئازارەوە بوبێتە خاوەنی خۆی.
گەلی ئێزدی بەتێپەڕبونی مێژوویەک لە ئازارو کوشتارو کۆیلەبوون! هەستاوەتەوەو بوەتە خاوەنی خۆی و تامی ئازادی کردوە، پێشەنگی هەیە، بەڕێکخستن بوەو ئازاری گۆڕیوە بۆهێز. ئێستە چۆن بەئاسانی تەسلیمی هێرشی قڕکەر دەبێت. کۆمەڵگە کاتێک بوە خاوەنی ڕێکخستن وهێز وپێشەنگی شۆڕشگێڕی هەبوو لەسەر زێدی خۆی بوو بەئاسانی تێکناشکێت. لەکاتێکدا بکوژ چۆن بوێری دەستێوەردانی دۆخێکی لەوشێوەیە دەتوانێت بکات. کەگەلێک بەبەرچاوی جیهان ودانپێدانانی زۆربەی ناوەندە سیاسی، سەربازی ومرۆییەکانەوە جینۆسایدکراوە، لەلایەن ئەو هێزانەی کە کۆمپلۆدەکەن پەلامار بدرێن!.
ئاخر پەیکەری (شەهید زەردەشت) ئەزمونی تێکۆشان وهەستانەوەی گەلێکە کەخاوەن لەخۆی وپێشەنگەکانی دەردەکەوێت. بۆیە خاوەنداری لێدەکەن و ڕێگە بەدەست ونفوسە پیسەکان نادەن ئەو دۆخە بەقازانجی داگیرکەران تێکبدەن.
پێویستە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان(حکومەتی هەرێم) بەخۆیاندا بێنەوەو دەست لەدژایەتی وشەڕ لەدژی گەل هەڵگرن!. ئەو دەرفەت و ئەزمونە جیاوازانەی بۆ کوردان بەدەستهاتوە پێکەوە بۆ بەدەستهێنانی پێگەو ناسنامەی نەتەوەیی کورد بەکاری بێنین و لەبەڕێوەبردنی پێشەنگی بۆ تێکۆشانی ئازادی وپێکەوەژیانی گەلاندا لەیەکیەتیەکی نەتەوەییدا بەرەوپێشی ببەین. گەلێک تامی ئازادی کردبێت، بەئاسانی دەست بەرداری نابێت!.

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *