لە شاری سلێمانیی بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستی پێکرد و تیادا لە بارەی پیلانگێڕیی سەر رێبەر ئاپۆ سیمینار پێشکەش دەکرێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە ١٤ی شوبات، لە شار سلێمانیی – بارەگای تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ شەرمەزارکردنی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی سەر رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و ئازاد کردنی، هەڤاڵانی تەڤگەر ئازادیی و وڵاتپارێزان بۆ ماوەی یەک رۆژ مانگرتنییان لە خواردن راگەیاند و حاجی ئازاد هاوسەرۆکی هەریمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا وتەیەکی لەبارەی پیلانگێڕیی و گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجالان پێشکەش کرد،
دڵشاد عوسمان – ئەندامی ئەنجومەنی هەرێمی سلێمانیی تەڤگەری ئازادیی بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند، مانگرتنەکە بۆ ماوەی یەک رۆژە و تیادا سیمینار پێشکەش دەکرێت و کتێب دەخوێندرێرتێەوە و پێشوازیی لە شاندانەش دەکرێت کە سەردانمان دەکەن.