تارماییەک بەرۆکی سیاسەتی کلاسیکی گرتوە

عادل عوسمان

لەسەردەمی سەرەتای سەدەی هەژدەدا، مارکس وتی” تارماییەک بەسەردونیادا بڵاو بوەتەوە، ئەویش تارمایی کۆمۆنیزمە”. ئەوە قسەیەک بوو کەلەسەر ئاڵوگۆڕەکانی ئەودەمی کۆمەڵگەی ئەوروپی دەهێنرایە زمان. سەرمایەداری خۆی بنیات دەنا، کۆمەڵگەی کارگەریش (پڕۆلیتاریا) بەهۆی زۆرو جەوری قازانج پەرستیەوە لەژیانێکی کوشندەدا دەژیا. بۆیە ڕەوتە سیاسیەکانی ئانارکیست، چەپ وکۆمۆنیستەکان ڕەخنەیان دەگرت وبەرامبەرکێیان لەگەڵ سەرمایەداری دەکرد. ئەم بەرامبەرکێیە کەلەهەناوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی دروست دەکرد، بوبوە مۆتەکەی ترسی سەرمایەداری لە چینی کرێکارو ڕێبەرایەتیەکەی! ( بە ڕەخنەگریمانەوە لەم ڕەوت وسەردەمە) بەڵام بوبوە سەرچاوەی ترس ومۆتەکەیەکی گەورە!.
لەهەناوی هەر قەیران، گێژاوو بنبەستێکی سیستەمی سەرمایە ـ قازانجدا پێویستی ئاڵوگۆڕو سەر ڕێککەوتنی چەمکە ڕەخنەگریەکان خۆی دەخاتە بەردەم ئاڵوگۆڕە کۆمەڵیەتیەکان. ئاڵوگۆڕەکان لەناو دوالیزمی دەسەڵات ـ پاراستن و لێدان ـ ئاڵوگۆڕدا بەڕێوەدەچن. لایەنی دەسەڵات بەهۆی پاراستنی پێگەو بەرژەوەندیەوە دەکەوێتە بەرامبەر کۆمەڵگەو بەوە توندوتیژ وکۆنەپەرست دەبێت. لایەنی ڕەخنەگریش پێشکەش کەری ئەڵتەرناتیڤ و ڕێکخستن دەبێت. بۆیە لەگشتیەتی ڕەخنەگریدا سەیری بکەین پێشکەوت وخوازو ئاڵوگۆڕ بەخش دەبێت.
لەم سەروبەندی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا، تێکۆشانەکەی بە دوالیزمێکی ڕێبازە جیاوازەکانی خەبات وتێکۆشاندا دەگوزەرێت.
هێڵی کلاسیکی کوردایەتی، دەسەڵاتخواز، خێڵەکی، بنەماڵەیی و هێڵی تێکۆشانی ئازادی کۆمەڵگە، کەلەسەر بنچینەی نەتەوەی دیموکرات، سیاسەتی دیموکرات، خۆسەری وخۆبەڕێوەبەری دامەزراوە. بەدەرکەوتنی ئەم تێکۆشانە ئازادیە کەپشت بەستەیە بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک. سیستەمی خۆی ئاوادەکات ولەڕێگەی دەزگا دیموکراتیکەکانەوە کەیەکانی ژیان وبەڕێوەبردنی کۆمەڵگە بەڕێکخستن دەکات. ئەم سیستەمە چونکە پشت بەستەیە بە پێکهاتەو جیاوازیە کۆمەڵایەتیەکان وهەر پێکهاتەیەک ناسنامەی خۆی تێدا بەیان و پێناسە دەکات، بەئاسانی وەردەگیرێت ودەبێتە وەرچەرخانی کۆمەڵایەتی مەزن وقبوڵکراو. ئەم سیستەمە لەبەرامبەر دەسەڵات ـ پاواندا وەرگیراوو قبوڵکراوە، بۆیە کاتێک بەکۆمەڵگەدەگات، کوردایەتی کلاسیک لێی دەترسێت ومەرگی خۆیی تێدا دەبینێتەوە. لەڕاستیشدا ئەو سیستەمە کوردایەتیە کلاسیکە سەردەمەکانی گیان کێشانی خۆی دەگوزەرێنێت.
لەئێستەدا کە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە تێکۆشانی “کات کاتی ئازادیە” تێکۆشانەکەی بەگوڕتر کردوەو سەردەم بەسەردەمی قۆناغی فیناڵ دەست نیشان کردوە. ئەو هێڵە کلاسیکە بەتەواوی مانا تەنگاوو بێهێزبوەو ناوەرۆکی دوژمنکارانەو هەژمونکارانەی خۆی بەرامبەرئازادی کۆمەڵگە نیشانداوەوهەرشت لەدژایەتی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورددا بەکاردێنێت وتەنانەت بۆدرێژەدان بەتەمەنی لەگەڵ داگیرکەرو هێزە کوژەرەکانی فاشست و کۆنەپەرستەکاندا یەکی گرتوەو خۆی خستوەتە باوەشیان وهەرشت دەدات لەپێناوی مانەوەدا.
ستەمی دەسەڵاتدارەتی ئەم هێڵە کلاسیکە بەئاستێک گەیشتوە کە خەڵک بەکۆچڕەو ملی ڕێی هات ونەهاتیان گرتوە، بەڵام ئەم هێڵە بێویژدانە کۆچبەری خەڵک دەخاتە ئەستۆی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد. ئاخر گەلێک ئەگەر بۆئازادی خۆی تێبکۆشێت و بەسیستەمی دڵبەستەی خۆی بگات، چۆن لێی هەڵدێت؟ ئەوەی لێی هەڵدێت، خەڵکێکی بێهیواکراوە بەدەسەڵات و حکومەتداریەک کەوەڵامی خواستەکانی ژیانێکی ئازاد ناداتەوە.
بۆیە ئەوترس وبیمەی کە کوردایەتی کلاسیک، پارت وبنەماڵەکانی ناو ئەم هێڵەی گرتوە، مۆتەکەی هوشیاربونەوە، ڕێکخستنبوون ولەکۆتاییدا تێگەیشتن لەو کوردایەتیە کلاسیکەیە کەجگە لەڕوپۆشێکی ساختەی بەرژەوەندی داگیرکەرو کۆمەڵێک بنەماڵەو کەسایەتی بازرگان هیچیتر نیە. پێویستە خەڵک ووڵات ونیشتیمانی خۆی چۆڵ نەکات وبەجێنەهێڵێت، هێڵی ووڵاتپارێزی وتێکۆشانی ئازادی بناسێت ولەسەر بنچینەی کۆمەڵگەبوون ئاڵۆزیەکانی خۆی تێپەڕێنێت وچارەسەر بکات وبەڕێکخستنە دیموکرتیکەکانەوە بێتەدەرەوەو خۆی بەڕێکخستن بکات.
کۆتایی هاتنی دۆخێکی لەم شێوەیە بەهوشیاری دیموکراتیک وڕێکخستنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکرێت، کەدەستی پاوانخوازی وبەرژەوەندی تایبەت دەبڕێت.
 

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *