ئەنفالی ئەمساڵ چیمان پێ دەڵێت؟

عادل عوسمان
کاتێک باس دێتە سەر ڕۆژە کارەساتبارەکان، وەک یادێک بۆنەیەکی بۆ ڕێکدەخرێت و بەپەلە چەند وەزیرو گوزیرێک دێن و کۆمەڵێک قسەی هەلەق و مەلەق دەکەن و بە حیمایەکانیان دەیانپارێزن و سوار سەیارە دەرعو گرانبەهاکانیان دەکەون و هەڵدێن و ئەو خەڵکە لەو بەر خۆر و ناڕاحەتی ئازارەدا بەجێدەهێڵن!.
خۆیان بۆ کوێ دەچن؟ بۆ باخ و ڤێللاو شوێنی کارو بازرگانی و شەوانی سورو بەشداری لەپیلانگێڕی دوژمنان بۆهێرش بۆسەر شۆڕشگێڕانی کوردو سیخوڕی بۆکردنیان و بەکوشتدانی شەڕوانان و بازرگانی خوێن و نەوت و ئێستە بەتازەگی بەبۆنەی شەڕەکانی ئۆکرانیاوە غازیشی هاتوەتە سەر. ئەمە لەساڵانی پێشودا بەو شێوەیە دەچوەسەرو ماڵ منداڵ و ڕۆڵەکانیان لەنازو نیعمەتی ئەو بازرگانیانەیان حەسابونەوە. ئەی ئێستەو ئەمساڵ چی؟
وەک خۆیان گوتیانە بەنرخی شەڵاڵی خوێن ئەو دۆخە پڕ سودە بۆخۆیان و هەژاریە بۆخەڵک ڕادەگرن. بەڵام یادی ئەنفالەکانی ئەمساڵ پێی وتن. گەل بەتینی گەیشتوەو قبوڵناکرێت. وێنەکانی لە گۆڕەپانەکانی ئەنفالەوە لەچەمچەماڵ و گەرمیانەوە پێمان دەڵێت: ئەم بەناوحکومەتە! ئەم دەسەڵاتە بکوژو هەژارکەرە، توانای ژیانی نەماوەو لێی قبوڵ ناکەین. نەهێزی تۆکمەی چەکدارو ڕەش، نەبکوژی نادیارو ئاشکرا، نەزیندان و هەژاری ، نەوەزیری درۆزن و بێ بڕیار ناتوانێت بمانخەڵەتێنێت و ڕامانگرێت.
ئەمە ئەو دۆخەیە کە تێکۆشانی ڕێکخراو، بیرکردنەوەی بەئەرزش بۆ چۆنیەتی ڕزگاری بەدەست دێنێت. بۆیە پێویستە ئەم دەسەڵاتدارانە لەکۆتا ساتەکانی ژیانیاندا وانە لەدیکتاتۆرەکان وەرنەگرن! وانە لە زین العابدینی تونسی وەرگرن و هەڵێن!. با بۆیەکجاریش بێت ئەو ناوەجوانەی کۆتایی لەخۆیان بنێن و واز لەگەل بێنن چۆن بڕیار دەدات. چونکە گەل ئەمجارە بڕیاری ئازادی سەرکەوتنی داوە.

هەروەها چێکی بکە

چه‌تەکانی قیاده‌ موه‌قه‌ته‌ كێ بوون؟ کێن ئەوانەی نەوشیروان مستەفا پێی دەوتن؛ جاشیی دەولیی؟

 زاموا زاگرۆس خیانه‌تی چه‌ته‌كانی بارزانی ته‌نها له‌ باشووری كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكوو له‌ هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *