سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت
بەناوی ئەندامانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستانەوە، پیرۆزبایی ١٢ هەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ١٩ تەمموز لە رۆژئاوای کوردستان دەکەین، بەڕێزەوە یادی ھەموو ئەو شەھیدانە دەکەینەوە کەبوونە خۆری روناکیی بۆ گەلی کورد و تەواوی گەلانی ستەمدیدەی جیھان. سەرھەڵدانی گەل، لە ١٩ تەمموزی ٢٠١٢ لە کۆبانی بڵێسەی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتیی مەزن بوو بۆ تەواوی رۆژئاوای کوردستان و گەلانی باکوری سوریا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست.
شۆڕشی ١٩ تەمموز لە رۆژئاوا، تەنها کاریگەریی لە کوردستان دروست نەکرد، بەڵکو لەناو هەموو گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەنگیدایەوە، ژنانی ئازادیی کورد بەقارەمانییەتیی و بەرخۆدانی بێوێنەیان، لەو شۆڕشەدا بوونەتە ھیوای ئازادیی بۆ ھەموو ژنانی جیھان و ئازادییخوازان. ئەمڕۆ رۆژئاوای کوردستان و باکوری خۆرھەڵاتی سوریا، بە رەنجی رێبەر ئاپۆ و پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک، رۆژبەڕۆژ لە بەرامبەر چەتەکانی داعش و فاشیزمی تورکیی داگیرکەر، گەشتر و بەھێزتر دەبێت. لەگەڵ ئەوەشدا فاشیزمیی تورکیی و ئەردۆغان و ئاکەپە، دژی ئەم ئەزموونە دیموکراتییکەن و چاویان بە ئەو وەرچەرخانە فیکریی و سیایی و کولتوورییەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا هەڵنایەت، بەردەوام دەوڵەتی تورکیا و هێزە بە کرێگیراوە تیرۆیستەکان هێرش ئەکەنە سەر ئەو ئەزموونە نموونەییە.
بەو بۆنە پیرۆزەوە، سڵاو لە ھەموو شەڕڤانان و ژنان و بەڕێوەبەران و پێشەنگانی شۆڕشی رۆژئاوای کوردستان دەکەین کە بە فیداکارییەکی بێوێنە، شۆڕش و گەل لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەپارێزن.
ئەم سەرهەڵدانە، مۆری خۆی لە مێژووی مرۆڤایەتییدا كە وایکرد ئیرادەی كۆمەڵگە بە پارادایمی ئازادیی و دیموكراتیک رێك بخرێت و ئەشتوانێت هەموو گۆڕانكارییەك لە سیستمی دەسەڵاتدا بكات.
دەستەی بەڕێوبەرایەتیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان