کێشەکە پەیوەندی منداڵە بەدایکەوە

کێشەکە منداڵ پەیوەندکردن نیە بەدایک یان باوکەوە. کارەکە لەسەر ئازادی ژنە کەپەیوەندە بەئازادی کۆمەڵگەوە. لەبەرامبەر ئازادی ژندا دوو ڕەوت ڕێگرو کۆنەپەرستن. هێزە ئیسلامیەکان و فیمینیستە دەسکردەکانی دەسەڵاتخوازی پیاوسالار.
ئازادی ژن واتە ئازادی و وەک یەکی وپێکەوەیی ڕەگزی ژن و پیاوە لەپەیوەندیەکی ئازاد، سروشتی گەردونیدا. چەمکی سیکسواڵێتی کلاسیک وئاینگەراو بەکاڵا نیشاندەری سەرمایەداری ناتوانێت لەئازادی کۆمەڵگەو ڕەگەزی تێبگات بۆیە دەیکاتە چەمکێکی نائەخلاقی سیکسی وبەوە کۆمەڵگەو ئازادیەکان دەخاتە ژێرکاریگەری هێرشێکی ترسناکەوە.
تەنانەت چەپ ومارکسیستەکانیش لە هەڵە تێگەیشتنەوە بۆئازادی ژن، چەمکی ئابوریان بۆ سەربەخۆیی ژن دانا، کەپارە بوە ئەو بەڵایەی پەیوەندیە ڕەگەزی وخێزانیەکان بخاتە ژێرکاریگەری خۆی وکێشەکانی هێندەیتر ئاڵۆزو لەبەریەک هەڵوەشاو بکات.
نەسەبی منداڵ نادرێتە پاڵ دایک یان باوک بەتەنیا. بەڵکو ئەو نەسەبە پەیوەندی بە یەکیەتی ئەخلاقی خێزانی ڕەگەزیی بڕیار لێدراوی ژن و پیاوەوە هەیە.
هێرشی دور لەئەخلاق بۆئەو پەیوەندیە بناغەییە کۆمەڵایەتیەی کەلەسەر ئازادی ئیرادەو بڕیارداری دامەزرابێت، دەکاتە هێرش بۆسەر دامەزراوەیەکی گرنگی کۆمەڵگە کەخێزانە وبەشداریشە لە هێرش بۆسەر ئاستی بڕیارو ژیانی تاکەکەسی وخێزانی وکۆمەڵایەتی. بۆیە پێویستە مرۆڤ هەستیاریەکانی دەست بردن بۆپرسە گرنگ وجدییەکان لەبەرچاو بگرێت وئەوکات بکەوێتە قسە بۆئەوەی هێرش بەرو کوژەر نەبێت.
فیمینیزمێکی نوێ هەیە کەلەبەرامبەر کێشەکانی هێرشی داعشدا نازانێت چۆن خۆی بەیان بکات. بۆیە ئەو ڕەوتە هێرش بەرو کوژەرە کۆمەڵێک کێشەی منداڵ خستنەوەی دروست کردوە کەنەسەبی باوکیان دیار نیەو پێویستی بەچارەسەرە.
کۆمەڵگەی ئێزدی بەوپەڕی دڵنزمی ولەخۆبوردوییەوە، ئەو ژن وکچانەی کەدەستدرێژی سیکسیان کرابوەسەر، چارەسەر کردوو وەک تاکێکی ئاسایی لەپەیوەندی خێزانی وکۆمەڵایەتیدا وەرگیرانەوەو ڕێکخرانەوە. دایک بوون کەئەو پەیوەندیە خوێنی، ڕۆحی وسروشتیەیە، لەبەرچاوگیراو ئەو منداڵانەی کەلەو کردە سیکسیە دەست درێژی کارانەیەدا دروست بوبون و ڕۆڵەی ئەو دایکە دەست درێژی لێکراوەن قبوڵکران و لەپەیوەندیەکی ئاسایی کردنەوە و قەرەبووکردنەوەی ئەو ئازارەدا جێگەیان پێدرایەوەو لەباری دەرونی وکۆمەڵایەتیەوە چارەسەری ئاو کێشەیە کراو. پرسێکی لەو شێوەیەش لەو چوارچێوەیەدایە نەک وەک دادەخان دەڵێت” ڕێگە خۆشکردن بۆ وەچەی زۆڵ خستنەوە” ئەگەر دەیەوێت ڕێگە لە خراپەکان بگرێت. بائاگای لە بەکارهێنانی زمان و دەخالەتی بێت وڕێگە بەخۆی نەدات ماف وهەستی خەڵک وکۆمەڵگە بریندارو بن پێبکات.
ئەو کارە پێویستی بەگۆڕنی زهنیەت و پەیوەست بوونە بەزهنیەتی ئازادی ژنەوە.

هەروەها چێکی بکە

١٤ی٤  كێ  كردی بە ڕۆژی ئەنفال؟

عەلی مەحمود محەمەد ئەنفال مەرگی خێراو لەسەرخۆی بە ئازاری گەلێك بوو, مەرگێك پرۆسەی روح كێشانەكەی  …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *