ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج و ترسیان لەئازادیی ژن ھەیە

ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج و ترسیان لەئازادیی ژن ھەیە

ساڵێک تێپەڕ دەبێت بەسەر تیرۆرکردنی ژنێکی پێشەنگ و چالاکوانی ژنان و لێکۆڵەر لەئەکادیمای ژنۆلۆژی. ھەڤاڵ ناگیھان ئارکەسەل لەڕۆژێکی وەکو ئەمڕۆدا، بەدەستێکی ڕەش و بەچاوساغی خیانەتکاران و دوژمنانی کورد تیرۆر کرا.

ھەڤاڵ ناگیھان دامەزرێنەری ئەکادیمیای ژنۆلۆژی (زانستی ژن ناسیی)بوو. لە باشووری کوردستان کارو خەباتی دەکرد و لەگەڵ ژنانی لایەنە سیاسییەکان بەفەلسەفەی “ژن، ژیان، ئازادیی”. لەڕووی زھنیەوە تێکۆشانی دەکرد بۆ ھوشیار کردنەوەی ژنان، لەبەرامبەر ئەقڵیەتی پیاوسالاریی و دەسەڵاتخوازیی. خەونی ئەوە بوو کەژن مێژووی خۆی بنوسێتەوە و ژنان ببنە خاوەن ئەرشیفی خۆیان لەھەموو بوارەکاندا. تێکۆشانی ناگیھانەکان، تاکە چارەسەرییە بۆ ڕزگار بوونی ژنان لە کوشتن و دەست درێژیی و ئازاری جەستەیی و دەروونیی.

دورشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەردەوام لەسەر زاری بوو، بەقوڵیی لەو دورشـمە فەلسەفییە تێگەیشتبوو. دەیزانی ڕێگا چارەی ئازادیی ژنان لەناو ئەودورشمەدا بوونی ھەیە، بۆیە ھەمیشە ھەوڵی ئەدا کەژنان بەبییروڕا جیاوازەکانیانەوە بێنە لای یەک و پێکەوە داکۆکیی لەمافە سیاسیی و نەتەوەیی و دیموکراتییەکانیان بکەن.

ھەڤاڵ ناگیھان، ھەمیشە لە غەمی ژنانی ھەر چوارپارچەی کوردستاندابووە. هەروەها ئامانجی ئەوەبوو کە ژن لەو چەوساندنەوەیەی بەردەوام ڕوو بەرووی دەبێتەوە و پیلانی لەسەر دادەڕێژرێت ڕزگار بکات.

ئەو زھنیەتەی داگیرکەرانی کوردستان کە ژن دەکاتە ئامانج، ھیچی کەمتر نییە لە زھنیەتی تیرۆرستانی داعش کە ژنانیان بەگەورەترین دوژمنی خۆیان دەزانی، ھەربۆیە بەردەوام ژنانی پێشەنگ دەکەنە ئامانج و ترسیان لەئازادیی ژن ھەیە.

تیرۆرکردنی ناگیھانەکان، ساکینەکان،ئەڤینەکان، ئێمە ی ژنانی ئازادییخواز ساردناکاتەوە لەکارو خەبات، سەرەڕای کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەممان، درێژەپێدەری ڕێ و ڕێبازی شەھیدان دەبین.

دەستەی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان

ژن، ژیان، ئازادیی

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …