پرسی رۆژ

لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: شەش گەنج دەستگیرکران

دەوڵەتی تورکیا، بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی، بەو هۆیەوە لە ئیزمیر شەش گەنجی هەدەپە دەستگیرکران. لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر شەش ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی ئیزمیری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران. هێزەکانی پۆلیسەکان،  هەریەک لە “ئوغور یڵدز، مستەفا یاڵچین، ئەمرە یاڵچین و هارون یاکاچیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا و عەبدولرەحمان کایماز و ئۆزکان …

بینینی زیاتر »

وەزیری تەندروستیی: تای خوێنبەربوون زیادیکردوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبون بە تای خوێنبەربون لە پارێزگاکانی عێراق زیادیکردوە، دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردتسانیش تۆمارکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەردانیکردنی نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری هەولێر، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجیی رایگەیاند: دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان …

بینینی زیاتر »

پسپۆڕان هۆشداریاندا: ژیریی دەستکرد کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهێنێت

داهێنەری چات جی پی تی سام ئاڵتمان لە ناو وتەکانی بۆ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان هۆشداریدا بە بەرفراوانبوونی ژیریی یا زیرەکی دەستکرد هەڕەشەی لەناوبردن لە مرۆڤایەتی دەکات.  لە سەر ماڵپەڕی ناوەندێک بۆ سەلامەتی ژیریی دەستکرد (Center for Al Safety) کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە. ئەو کەسایەتیانەی راگەیەندراوەکەیان …

بینینی زیاتر »

رۆژنامە عەرەبییەکان سزاکانی ئەمریکایان بۆسەر دیمەشق بڵاوکردەوە  

لە چاپەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامە عەرەبییەکاندا، هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە حکومەتی دیمەشق و قەیرانی لیبیا و شەڕی سودان خرایەروو. سەبارەت بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب نووسییویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای خزمەتگوزاریی دارایی سوریادا سەپاند و بەو هۆیەشەوە سزاکان پێشێل دەکەن. ئەمە یەکەم هەنگاوی واشنتۆنە …

بینینی زیاتر »

تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەرکرد

دواجار دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی ٢٠٢٣/٥/٣٠ بڕیاری کۆتایی لەسەر نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا. بەپێی ئەو بڕیارە، دوای تەواوبوونی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، لەبەراواری ٢٠٢٢/١١/٦ ھەر بڕیارو یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە دەركرابێت و هەربڕیارێك كە حكومەت دابێتی ھیچ شەرعیەتێکی نابێت، حکومەت دەبێت بەکاربەڕێکەری رۆژانە. بەم شێوەیە حیزبە دەسەڵاتدارە …

بینینی زیاتر »

لەبارەی دۆخی ئەمنیی وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی كەركوك کرد

بەسەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنیی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك. ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگریی عێراق، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی ئەمنیی، سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك. وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژە بەوە ئەکات: سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان …

بینینی زیاتر »

پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم سەردانی ئێران ئەکەن

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەبەرخۆکان و سەرۆکی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێم، سەردانی ئێران ئەکەن و بابەتی کولتووریی، گەشتیاریی، ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی و ئابووریی و ئاو و چەندین بابەتی دیکە، تەوەری کۆبوونەوەکانیان پێک ئەهێنن. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، بە نووسراوی فەرمیی …

بینینی زیاتر »

خەڵکی مەخمور ١٢ رۆژە رێگریی لە سوپای عێراق ئەکەن کەمپەکەیان گەمارۆ بدات

رێگریی کردنی دانیشتوانی کەمپی مەخمور لە دژی گەمارۆدانی کەمپەکەیان، لە ۱۲هەمین رۆژیدا بەردەوامە، سەربازانی سوپای عێراقیش ئێستاش لە دەوروبەری کەمپەکەدان بۆ گەمارۆدان و تەلەبەندکردنی.  سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایارەوە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودیی (مەخمور) خەندەق هەڵبکەنێت، کەمپەکە تەلبەند بکات و بورجی چاودێریی تیادا دابنێت. هەر …

بینینی زیاتر »

دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا

دادگای فیدراڵیی عێراق، لەبارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێم بڕیاریدا، بە نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان. لە دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەمە دا، دادگای فیدراڵیی عێراق دەربارەی درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی هەرێمی کوردستان بریاریدا، درێژکردنەوەی تەمەنی پارلمانی کوردستان نایاساییە. دادگای فیراڵیی عێراق جەختیکردەوە، لەبەرئەوەی بەگوێرەی یاسای فیدراڵیی و دەستوریی عێراق، هەموو هەڵبژاردنێک …

بینینی زیاتر »

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق لەبارەی کامپی مەخمورەوە هاتە دەنگ

فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق، هێرش و گەرمارۆدانی سەر کامپی مەخمور شەرمەزار ئەکات و رایگەیاند، بە بەڵگەیەکی ئاشکرای دەزانین کە پەنابەران کراونەتە کارتێکی سیاسیی بۆ ڕازیکردنی دڵی حکومەتی فاشستی تورکیا و ئەجێنداکەی. لە راگەیاندراوێکیدا فیدراسیۆنی سەرانسەری پەنابەرانی عێراق ئاماژە بەوە ئەکات، ڕۆژی ٢٠ ئایار هێزێکی گەورە لە سوپا و پۆلیسی عێراقی هێرش …

بینینی زیاتر »