سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرەوە هەڵئەکوتێە سەر کەمپی مەخمور

سوپای عێراق بەهێزێکی سەربازیی زۆرەوە، بەئۆتۆمبێلی زرێپۆش و چەک و پۆلیس و هێزی تایبەت، هەوڵی تەلەبەندکردن و گەمارۆدانی کەمپی مەخمور ئەدات، بەڵام پەنابەرانی کەمپەکە هەوڵی رێگرییکردن ئەدەن.

لە شەوی رابردووە سوپای عێراق بە هێزێکی زۆرەوە چووەتە سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور، دایکانی کەمپەکە سەرەتا داوایان لە هەمووان کرد کە دژی ئەم هەوڵەی سوپای عێراق بوەستنەوە و دەڵێن: ئێمە پەنابەرین و دەیانەوێت جارێکی تر گەمارۆمان بدەن،  با ئەردۆغان بەڵای خۆی لەسەر ئێمە لابەرێت، ئیدی بەسە، با جیهان ببینێت، عێراق هەوڵدەدات بچێتە ناو کەمپەکەوە و گەمارۆمان بدات.

دایکان دەشڵێن: ئەوان بە تانک و تۆپەکانیانەوە هاتن بۆ کەمپەکە و منداڵەکانمانیان ترساند ئێمە چ تاوانێکمان هەیە کە ئێمە بەهۆی سەرکوتکردن و زاڵمیەتى دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا هەڵهاتووین، ئایا ئەمە ماف و حەقە؟ ئایا کەسێک نییە لە جیهاندا بڵێت ئەمە ڕاست نییە؟ ئێمه ئاوارەین ئەوانە چیان لە ئێمە دەوێت؟

هەروەها دانیشتوانى کەمپی مەخمور ئەوەش دەڵێن: ئەمانە هەموویان هاوبەشی میت و ئەردۆغانن، ئێمە سەری خۆمان بۆ هیچ کەسێک نەوی ناکەین تا کۆتایی بەرخۆدان دەکەین.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …