رۆژنامە عەرەبییەکان سزاکانی ئەمریکایان بۆسەر دیمەشق بڵاوکردەوە  

لە چاپەکانی ئەمڕۆی ڕۆژنامە عەرەبییەکاندا، هەڵوێستی ئەمریکا بەرامبەر بە حکومەتی دیمەشق و قەیرانی لیبیا و شەڕی سودان خرایەروو.

سەبارەت بە سزا نوێیەکانی ئەمریکا بەسەر حکومەتی دیمەشقدا، ڕۆژنامەی ئەلعەرەب نووسییویەتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای بەسەر دوو کۆمپانیای خزمەتگوزاریی دارایی سوریادا سەپاند و بەو هۆیەشەوە سزاکان پێشێل دەکەن. ئەمە یەکەم هەنگاوی واشنتۆنە دژی حکومەتی دیمەشق لە دوای گەڕانەوەی دیمەشق بۆ ناو کۆمکاری عەرەبیی.

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دوو کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی دارایی سوریای تۆمەتبار کردووە بەوەی هاوکاریی حکومەتی بەشار ئەسەد، حزبوڵای لوبنان و هاوپەیمانەکانی و فایلەقی قودسی ئێران دەکەن کە باڵیێکی  سەربازیی ئێرانە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کاتێکدا کە دەوڵەتە عەرەبییەکان جارێکی دیکە سوریایان لە کۆمکاری عەرەبییدا قبوڵ کرد، ئەو سزایانە سەپێنران.

سەرلێشێواوی دابەشبوونی زیاتر

رۆژنامەی ئەلبەیان لەبارەی دۆخی لیبیا نووسییویەتی: “لیبیا چووەتە ناو پرۆسەیەکی جەنگی نوێ، ناونیشانی ئەم پرۆسەیە “پەرتەوازەیی زیاترە”. لە ترابولس و مسراتە سەرلێشێواوی زیاتر ڕوویداوە”.

حکومەتی ترابلوس هێرشە ئاسمانییەکانی لە دژی گرووپە قاچاخچییەکانی ئێستا، بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، بازرگانانی مرۆڤ لە ناوچەی کەنارەکانی ڕۆژئاوای وڵاتەکەی گرتە ئەستۆ. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا دوو کەس کوژران و هەندێکی دیکەش بریندار بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی لیبیا کە بارەگاکەی لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتەیە، ڕایگەیاندوە، تربلوس بانگەشەی ئەوە دەکات کە بۆردومانەکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتییە، بەڵام بۆردومانەکە بۆ یەکلاکردنەوەی حیساباتی سیاسییە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە شەڕی نێوان “هێزەکانی ڕەتکردنەوە” (هێزەکانی وەڵامدانەوە) و لیوای ٤٤٤ی لایەنگرانی حکومەتی عەبدولحەمید دبيبە، دەنگی تەقە لە شاری تریبولۆسی پایتەختی لیبیا بیسترا.

بەهۆی ئەو شەڕەی شەوی یەکشەممە ڕوویدا و لە زۆرێک لە شارەکانی لیبیادا بڵاوبووەوە، ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی شاری ترابلوس برینداربوون.

لە دەروازەی ئەمساعد نزیک سنووری میسر، شەڕێکی توند لە نێوان هاووڵاتییانی ناوچەکە و پاسەوانانی سنووردا روویدا. لە ئەنجامدا ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازیی سووتێنرا و بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە سەرباز رەوانەکرا بوو.

ئەم سەرلێشێواوییە بەهۆی ناڕەزایەتیی خەڵکی ناوچەکە لە بەرامبەر ئەو بۆردومانە دروست بوو کە لە زۆر شوێنی شاری زاویە روویدا.

شرۆڤەکاران دەڵێن، لەم سەرلێشێواوییەدا، ئەوە روونە کە کێشەی زۆر لە نێوان لایەنە دژبەرەکاندا هەیە کە رەنگە وڵات بەرەو قەیرانێکی نوێ ببات.

بە ناچاریی سەرکەوتن نزیکە

سەبارەت بە پرسی سودان، ڕۆژنامەی ئەلشەرق ئەلئەوسەت ڕایگەیاند: لە دووەم دەرکەوتنیدا لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە سودان نزیکەی ٧ هەفتە لەمەوبەر، فەرماندەی سوپا، لیوا عەبدولفەتاح بورهان دووپاتیکردەوە کە هێزە چەکدارەکان بۆ ئەوەی وڵات وێران نەکات، هێشتا هەموو هێزە کوشندەکەی بەکارنەهێناوە، بەڵام ئەگەر دوژمن (هێزەکانی پشتیوانی خێرا) گوێڕایەڵی نەکات و وەڵام نەداتەوە، ناچار ئەبین ئەوپەڕی هێزی خۆمان بەکاربهێنین.

ئەبورهان، وێڕای پشکنینی بەشێک لە هێزەکانی، وتی کە سوپا ڕازی بووە بە ئاگربەست “بۆ ئاسانکاریی ڕۆیشتنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کە بەهۆی دەستدرێژییەکانی ئەو یاخیبووانەوە ماندوو بوون کە موڵک و ماڵیان تاڵان کراوە، پیرۆزییەکانیان پێشێل کردووە، ئەشکەنجەیان داوە. سەرەڕای ئازارەکان ستایشی وەستانی خەڵکی کرد لە پشتی سوپا. جەختیشی کردەوە کە هێزە چەکدارەکان “تا سەرکەوتن ئامادەی شەڕکردن”ن و دەمێننەوە، هەروەها سەرجەم شوێنە سەربازییەکانی سودان بەتەواوی کۆنتڕۆڵ دەکەن، هەروەها یاخیبووان “ناتوانن دەست بەسەر ئەم وڵاتەدا بگرن”، جەختیشی کردەوە کە “بە ناچاریی سەرکەوتن نزیکە”.

داوای لە فەرماندەی سوپا کرد کە گرنگی بەو شتانە نەدات کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا پەخش دەکرێن، کە بە “میلیشیایەکی یاخیبوو” وەسفی دەکات، ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە کە لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە ئاراستەی کراوە کە گروپی بزووتنەوەی ئیسلامیی سەرکردایەتیی سوپا کۆنترۆڵ دەکات .

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …