پسپۆڕان هۆشداریاندا: ژیریی دەستکرد کۆتایی بە مرۆڤایەتی دەهێنێت

داهێنەری چات جی پی تی سام ئاڵتمان لە ناو وتەکانی بۆ ژمارەیەک لە پسپۆڕان و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکان هۆشداریدا بە بەرفراوانبوونی ژیریی یا زیرەکی دەستکرد هەڕەشەی لەناوبردن لە مرۆڤایەتی دەکات.

 لە سەر ماڵپەڕی ناوەندێک بۆ سەلامەتی ژیریی دەستکرد (Center for Al Safety) کە رێکخراوێکی قازانج نەویستە راگەیەندراوێک بڵاوکرایەوە.

ئەو کەسایەتیانەی راگەیەندراوەکەیان واژۆ کردووە باسیان لەوەکردووە کە مەترسیەکانی زیرەکی یان ژیریی دەستکرد دەبێت وەک پەتا و شەڕی ئەتۆمی لە هەمان ئاستی مەترسی کۆمەڵایەتی دابندرێت.

جێفری هینتۆن کە وەک یەک لە داهێنەرانی ژیریی دەستکرد ناودەبرێت و لەهەمان کاتدا راگەیەندراوەکەی واژۆکردووە، سەرەتای مانگی ئایار دەستی لەکارەکەی لە گوگڵ کێشایەوەهەر ئەو کاتیش لەبارەی مەترسییەکانی ژیریی دەستکردەوە هۆشداری دابوو.

هینتۆن لە نیویۆرک تایمز ئەوەی خستبووەڕوو کە هەنگاوەکانی کەرتی ژیریی دەستکرد هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر تەواوی کۆمەڵگا.

لە دامەزرێنەرانی ئۆپێنال ئیلۆن ماسک کە لە دەستەی بەڕێوەبەری جیابووەوە هەروەها سەدان پسپۆری جیهانی مانگی ئادار رایانگەیاندبوو کە ژیریی دەستکرد ‘مەترسیەکی گەورەیە لە سەر مرۆڤایەتی’ و داوایان کردبوو کە لێکۆڵینەوەکان لەسەر ئەو بابەتە بۆ ماوەی شەش مانگ رابگیرێن.

لەگەڵ خستنەڕووی سی پی تی – فۆڕ کە نوێترین ڤێرژێنی چات جی پی تیە نیگەرانییەکان زیاتر هەڵکشان. بە گوێرەی وتەی سام ئاڵتمانی ئەمریکی ژیریی دەستکرد دەتوانێت هەڵبژاردنەکان قۆرخ بکات، یاخود بازاڕی کار سەروژێر بکات و ‘ زیانێکی گەورە بە جیهان بگەیەنێت’.

ژیریی دەستکرد یاخود خۆبەڕێوەبەر توانای بەرهەمهێنان و زیاتر بەرەوپێشبردنی خۆیان هەیە. ئەو ژیرییە دەستکردانە بە بێ ئەوەی چاودێری بکرێن خۆیان فێردەبن و بۆ ئەوەی ناوەرۆک ساز بکەن وەک مێشکی مرۆڤ دەجوڵێنەوە.

 

هەروەها چێکی بکە

ئه‌ردۆغان و ئاو و په‌كه‌كه‌

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج هه‌ركه‌سێك ڕووكه‌شانه‌ سه‌یری هاتنه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بكات بۆ به‌غداو ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی رێكه‌وتن …