پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم سەردانی ئێران ئەکەن

ئەمڕۆ  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی ھەرێم و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەبەرخۆکان و سەرۆکی ژوورە بازرگانیی و پیشەسازییەکانی ھەرێم، سەردانی ئێران ئەکەن و بابەتی کولتووریی، گەشتیاریی، ئاڵۆگۆڕی بازرگانیی و ئابووریی و ئاو و چەندین بابەتی دیکە، تەوەری کۆبوونەوەکانیان پێک ئەهێنن.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، بە نووسراوی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لەسەر داواکاریی و بانگهێشتنامەی پارێزگارەکانی سنە، کرماشان و ورمێ، ئەمڕۆ چوارشەممە  شاندێکی هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە پارێزگارەکانی هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی ژووری بازرگانیی پارێزگاکان و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان سەردانی ئێران ئەکەن.
 
ئەم سەردانە بە بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوریی و بازرگانیی و کولتوریی و گەشتیارییەکانی ھەرێم و ئێران ساز ئەدرێت.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …