بۆ کۆمەڵکوژییەکانی تورکیا چیتر ئیدانە کار ناکات

ئەمڕۆ، دیسان بۆ سەدان جاری تر لە مێژووی دەوڵەتی تورکدا بووینەوە بە شاهیدی کۆمەڵکوژییەکی تر، لەبەرچاوی هەموو دونیا بە ڕۆژی ڕووناک دەوڵەتی داگیرکەری تورک تۆڵەی دڕندانەی شکستەکانی خۆی لە خەڵکی سڤیلی گەشتیاری عەرەب کردەوە، لە بادینانی دەلال و بەرخۆدێر، چەندین هاووڵاتی شەهید و چەندانی تریش بە قورسی برینداربوون، تەڤگەری ئازادیی بەو پەڕی غەمگینییەوە، سەرەخۆشی لە تەواوی گەلانی عێراق و شار و گوندەکانی دەکات، لەگەڵ کەسوکاری شەهیدان و برینداران هاودەنگ و هاوهەڵوێستە، بەتەواوی هەست بەم برینە قووڵە غەمگینە دەکەین.
ئێمە، لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کۆمەڵکوژی و جینۆسایدە دەکەین، ڕووبەڕووی بێ هەڵوێستی و خیانەتەکانی هێزەکانی ناوچەکەش دەبینەوە کە ئەمە زۆر زیاتر ئازاربەخشە. چونکە هێزەکانی پارتیی دیموکراتیی کوردستان، ئیشی بووە بە سووککردنی قورسایی تاوانەکە لە گەردنی تورکیا و بێ شەرمانە کەوتووە بە پاساو هێنانەوە بۆ داگیرکەران.
لێرەوە، ڕایدەگەیێنین کە پێویستە هێزە عێراقییە نیشتمانپەروەرەکان، بێنە دەنگ و هەرچییەکی پێویستە لەگەڵ تورکیا بیکەنە کردار و لەئاستی ئەو زوڵم و ناحەقی، تاوان و جینۆسایدانە چیتر بێ دەنگ نەمێنن. ئەگەر بێت و ئەم تاوانانە قبووڵ بکرێن، ئەوا هیچ کەس و لایەنێک لە مەولا ناتوانێت بە تەنیا خۆی بپارێزێت و گەشە بکات، بۆمبەکانی ئەردۆغان دێنە هەموو ماڵێکی ئەم نیشتمانە.
دووبارە ئەم هێرش و پەلامارە، بە توندترین شێواز ئیدانە و سەرکۆنە دەکەین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین بایکۆتی کاڵای تورکی بکەنەوە و تەواوی ڕایەڵە دیپلۆماسی و ئابووری و سیاسییەکانییان لەگەڵ تورکیا بوەستێنن و بیپچڕێنن و بیکەنە خاتری ئەو شەهیدانەی ئەمڕۆ تێ بگەن لەو دڕندایەتی و وەحشیگەرییەی ئەردۆغان، بەگوێرەی ئەوە ڕەفتاری سیاسیتان ڕێک بخەن.
بۆردوومانەکەی گوندی بەرخەی سوپای تورکیا سەلماندی تورکیا نەک هەر دوژمنی کوردە، بگرە دەوڵەتێکی تیرۆریستیشە، هەڵوێستی عەرەبەکانی عێراق لە هەموو ئاستەکاندا، مایەی دڵخۆشیی و ڕەزامەندی گەلی عێراقە بە کورد و عەرەبەوە. هەڵوێستی شەرمنانەی هەندێک بەرپرسی کورد لە عێراق و لە کوردستان، گرێدانی ئەو تاوانە بە خەباتی ڕەوای گەلی باکووری کوردستانەوە، نەک هەر خزمەتی سیاسەتی دژە کوردی و تیرۆریستی تورکیا دەکات، هێندەی تر خەڵکی کوردستان و عێراق لەو بەرپرسانە تووڕەتر دەکات، پێگەی سیاسییان لە دەوڵەتی عێراق و لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەییدا لاواز دەکات.
بڕووخێ دەوڵەتی فاشیستی تورک و بەکرێگیراوەکانی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان، ڕۆحی شەهیدەکان شاد بێت، هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
٢٠٢٢/٧/٢٠

هەروەها چێکی بکە

کۆدار: گەلەکەمان بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدەکان درێژە بە ڕاپەڕینە سەرتاسەریەکەی بدات

کۆدار ڕایگەیاند، بە خاوەنداریکردن لە تەرمی شەهیدان داکۆکی لە ڕاپەڕینەکەتان بکەن و ئاستی داخوازییەکان گەشەی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .