خەڵکی مەخمور ١٢ رۆژە رێگریی لە سوپای عێراق ئەکەن کەمپەکەیان گەمارۆ بدات

رێگریی کردنی دانیشتوانی کەمپی مەخمور لە دژی گەمارۆدانی کەمپەکەیان، لە ۱۲هەمین رۆژیدا بەردەوامە، سەربازانی سوپای عێراقیش ئێستاش لە دەوروبەری کەمپەکەدان بۆ گەمارۆدان و تەلەبەندکردنی.

 سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایارەوە هەوڵ دەدات لە دەوروبەری کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودیی (مەخمور) خەندەق هەڵبکەنێت، کەمپەکە تەلبەند بکات و بورجی چاودێریی تیادا دابنێت. هەر لە رۆژی یەکەمەوە تا ئێستا پەنابەرانی مەخمور بەرامبەر بەو هەوڵە وەستاونەتەوە و بەرەنگاریی دەکەن.

خەڵکی کەمپەکە ماوەی ۱۲ ڕۆژە بە شەو و ڕۆژ بەرەنگاریی سوپای عێراق ئەبنەوە. هەروەها سەربازە عێراقییەکانیش ماوەی ١٢ ڕۆژە سوورن لەسەر ئەوەی کەمپەکە تەلبەند بکەن و بۆ ئەوەش هەموو ڕۆژێک بەردەوامن لە هەوڵ و گوشارەکانیان.

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …