تەڤگەری ئازادیی بەیاننامەیەکی لەبارەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقەوە دەرکرد

دواجار دادگای فیدراڵی عێراق رۆژی ٢٠٢٣/٥/٣٠ بڕیاری کۆتایی لەسەر نایاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستاندا.

بەپێی ئەو بڕیارە، دوای تەواوبوونی تەمەنی یاسایی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان، لەبەراواری ٢٠٢٢/١١/٦ ھەر بڕیارو یاسایەک لەلایەن پەرلەمانەوە دەركرابێت و هەربڕیارێك كە حكومەت دابێتی ھیچ شەرعیەتێکی نابێت، حکومەت دەبێت بەکاربەڕێکەری رۆژانە. بەم شێوەیە حیزبە دەسەڵاتدارە بەرژەوەند خوازو بنەماڵەییەکان، حکومەتی ھەرێم و دامەزراوەکانی بێ رۆڵ دەکەن و شەرمەزاریی مێژوویی دەنووسنەوە، سیاسەتی هەڵەی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەتایبەت هەردوو لایەنی سەرەكی، فاكتەری سەرەكی لاواز بوونی قەوارەی هەرێمن لە ڕووی یاسایی، سیاسیی، دیپلۆماسیی و ئابووریی و سەربازییەوە. ئەوەندە لە هەوڵی جێبە جێكردنی ئەجندای دەرەكین ئەوەندە لە خەمی قەوارەی هەرێم و دامەزراوە شەرعێكانیدانین و بێباكن بەرامبەر ئەوهێزو لایەنە ئازادییخوازانەی كوردستان كە لەخەمی ئایندە وخەڵكی هەرێمی كوردستاندان.

سی و دووساڵە پێنج خولی ھەڵبژاردن ئەنجامدراوە ھەر جارەی بەویستی حیزبەدەسەڵاتدارەکان، کاتیان دیاریکردوەو ھەڵبژاردنیان لەناو ھەلومەررجی نادادپەەوەرانەدا ئەنجامداوە و چۆنیان ویستبێت ھەڵبژاردنیان کردووە و پەرلەمانیان داخستووەو تەمەنیان درێژ کردوە تەوە، بەردەوامیدان بەو پێشێلکارییە یاسایی و دەستورییانە، ئەو لاوازیی و پەرتەوازییەی لێکەوتۆتەوە، کە ئەمڕۆ باجەكەی خەڵک و کۆی قەوارەی ھەرێمی کوردستان ئەیدات، بەدرێژای ئەو حوکمڕانییە ھیچ دامەزراویەک لەسەروی ھێزی حیزبییانەوە نەبووە، ئەو دۆخە رۆژ بەرۆژ قەوارەی ھەرێمی لەھەموو ئاستێکی سیاسیی و ئابوریی و پەوەندی دیبلۆماسییەوە لاوازو بێ متمانەکردووە، ئەوش دەر ئەنجامی سیاسەتی نادیموکراتی و قۆرخ کاریی و خۆسەپێنیی بەسەر ئیرادەی خەڵکی کوردستاندا.

بۆیە پێویستە دڵسۆزانی گەل و خەڵکی ئازادییخواز، ھێزی خۆیان یەک بخەن بۆ رێگرییکردن لەبەردەوام بوونی ئەو شێوازە حوکمڕانییە شەرم ھێنەرە،  کە بووەتە مایەی لاوازیی و بەھەدەر دانی خوێنی ھەزاران شەھیدی رێی ئازادیی کوردستان، ئێمە وەک تەڤگەری ئازادیی لەپێناو سەروەریی و پاراستنی دەستوری قەوارەی ھەرێمی کوردستان درێغی ناکەین و تێدەکۆشین بۆ ئەوەی ھەرێمەکەمان نوێنەرایەتیی راستەقینەی خۆی لەچوار چێوەی دامەزراوەی شەرعیی و ھەڵبژێردراودا بکات و  کۆتایی بەو نایاسایی و گەندەڵیی و حوکمرانییە شکستخواردوە بێت کە بۆوەتە سەرچاوەی بێھیوایی گەل و سەر جەم نەھامەتییەکان.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیی كۆمەڵگەی كوردستان

٣١/٥/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

‘بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، ئێستا بووین بە هەزاران’

ئەندامی ئەنجومەنی کانتۆنی حەسەکە سوڵتان محمەد ئیزۆ وتی: “بە حەوت ژن دەستمان پێکرد، لە ئێستادا …