وەزیری تەندروستیی: تای خوێنبەربوون زیادیکردوە

وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، رێژەی توشبون بە تای خوێنبەربون لە پارێزگاکانی عێراق زیادیکردوە، دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردتسانیش تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەسەردانیکردنی نەخۆشخانەی منداڵان لە شاری هەولێر، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان سامان بەرزنجیی رایگەیاند: دوێنێ دووەمین حاڵەتی گیان لەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا وتمان کە نیگەرانین لە بوونی ئەم حاڵەتە بەڵام مانای وانییە کە نابێت، بەڵکو ساڵانە یاخود چەند ساڵێک جارێک سەرهەڵدەدات، ماوەیەکی زۆربوو لە هەرێم نەبوو، بەهۆی زیادبونی حاڵەتەکانی لە عێراق جارێکی دیکە لە هەرێم سەریهەڵداوەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی تووشبوون و داخڵبون و مردن لەنێو ئەو کەسانەی کە توشی تای خوێنبەربون دەبن زۆرە، چەندین حاڵەتی دیکە هەبون لە هەرێم کە گومانیان لێکراوە، بەڵام پشکنینی کۆتایی بۆ هەموو توشبوەکان دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت کە ئایا پەتاکەیە یاخود نا و حاڵەتەکە پشتڕاستبکرێتەوە.

وەزیری تەندروستیی وتیشی حاڵەتی یەکەم لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بو حاڵەتی دوەمیش لە شاری هەولێر بوو، هەردوو حاڵەتەکە راستەوخۆ پەیوەندی بە ئاژەڵەوە هەبووە، حاڵەتی یەکەم خاوەنی ئاژەڵ بووە و ئاژەڵەکە نەخۆش بووە، چونکە نەخۆشییەکە راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە رێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە، حاڵەتی دووەمیش مامەڵەی لەگەڵ سەربڕینی ئاژەڵ بووە“.

ئاماژەی بەوەشکیرد، لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و تیمی ڤێرتەرنەی تیمی هاوبەشمان دروستکردوە و کۆمەڵێک رێکاری خۆپارێزیی و چارەسەرییان گرتووەتە بەر، بەڵام ئەوانەی ئاژەڵیان هەیە و ئاژەڵ سەردەبڕن دەبێت رەچاوی رێنمایی تەندروستیی بکرێت و هاووڵاتییانش تەنها لە شوێنە داخراوەکان گۆشت بکڕن“.

 

 

هەروەها چێکی بکە

حسێن کەرکوکی: سەردانەکەی ئەردۆغان سووکایەتیی کردنە بە گەل و دەوڵەتی عێراق

بەرپرسی نووسینگەی بەغدادی  تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق سووکایەتیی کردنە بە …