لەبارەی دۆخی ئەمنیی وەزیری بەرگریی عێراق سەردانی كەركوك کرد

بەسەرۆکایەتیی شاندێکی ئەمنیی، وەزیری بەرگریی عێراق بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگریی عێراق، بە سەرۆكایەتیی شاندێكی ئەمنیی، سەبارەت بە دۆخی ئەمنیی گەیشتە شاری كەركوك.

وەزارەتی بەرگریی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێكیدا ئاماژە بەوە ئەکات: سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگریی عێراق بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان گەیشتە پارێزگای كەركوك.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو سەردانە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە و بەدواداچوون بووە بۆ ئەو یەكە سەربازییانەی کە لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتیی خۆیاندا ئەرکدار کراون، ئەنجامدراوە.

هەروەها چێکی بکە

دارئەلمەهروسای میسر کتیبێکی نوێی بەناوی “عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشانێک کە لە دژی بەربەستەکان، ڕۆشنبیری خوڵقاندو دیوارەکانی تێپەڕاند”بڵاوکردەوە

دار ئەلمەهروسای میسری، کتێبێکی نوێی لەسەر تێکۆشان و فەلسەفەی عەبدوڵا ئۆ-جا-لان بەناونیشانی “عەبدوڵا ئۆ-جا-لان، تێکۆشانێک …