“پارتی بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر گەریلا هەوڵی چوڵکردنی ناوچەی برادۆست لەدانیشتوانەکەی دەدات”

ڕاگەیەندرا، پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی برادۆست لە هەوڵی گەمەیەکی نوێ دایە و دەیەوێت لە بارەگاکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات جێگیر ببێت. هاوکات ٢٤ کاتژمێر مۆڵەتی بە خەڵکی ناوچەکە داوە، کە چۆڵی بکەن.

پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ڕۆژی ١٣ـی ئەیلول زیاتر لە ٢٠٠ زرێپۆش، تانک، ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورس بەرەو گۆڕەپانەکانی گەریلا لە ناوچەی برادۆست گواستەوە، ڕۆژی ١٤ی ئەیلول هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی گەریلا، ئێستاش لەناو جموجۆڵێکی نوێدایە.

بە گوێرەی هەواڵێک کە لەمیدیاکان بڵاوکراوەتەوە دەیەوێت لە ژێر ئاڵای عێراقدا و بە ناوی پاراستنی سنوورەوە هێرش بۆسەر هەرێمەکانی گەریلا ئەنجام بدات. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، کە ئەم هێرشە لەسەر داوای دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەنجام دەدرێت و ئامانجەکەشی فراوانکردنی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ناوچەی برادۆستی باشووری کوردستانە.

هاوکات سەرچاوەیەکی تایبەت لە سنوورەکە ڕاگەیاندوە، دوێنێ شەو نزیک کاتژمێر ١٠:٠٠ـی شەو، چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە ڕێگەی موختار، ڕیش سپی و سەرۆک عەشیرەت و کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکەوە، کۆچەریی، جوتیار و گوندنشینانی کوێستانەکانی برادۆستیان ئاگادار کردووەتەوە، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی نزیکن لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیاوە، کە بە زووترین کات چۆڵی بکەن چونکە شەڕ ڕوودەدات.

جەخت لەوەشكراوەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تا کاتژمێر ٠٤:٠٠ـی ئەم ئێوارەیەی دیاری کردووە بۆ چۆڵکردنی ناوچەکە، کە هەموو کوێستانەکانی (کێلەشین، شەکیف، خواکورک، بەربزین، بۆڵێ، هۆرنێ) دەگرێتەوە و نزیکەی دوو هەزار ماڵ و خێزانی تێدا دەژین، تەنها لە کێلەشین نزیکەی ٥٠٠ ماڵ دەژین، زۆرینەیان کۆچەرین و ئاژەڵدارن و ناتوانن بگەڕێنەوە ناوچە گەرمەکان و جوتیارەکانیش سەدان دۆنم زەوییان داچاندووە، بەڵام ناچارکراون کە چۆڵی بکەن و جێیبهێڵن، چونکە شەڕ دەست پێدەکات و ناوچەکە تۆپباران و بۆردوومان دەکرێت، ئەو ناوچانەش بەشێکیان دەکەونە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا کە گەریلاکانی ئازادیی دەیانپارێزن و بەشەکەی تریشی زۆر نزیکە لە هەرێمەکانی گەریلاوە.

دوایین زانیارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە، کە هێرشێکی مەترسیدار بۆ سەر ناوچەی سیدەکانی برادۆست دەستپێدەکرێت. ئامانج لە چۆڵکردنی ناوچەکەش ئەوەیە، کە خەڵکی مەدەنیی شایەتحاڵی سیاسەتە چەپەڵەکانی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و سوپای تورکی داگیرکەر نەبن، کە پێکەوە ئەم پیلانە جێبەجێ دەکەن. بۆ ئەوە مەبەستەش کۆچەریی، جوتیار و خەڵکی ناوچەکە کۆچبەر دەکرێن.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، دوای ئەوەی ناوچەکە لە دانیشتووانی چۆڵکرا، چەکدارانی پارتی لەژێر ئاڵای عێراق و بە جلوبەرگی پاسەوانی سنوورەوە، لەگەڵ سەربازانی تورک، هێرش دەکەنە سەر ناوچەکە. هەڕوەها به پێی ئەو زانیارییانەی ڕۆژنیوز بڵاویکردووەتەوه، پێشبینی دەکرێت پارتی و هێزەکانی تورک بە هاوبەشی هێرش بۆسەر گۆڕەپانەکانی چیایی بۆلێ، شاخی حەیات، بەربزین، گەوروی سنگێ، شاخی شەماشه تا سنین ئەنجام بدەن.

ئەو ناوچانەی کە باسی لێوە دەکرێت سەر بە ناوچەی برادۆستن. ئەو سێ شوێنە، گۆڕەپانەکانی گەوروی زین و حەساری ڕۆستە پێکەوە دەبەستنەوە.

ئەو سێ گۆڕەپانەی ئاماژەیان پێدەکرێت، چونکە لە رووی زەمینەوە شوێنی ستراتیژین دژی داگیرکاری، تا ئەمڕۆش گەورەترین ئاستەنگ  لەبەردەم دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بوون. ئەمڕۆ پارتی دەیەوێت ئەو ئاستەنگە لابەرێت و کۆتایی پێبهێنێت و سوپای تورکی داگیرکەر لەو ناوچانە جێگیر بکات. ئامانجی داگیرکردنی ناوچەکە ئەوەیە کە سوپای تورک خاکی عێراقی زیاتر داگیربکات و بیخاتە سەر سنوورەکانی تورکیا. بەڵام سەرەڕای ئەوەی کە ئەمە دەزانرێت و سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان دەیان جار بە دەمی خۆی وتوویەتی، ‘کەرکوک و موسڵ خاکی ئێمەن’، بەڵام عێراق لەوبارەیەوە بێدەنگە و بەو بێدەنگییەش زەمینەیەکی گەورەی بۆ هێرشەکان خۆش کردووە.

بە پێی هەمان سەرچاوە؛ هەموو هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان جلوبەرگی پاسەوانی سنووری سوپای عێراق لەبەر دەکەن. بۆ ئەوەی وەها نیشانی بدات کە عێراق هێرشەکە ئەنجام دەدات، ژمارەیەکی کەم لە چەکدارەکانی ئاڵای عێراق بەرزدەکەنەوە و ریزی پێشەوەی هێرشەکە دەگرن. هێزەکانی ٨٠ کە سەر بە پارتەکەی مەسعود بەرزانیین، بە چەکی قورس بەشداری هێرشەکە دەکەن. لە هەمان کاتدا سوپای تورکی داگیرکەر هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدات. هەڕوەها پێشمەڕگەکانی سەر به هێزەکانی ٨٠ بە هیچ شێوەیەک لۆگۆی ئەڕک و پلەکانیان له جلوبەڕگەکانیان نادەن و بەو شێوه لە هێرشەکەدا بەشدار دەبن.

هێرش بۆ سەر ناوچەکە بە واتای داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراقە. سەرەڕای ئەم مەترسییە، بێدەنگی و بێ هەڵوێستی حکومەتی عێراق جێگەی نیگەرانییە.

هەروەها چێکی بکە

کۆڕێک بۆ ناسادنی کتێبی هەرێمێکی خنکاو بەڕێوەچوو

لە شاری رانییە کۆڕێک بۆ خالید قادر نووسەری کتێبی هەرێمێکی خنکا و بەڕێوەچوو، لە کۆڕەکەدا …