لە ئیزمیر ئۆپەراسیۆنی پاکتاوی سیاسی: شەش گەنج دەستگیرکران

دەوڵەتی تورکیا، بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیی، بەو هۆیەوە لە ئیزمیر شەش گەنجی هەدەپە دەستگیرکران.

لە ناوچەی مەنەمەنی ئیزمیر شەش ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی ئیزمیری پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) دەستگیرکران.

هێزەکانی پۆلیسەکان،  هەریەک لە “ئوغور یڵدز، مستەفا یاڵچین، ئەمرە یاڵچین و هارون یاکاچیان لە ناو ئۆتۆمبێلدا و عەبدولرەحمان کایماز و ئۆزکان چاکالیان” لە مەنەمەن لە ناو کارگەیەکدا دەستگیرکرد. ئاماژە بەوەکراوە کە لەکاتی دەستگیرکردنیاندا شوشەی کارگەکە شکێندراون.

بەپێی زانایرییەکان ئەو گەنجانەی دەستگیرکراون، براونەتە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شاری ئیزمیر.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …