لە شاری بەغداد، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامادە بوونی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک ئەکادیمیستی ئابووریی و حیزب و رێکخراو، بەشداریی ورۆکشۆپێکی لەبارەی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراقەوە کرد. ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسی نوسیینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەغداد حسێن کەرکوکیی، ئاماژەی بەوە کرد کە وەک تەڤگەری …
بینینی زیاتر »کە*جە*کە راگەیاندراوێکی لەبارەی سزادانەوەی شێروان شیروانییەوە بڵاوکردەوە
کەجەکە رایدەگەیەنێت، پارتی کەشێکی مەترسییداری لە گرژیی و ئاڵۆزیی خولقاندوە و جەختیش ئەکاتەوە: سەپاندنی چوارساڵی دیکە زیندان بەسەر شێروان شێروانیی هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ماف و ئازادییەکان لە هەرێمی باشوری کوردستان لە پاشەکشێکی مەترسییداردایە. کۆمیتەی پەیوەندییەکانی کۆماجڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەبارەی سزادانەوەی شێروان شیروانیی بە چوار ساڵ زیندانیی کرد، راگەیاندراوێکی …
بینینی زیاتر »واشنگتن ئێگزامنر: تورکیا ڕەگەزنامە بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان ئەدات
رۆژنامەی واشنگتن ئێگزامنر ئاشکرایکردوە، تورکیا لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر، رەگەزنامە ئەداتە ئەو قاچاخچیانەی ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن ئینتەرپۆلەوە داواکراون، هاوکات بەردەوامە لە پێدانی ڕەگەزنامە بەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەیە کە سەر بە قاعیدەن. وەرگێڕانی: تەڤگەر واشنگتن ئێگزامنر-ی ئەمێریکیی، لە راپۆرتەکەیدا هاتووە “بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ …
بینینی زیاتر »رێكخراوێکی ئەمێریکیی: دادگاییەکەی شێروان شێروانیی بە سەربازیی کرا بوو
رێكخراویCPT ى ئەمێریکیی رایگەیاند، سزادانەكەی شێروان شێروانیی نادادپەروەرانە بوو، چونکە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە، دادگا بە سەربازیی كرابوو، وتیشی: حكومەتى هەرێمى کوردستان و حزبەکان دادگا بەكاردەهێنن بۆ سەركوتكردن و ستەمكردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و هەرێمی کوردستان شوێنێکی سەلامەت نییە بۆ رۆژنامەنووسان. ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٧/٢٢ لە شاری سلێمانیی ئەندامى ڕێكخراویCPT ى ئەمێریکىی …
بینینی زیاتر »١٢ پارلمانتاری خولی پێشو لەبارەی شێروان شێروانییەوە هاتنە دەنگ
١٢ پارلمانتارى خولى پێنجهمى پارلمانی هەرێی كوردستان، لەبەر دووبارە سزادانەوەى شێروان شێروانیی رایدەگەیەنن: خەڵكی كوردستان چۆك بۆ ستەمو چەوسانەوە دانادات، جەختیش ئەکەنەوە “پێویستە بیر لە گۆڕانكاریی ریشەیی لەشێوازی حوكمڕانیی بكەنەوە”. ئەمڕۆ شەممە ٢٢/٧/٢٠٢٣ ١٢پارلمانتاری خولی پێشوی پارلمانی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان لە بارەی سزادانەوەی شێروان شیروانیی بە چوار ساڵ زیندانیی …
بینینی زیاتر »بەیاننامەی تەڤگەری ئازادیی لەبارەی سزادانەوەی شێروان شێروانیی
رۆژی ٢٠ ی تەممووز دادگای کەتنی ھەولێر، لەژێر فشاردا بڕیارێکی ستەمکارانە و نادادپەروەرانەی دا، بەدرێژکردنەوەی چوار ساڵ زیندانیی بۆ چالاکوان و رۆژنامەنووسی ئازا و بوێر شیروان شێروانیی، کە بۆ ماوەی سێ ساڵە بەناحەق زیندانی کراوە. بەو بریارە جارێکی تر دەسەڵاتدارانی حکومەتی ماوە بەسەرچوو، لە رێگەی دادگا دەستەمۆکەیانەوە لە ھەولێر، لە …
بینینی زیاتر »‘دۆخی ئیمراڵی زۆر لە دۆخی ئەو دوورگەیەی ماندێلای تێدا دەستبەسەر کرابوو دژوارترە’
پەرلەمانتاری سویسری د. بێپی ساڤاری-بۆریۆلی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە گۆشەگیری رەها لەسەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و رایگەیاند، “دۆخی ئیمراڵی زۆر لە هەلومەرجی دوورگەی رۆبێن کە نێلسۆن ماندێلا ٢٧ ساڵ تیایدا زیندانیبوو، دژوارترە”. پەرلەمانتاری کانتۆنی تیچینۆی سویسرا و سەرۆکی بەشی سویسرای پزیشکانی نێونەتەوەیی بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی (ئای …
بینینی زیاتر »پەیمانگەیەکی ئەمێریکیی: بەهۆی تورکیاوە گۆڕانکاری گەورەی دیمۆگرافیا هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
وەرگێڕانی: تەڤگەر راپۆرتێکی پەیمانگەی فۆرن پاڵسی، جەختی لەوە کردوەتەوە کە قەیرانی ئێستای کەشوهەوا و ئاو ڕۆڵێکی سەرەکیی دەبێت لە داڕشتنی پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق، ئاماژەشی بۆ ئەوەکردوە ئەنقەرە ئاو وەک چەکێک لە دژی بەغداد بەکار ئەهێنێت. ڕاپۆرتەکە فۆرن پاڵسی (Foreign Policy) کە پەیمانگەیەکی تایبەتە بە توێژینەوەی سیاسیی و ئابووریی ئەمێریکییە، …
بینینی زیاتر »ڕۆڵی پەروەردەی تیۆریی لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا
لە چوارچێوەی شۆڕشی ١٩ـی تەمووزدا، کە شۆڕشی گۆڕینی زهنیی کۆمەڵگە بوو، گەلێك ئەکادیمیای تیۆریی دامەزراون، تا ئامانجەکانی شۆڕش بۆ ئاسۆی سەرکەوتن هەڵکشێنن. لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاوا لە ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٢ـدا، هەنگاو بەرەو گۆڕان هاوێژرا، ئەمەش یەکێک بوو لە ئامانجەکانی ئەم شۆڕشە، لانکەی لەپێشینەی شۆڕش ئەوە بوو کە لە جێی سیستەمی دەوڵەت، …
بینینی زیاتر »تەڤگەری ئازادیی لەگەڵ ١٢ لایەنی سیاسیی لە کەرکوک داوای یەکلیستی ئەکەن
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ ١٢ لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان جگە لە پارتی، كۆبونهوهیهكى هاوشیان سازدا و داوا ئەکەن هەموو لایهنه سیاسییهكان له ناوچە جێناکۆکەکاندا بە شداریی یەک لیستی بکەن لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا. ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٧/١٩ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق ئهو ١٣ لایەنە سیاسییە، کە تەڤگەری ئازادیی کۆڵگەی کوردستان-ی تیادایە …
بینینی زیاتر »