١٢ پارلمانتاری خولی پێشو لەبارەی شێروان شێروانییەوە هاتنە دەنگ

١٢ پا‌رلمانتارى خولى پێنجه‌مى پارلمانی‌ هەرێی كوردستان، لەبەر دووبارە سزادانەوەى شێروان شێروانیی رایدەگەیەنن: خەڵكی كوردستان چۆك بۆ ستەم‌و چەوسانەوە دانادات، جەختیش ئەکەنەوە “پێویستە بیر لە گۆڕانكاریی ریشەیی لەشێوازی حوكمڕانیی بكەنەوە”.

ئەمڕۆ شەممە  ٢٢/٧/٢٠٢٣  ١٢پارلمانتاری خولی پێشوی پارلمانی هەرێمی کوردستان، راگەیەنراوێكی هاوبەشیان لە بارەی سزادانەوەی شێروان شیروانیی بە چوار ساڵ زیندانیی کردن بۆ ڕایگشتیی بڵاوکردەوە  و تیایدا هاتووە “بەداخەوە، جارێكی ترو لەبەرگی یاسادا، دەسەڵات پەنای بردەوەبەر سزادانی ئازادیخوازان‌و هەر لەزینداندا چوار ساڵی تر سزای زیندانیكردنی بەسەر شێروان شێروانی، ڕۆژنامەنووس‌و چالاكوانی بادیناندا، سەپاند”.

ئەوەشیان وتووە، “پێویستە دەسەڵات‌و لایەنەكانی دەسەڵات لەو ڕاستیە تێبگەن كە خەڵكی كوردستان چۆك بۆ ستەم‌و چەوسانەوە دانادات‌و لەبەردەم گەندەڵی‌و ناعەدالەتی‌و شكستی حكومڕانیدا بێدەنگ نابێت، هەربۆیە لەبری بیركردنەوە لەبێدەنگكردن‌و گرتن‌و سزادانی ڕۆژنامەنوس‌و چالاكوان‌و ئازادیخوازان، پێویستە بیر لەگۆڕانكاریی ڕیشەیی لەشێوازی حكومڕانی بكەنەوە كە بۆتە هۆی لاوازكردنی هەرێم‌و دواخستنی هەڵبژاردن‌و شێواندنی ناوبانگی هەرێم لەناوخۆو دەرەوەو بێ متمانەبونی دامەزراوەكان”.

ئەو ١٢ پارلمانتارە هێمایان بۆ ئەوەشکردوە، “هەروەها بەپێویستی دەزانین داوا لەدادگای پێداچونەوە بكەین كە سزای شێروان شێروانی هەڵبوەشێنێتەوەو لەم دۆسیەدا دادگەریی بەدیبهێنێت”.

ناوی پارلمانتارەکان:

1-عەلی حەمەساڵح.
2- عومەر گوڵپی.
3- دابان موحەممەد.
4- د.شێركۆ جەودەت.
5- شیرین ئەمین.
6- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
7- دیاریی ئەنوەر.
8- سەرچنار ئەحمەد موحەممەد.
9- هەڵز ئەحمەد.
10- د.شایان عەسكەریی.
11- د.ئیسماعیل سگیریی.
12- ئاشنا عەبدوڵڵا.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …