دەربارەی پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە بازیان سیمینارێک بەڕێوەچوو

دەربارەی گەلەکۆمەی ١٥ی شوبات لە شارۆچکەی بازیان سمینارێک بەڕێوەچوو، تیادا تیشک خرایە سەر ئامانجەکانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیی ١٥ی شوبات و  چۆنیەتی پوچەڵکردنەوە و بەرخودان دژ بە پیلانگێڕییەکە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە.

کۆمیتەی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجەلان لە شارۆچکەی بازیان سمینارێکی بۆ نوسەر و رۆژنامەنووس حەسەن جودیی ئەنجامدا،   سمینارەکە بە دەقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستی پێکرد.

حەسەن جودیی ئاماژەی بە پیلانگێڕی ١٥ شوبات کرد و وتی: پیلانگێڕی ١٥شوبات کە  لە سەر گەلی کورد و لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ تەواوی گەلی کورد و کوردستان بەڕێوەچوو، دەبێت ئەوەش بزانین بۆچی پلانگێڕی ١٥ ی شوبات لەسەر ڕێبەر ئۆجەلان و پەکەکە و گەلی کورد بەڕێوەچوو.

وتشی: نزیکەی ٣٠ دەوڵەت پێکەوە ئەم پیلانگێڕییەکان ئەنجامداوە، مەترسیدارتیرین پیلانگێڕییە لەدژی گەلی کورد و لەناوچەکەدا.

جودیی ئەوەشی وت: لەماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا  شەش پڕۆسەی زۆر مەترسیدار لەسەر گەلی کورد بەڕێوە چوو؛ یەکەم وتیان کورد نییە، دووەم کۆمەڵکوژییان لەسەر کورد بەڕێوە برد، سێیەم جینۆسایدی کولتووریی کە بەجینۆسایدی سپییش ناودەبرێت بەڕێوەچوو، چوارەم وتیان  با کورد پارچە پارچە بکرێن و ئەوە بوو کوردستانیان کرد بە چوار پارچە، پێنجەم کۆچبەر و ڕاگواستن لە ناچەی خۆیدا، شەشەم بێکارکردن و برسی کرنی گەلی کورد.

باسی لەوەشکرد: پیلانگێڕییەکان لەسەر گەلی کورد زۆر بوونە، بە درێژایی مێژوو بەڵام هیچیان نەیان توانی گەلی کورد بسڕنەوە،  یاخود لەناوی بەرن.

لە کۆتاییشدا دەرگای گفتوگۆ واڵاکرا بۆ ئامادەبووان و و ڕاو  سەرنجی ئامادەبوان وەرگیرا و پاشان کتێبی نهێنییەکانی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ پێشکەشی ئامادەبووان کرا.

س-ع

 

 

هەروەها چێکی بکە

“ژن هۆگری سروشتە و پارێزگاری لە ژینگە دەکات”

یەریڤان شاسوار، چالاکوانی ژینگەیی باسی لەوەکرد، کە چۆنیەتی بەکارهێنان و پارێزگاریکردن لە ژینگە و سروست …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *