تەڤگەری ئازادیی بەشداریی لە وتووێژی بودجەی عێراقدا کرد

لە شاری بەغداد، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بە ئامادە بوونی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و ژمارەیەک ئەکادیمیستی ئابووریی و حیزب و رێکخراو، بەشداریی ورۆکشۆپێکی لەبارەی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراقەوە کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، بەرپرسی نوسیینگەی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە بەغداد حسێن کەرکوکیی، ئاماژەی بەوە کرد کە وەک تەڤگەری ئازادیی بانگێشی ئەو ورکشۆپەکراون بۆ وتوێژکردن لەبارەی بودجەی عێراق و بە ماڵپەڕی تەڤگەری راگەیاند: بەسەرپەرشتیی رەوتی دیموکراتیی عێراقیی لە شاری بەغداد، بە ئامادەبوونی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق مەزهەر محەمەد، ورکۆشۆپێک لەبارەی بودجەی سێ ساڵی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک ئەکادیمیستی ئابووریی و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوەکان بەڕێوەچوو، تیادا گرنگیی و کێشەکانی ئەو بودجەیەی کە بۆ سێ ساڵ ئامادەکراوە خرایە بەرباس و گفتووگۆی لە بارەوە کرا.

کەرکوکیی وتیشی: لە بارەی ئابووریی عێراق و رێگەچارە بۆ کێشە ئابوورییەکانی عێراقەوە وتووێژ کران؛ هەروەها ئەوەش خرایەڕوو کە هەتا ئێستا ئێمە لە عێراق فیکرێکی ئابوورییمان نییە، بە تایبەتیی لە رووی داراییەوە، هەر بۆیە کێشەکەش ئەوەیە هەموو ئابووریی عێراق لە نەوتدا کۆکراوەتەوە و گرنگیی بە نەوت دراوە و لە دەروەی نەوت هیچ داهاتێکی ترمان نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەوەش دوان کە زۆربەی هاووڵاتییان لە فەرمانگە حکومییەکان دامەزراون و کەرتی تایبەت یاخود ئابووریی تایبەت نییە و ئەمە کێشەیەکی ترە بۆ ئابووریی عێراق، هەروەها پڕۆژەی بچووک نییە. حکومەت لە رووی کشتوکاڵ، پیشەسازیی و گەشتوگوزارەوە بەرنامەی نییە و ئەمەیش نابێت تەنها بایەخ و گرنگیی هەر بە نەوت بدرێت.

بەرپرسی نووسیینگەی تەڤگەری ئازادیی لە بەغداد باسی لەوەشکرد، یەکێک لە خاڵەکانی کە لە ورکشۆپەکەدا وتوێژی لەبارەوە کراوە، کێشەی دارایی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، وەک پڕۆژیەک لە رۆژانی داهاتوودا، ئەنجامەکانی ئەم وتووێژانە ئەدرێت بە حکومەتی عێراق.

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی پرسەو سەرەخۆشیی ئاڕاستەی بنەماڵەی حەکیم لوقمان دەکات

‎پرسەو سەرەخۆشیی ‎بۆ بنەماڵەی بەڕێزی  شەھید حەکیم لوقمان، لەشارۆچکەی کەلەکچی سەر بەپارێزگای دھۆک. بەھەستێکی قوڵەوە …