تەڤگەری ئازادیی لەگەڵ ١٢ لایەنی سیاسیی لە کەرکوک داوای یەکلیستی ئەکەن

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، لەگەڵ ١٢ لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان جگە لە پارتی، كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوشیان سازدا و داوا ئەکەن هەموو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له ناوچە جێناکۆکەکاندا بە شداریی یەک لیستی بکەن لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٧/١٩ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێگاکانی عێراق ئه‌و ١٣ لایەنە سیاسییە، کە تەڤگەری ئازادیی کۆڵگەی کوردستان-ی تیادایە لە شاری هەولێر کۆبوونەوە،  به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبەشیان بۆ رایگشتیی بڵاوکردە و تیایدا هاتووە: له‌سه‌ر داواى لیژنه‌ى كارى هاوبه‌شى چه‌پى كوردستان، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه‌و بڕیاریانداوه‌ لیستێكى فراوان له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم پێكبێت كه‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى تێدابێت.

ئەو ١٣ لایەنە سیاسییە ئاماژەیان بەوەشکراوە، ئه‌و حزبانه‌ داواى یه‌كلیستى له‌هه‌مولایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن به‌وانه‌ش كه‌ به‌شداریى كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌بون بۆئه‌وه‌ى بتوانن زۆرترین ده‌نگ له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان به‌ده‌ستبهێنن.

هەروها، پارتی دیموکراتی کوردستان، بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە نەبووە کە داوای یەک لیستیان بۆ ناوچە جێناکۆکەکان کردوە.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …