ڕۆڵی پەروەردەی تیۆریی لە شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا

لە چوارچێوەی شۆڕشی ١٩ـی تەمووزدا، کە شۆڕشی گۆڕینی زهنیی کۆمەڵگە بوو، گەلێك ئەکادیمیای تیۆریی دامەزراون، تا ئامانجەکانی شۆڕش بۆ ئاسۆی سەرکەوتن هەڵکشێنن.

لەگەڵ شۆڕشی ڕۆژاوا لە ١٩ـی تەمووزی ٢٠١٢ـدا، هەنگاو بەرەو گۆڕان هاوێژرا، ئەمەش یەکێک بوو لە ئامانجەکانی ئەم شۆڕشە، لانکەی لەپێشینەی شۆڕش ئەوە بوو کە لە جێی سیستەمی دەوڵەت، کە چەپۆکسالاریی و دیکتاتۆرییەت و دەسەڵاتداری پیاوسالاری بێئیرادەیی کۆمەڵ و کۆیلەکردنی ژنانە، سیستەمێکی نوێ ئاوا بکرێت، سیستمەی جێگرەوەی دەوڵەت پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیی بوو، لە چوارچێوەی ئەم سیستەمەدا کۆمین و مەجلیسی خۆجێیی ڕەنگڕێژ کران، کە ئەرکی سەرەکیان ڕێکخستن و پەروەردەکردنی کۆمەڵە، هەروەها خزمەتگوزاریی و بنیاتنانی سیستەمێکی خۆپاراستن و بڵاوکردنەوەی گیانی یەکسانی و وەکیەکیی کۆمەڵ، یەکسانی ڕەگەزیی و مسۆگەرکردنی مافی هەموو پێکهاتە و نەتەوەکان.

بە ئامانجی پێشخستنی ئەم سیستەمە نوێیە، ئەکادیمیای کادیران پێویستییەک بوو، تا بتوانن ئەم سیستەمە بناسێنن و پاوەجێی بکەن.

ئەکادیمیا پێشەنگایەتیی گۆڕینی زەینی دەکات:

 لە مانگەکانی سەرەتای شۆڕشدا پەروەردە تا ئاستێک دەدرایەوە، لێ پاشان دامەزراندنی ناوەندەکانی پەروەردە بە پێویست زانرا.

٦ـی نیسانی ٢٠١٣ بە پێشەنگێتیی شەهید حسین شاویش (هەرەکۆڵ) کۆنفرانسی دامەزراندنی ناوەندی نووری دەرسیمیی بۆ زانست و ڕامانی ئازاد کرایەوە، ئەم ناوەندە یەکەمین ناوەندی پەروەردەی کۆمەڵایەتییە لە ڕۆژاوا.

لە کۆنفرانسی دووەمینیدا ناوەندی نووریی دەرسیمیی بووە ناوەندی زانست و ڕامانی ئازاد، لەگەڵ گەشەی لقەکانی ئەم ناوەندە و پێشوازی گەرمی خەڵک بۆ دیتنی پەروەردە، لە کۆنفرانسی سێیەمدا ناوی ئەم ناوەندە گۆڕا بۆ ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتی.

ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتیی ئەندامانی ناوەندەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کۆمینەوە بۆ مەجلیس، لە مەجلیسەوە بۆ ناوەندەکانی ڕێوەبەری خۆسەر و ناوەندەکانی کۆمەڵی مەدەنی پەروەردە دەکات.

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دەیان ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتی هەن، ئەکادیمیا بە شێوەیەکی ئاسایی ئەو خولە پەروەردەییانەی وا  دەیان کەس بەشداریی دەبن، ساز دەکات.

لەگەڵ ئەم ئەکادیمیایانەش بە دەیان ئەکادیمیای هێزەکانی سووریای دیموکراتی (QSD) هەن، ئەمانە پەروەردەی تیۆریی و سەربازی دەبینن.

هەرچی گەنجانە ئەکادیمیای تایبەتیان بۆ کراوەتەوە، ئەمەش لەلایەن تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریاوە بەڕێوە دەبرێن، هەروەها ١٩ ئەکادیمیای تایبەتی ژنانیش هەن، لەم ژمارەیە ٧ دانەیان گرێدراوی کۆنگرەی ستار و ئەکادیمیای شەهید نالینە لە هەرێمی جزیرە و لەلایەن دەستەی ژنانی ڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەڕێوە دەبرێت،

ئەم ئەکادیمیایانە زەمینەیان بۆ کردنەوەی زانکۆکان خۆش کرد، لەو هەرێمە سێ زانکۆ بە ناوەکانی کۆبانێ و ڕۆژاڤا و شەرق و ١١ ئەکادیمیا و ٧ پەیمانگا هەن

ئەم ئەکادیمیایە لانکەی پەروەردەکردنی شۆڕشی تیۆری دەڕەنگێنێت، سا ڕۆژبەڕۆژ بەپێی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیی ڕێبەر ئوجالان پێش دەکەوێت، لەگەڵ گەشەسەندنی شۆڕش، بەرخۆدانی پەروەردەیی هەڵکشا.

شەڕڤان موسلیم، هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ، کە دەمێکە ئەندامێکی چالاکی ئەکادیمیای کۆمەڵگەی دیموکراتە، ئاوا هەڵسەنگاندنی بۆ خەباتی ئەکادیمیاکان کرد، شەڕڤان موسلیم وتی: ”لە سەرەتای شۆڕشدا ئێمە پێمان وابوو کە گەر شۆڕشەکە تەنیا لە سنووری سەربازییدا سنوورمەند بکەین، ئەوا سەر ناکەوین، لەم سۆنگەوە سەرکەوتنی تیۆریی و ئاوێتەکردنێکی ڕیشاژۆی نێوان تیۆر و پراکتیک بە پێویست زانرا. ئەمەش بە پەروەردە پێک دێت، جا بەم دەستنێژە ڕیکخستنیکی پتەوی پەروەردەی تیۆریی بە گرنگن زانرا، لەم سۆنگەوە ئەکادیمیاکان ئاوا کران.”

موسلیم ئاماژەی بەو مژارە گرنگانە کرد وا ئەکادیمیاکان ڕاوەستەی لەسەر دەکەن: ”پێواژۆکانی پەروەردە لە دەستپێکدا بەپێی سیستەمی ڕێوەبەریی خۆسەر چۆن کاری لە سەر کرا، ناساندنی فەلسەفەکەی، ڕێکاری ناوەندەکان، نزیکبوونەوەی ئەخلاقیی لەگەڵ کۆمەڵگە، ئەکادیمیاکان لەم بوارەدا ڕۆڵێکی باڵکێشیان دیت.

موسلیم ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم ئەکادیمیایانە هەموو پنتەکانی کۆمەڵگەیان داگرتووە، بە شێوازیکی ئاسایی و مانگانە خولی پەروەردەی ڕێک خراون، موسلیم ئەوەشی ڕوون کردەوە کە لەم خولانەدا چۆنێتی پێکهاتنی فەلسەفەی ڕێوەبەرایەتی خۆسەر و لقەکانی و ئەو هەڵە و کەموکووڕییانەی خەڵک گازەندەی لێ دەکەن، گفتۆگۆیان لێ دەکرێت.

موسلیم سەبارەت بە ئەزموونی خۆی لەو ئەکادیمیایە وتی: ”کاتێک ئیمە وانەمان دەوتەوە، ڕۆڵی گرنگی پەروەردەمان بە ئاشکرا لە کۆمەڵگەدا دیت، کاتێک مرۆڤ بەشداریی ئەم ئەکادیمیایانە دەبێت ژیانی کۆنی خۆی دەگۆڕێت، کاتێک ڕێوەبەرێتیی خۆسەر بۆ ئەم ئاستە هەڵکشا، ئەوا ئاوێتەبوونی لەگەڵ کۆمەڵگە و گۆڕینی شێوازی ژیان و قەبووڵکردنی ژنان لە ناو ناوەندەکاندا دەبینین، بێگومان ئەمەش لە سای سەری ئەو ئەکادیمیایانەوە بوو کە لە ناوەندە گرنگەکانی ڕێوەبەری خۆسەردا ڕۆڵێکی باڵکێشیان دەگێڕا و بارگۆڕانیکی مەزنی زهنییان چی کرد.”

ڕۆڵی پێشەنگانەی ژنان:

هەڵدا خەلیل ڕێوەبەری ئەکادیمیای شەهید شیلان بۆ ژنانی کۆبانێ ئاماژەی بەوە کرد کە شۆڕشی ڕۆژاوا دەنگدانەوەیەکی مەزنی  هەبوو، ڕۆڵی ژنانیش لەم شۆڕشەدا زۆر مەزن بوو.

هەڵدا خەلیل سەرباریشی کرد: ”پێش شۆڕش کاری ژن لە چوارچێوەی کاری نێوماڵدا لە چێوە درابوو، بەڵام پاش شۆڕش وێنەیەکی نوێ بۆ ژن لە سەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناویین سەرپاکی جیهان دەرکەوتە مەیدان. ژنان سەلماندیان کە دەتوانن پێشەنگێتیی کۆمەڵگە و شۆڕش بکەن. لە سۆنگەی ئەم ئەکادیمیایانەوە ژنان ڕۆڵێكی گرنگیان لە شۆڕشدا گێڕا، ئەکادیمیا پایەیەکی پتەوی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتە.”

هەڵدا خەلیل ئاماژەی بەوە کرد ئەکادیمیا بۆ پێشخستنی ژنان لە ڕووی تیۆرییەوە کراوەتەوە و وتی: ”گەر ژنان لە ڕووی بیردۆزییەوە پێش بکەون، کۆمەڵگە و شۆڕش پێش دەکەون، کاتێک زهنییەتی ژن پێش دەکەوێت لە کۆت و پاوانەکانی ڕابردوو ڕزگار بن، ئەوا  ئەوکات دەنگدانەوەیەکی مەزن چی دەبێت.” هەڵدا خەلیل ئەوەشی وت کە ئەکادیمیای ژنان ڕاستینەی ژنی بە ژنان ناساند، ژن و کۆمەڵگەیان پێش خست.

ڕۆڵی چالاکی گەنجان:

مستەفا محەمەد سدیق بەڕیوەبەری تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا- هەرێمی فوورات، ئاماژەی بەوە کرد کە لە سەرەتای شۆڕشدا کردنەوەی ئەکادیمیای تایبەت بۆ گەنجان بە پێویست زانرا، جا ئاوا درێژەی بە لێدوانەکەی دا: ”ئێستا ژمارەیەک ئەکادیمیامان هەن، یەکێک لەوان ئەکادیمیای شەهید گارزانە، ئەم ئەکادیمیایە کار بۆ پێشخستنی زانستیی گەنجان و ناساندنی ڕامانی ڕێبەرێتیی دەکات، ئێمە هەوڵ دەدەین هەمووان بەشداریی پەروەردە ئەکادیمییەکانمان بن، کە بە زمانی کوردیی ڕێک دەخرین.”

سدیق هەروەها وتیشی: لە ئەکادیمیای شەهید بۆتان پەروەردە بە زمانی عەرەبیی دەدرێتەوە، ئەوەشی بیر هینایەوە کە ئەکادیمیایەک بۆ ژنان و گەنجان و یەکێکی تریش بۆ ڕاگەیاندن کراوەتەوە، هەروەها وتیشی هەندیک ئەکادیمیای تر هەن و پێویستیان بە کردنەوەی کۆمەڵێك ئەکادیمیای تریشە، تا ژمارەیەکی زۆرتری گەنج پێشوازیی لێ بکەن.

مستەفا محەمەد سدیق وتیشی ئەکادیمیاکان بەرانبەر ئەو شەڕە تایبەتەی دژی ژنان وەڕێ دەخرێن، بارگۆڕانیکی مەزنیان چێ کردووە  و ئاوا دوا: ”ئەمە ئەو گۆڕانکارییەیە کە پاش پەروەردە لە کەسێتیی گەنجاندا درووست دەبێت. ئەکادیمیای ڕامانی ڕێبەرێتیی ڕاستیینەی کوردستان و ئەو ڕۆڵەی دەکەوێتە سەر شانی گەنجان هێڵکێش دەکات.”

سدیق بانگهێشتی لە گەنجان کرد تا هەموویان ئەم خولە پەروەردەییانە ببینن و وتی: ”گەر پێویستی کرد، لە بانەڕۆژدا کۆمەڵێک ئەکادیمیای تر دەکەینەوە تا ژمارەیەکی زیاتر گەنج بەشدار بن.”

 

هەروەها چێکی بکە

قڕکردنی ئیکۆلۆژیی بەردەوامە

ئیبراهیم ئەسەد، هاوسەرۆکی کۆمیتەی ئیکۆلۆژیی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، دەڵێت: “دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک …