داوای بەسزاگەیاندنی بکوژی شەهید ناگیهان دەکەین

داوای بەسزاگەیاندنی بکوژی شەهید ناگیهان دەکەین

ساڵێک لەمەوبەر لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ڕۆژنامەنووس و ئەکادیمیست و بەرگریکاری مافی ژنان، ناگیهان ئەکارسەل لە کاتی جێهێشتنی ماڵەکەی لە گەرەکی بەختیاری لە ناوەندی شاری سلێمانی دەستڕێژی گولەی کرایە سەر و شەھیدکرا.

شەهید ناگیهان دەیان ساڵ بوو کاری بۆ دروستکردنی هێزی دەروونیی و فیکریی شۆڕشی ژنان دەکرد، کە بە دروشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” لە سەرانسەری جیهاندا دەنگ دەداتەوە. ئەوەی شایانی باسە، تاوانبار و بکوژی ناگیهان ئاکارسەل پێش ئەوەی بتوانێت هەڵبێت ناسێندرا و دەستگیرکرا، بەڵام تا ئێستا هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی لەگەل نەکراوە بۆ بە سزا گەیاندنی یا ڕوونکردنەوەی پاشخانی سیاسیی ئەم تیرۆرە.

ئیمە وەک ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان لە دەرەوەی وڵات، نارەزایی خۆمان ئاڕاستەی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس و سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپا بەڕێز چارکس میشێل و سەرۆکوەزیرانی عێراق بەڕێز محەمەد شیاع ئەلسودانی دەکەین و داوای دادپەروەریی و بانگەواز بۆ بەسزا گەیاندن و لێپیچینەوە لە تیرۆرستانی ژن لە کوردستان . بە وتنی ‘نی una menos! داواکارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێوشوێنی بەپەلە بگرێتەبەر بۆ بەرگرییکردن لە ژیان و مافەکانی ژنان.

ژن ژیان ، ئازادیی

ڕێکخستنی ژنانی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان – دەرەوەی وڵات

هەروەها چێکی بکە

ماکرۆن و ئەوروپای مردوو

عادل عوسمان دوای چەند دەیە لە شەڕو و سەدەیەک لە هەژمونیەتی ئەوروپا بەسەر جیهاندا، واتە …