واشنگتن ئێگزامنر: تورکیا ڕەگەزنامە بە بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و گرووپە تیرۆریستییەکان ئەدات

رۆژنامەی واشنگتن ئێگزامنر ئاشکرایکردوە، تورکیا لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆر، رەگەزنامە ئەداتە ئەو قاچاخچیانەی ماددەی هۆشبەر کە لەلایەن ئینتەرپۆلەوە داواکراون، هاوکات بەردەوامە لە پێدانی ڕەگەزنامە بەو گرووپە تیرۆریستیانەی کە پەیوەندییان بە بەرەی نوسرەوە هەیە کە سەر بە قاعیدەن.

وەرگێڕانی: تەڤگەر

واشنگتن ئێگزامنر-ی ئەمێریکیی، لە راپۆرتەکەیدا هاتووە “بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بۆ خۆدزینەوە لە لێپێچینەوە لە وڵاتانی دیکە رەگەزنامەی تورکیا بەکارئەهێنن، بەو پێیەی رەوا مەجید، قاچاخچییەکی ناسراوی کوردی عێراقە کە لەلایەن بەرپرسانی جێبەجێکاری یاساوە بەدوایدا ئەگەڕێن، لە ساڵی 2020دا ڕەگەزنامەی تورکیای بە نزیکەی 400 هەزار دۆلار کڕییوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، ” لە هۆڵەندا بەرپرسانی جێبەجێکردنی یاسا نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە پاراستنی قاچاخچییە گەورەکانی ماددە هۆشبەرەکان لەلایەن تورکیاوە وروژاندوە، بەتایبەتیی جولیجیدکر کە بە “پۆلی جۆس” ناسراوە، حکومەتی هۆڵەندا خەڵاتی 200 هەزار یۆرۆ پێشکەش ئەکات بە هەرکەسێک کە زانیاریی بدات بۆ دەستگیرکردنی، بەو پێیەی ئەوترێت رەگەزنامەی تورکیای کڕییوە و بە ئازادیی لە نێوان تورکیا و دوبەی هاتووچۆ ئەکات، کە هاوکات لەژێر چاوەدێریدایە.

رۆژنامەکە جەختی لەوە کردوەتەوە کە “تورکیا بەردەوامە لە پاڵپشتیی کردنی لایەنەکانی سەر بە رێکخراوی قاعیدە لە سوریا، وەک تەحریر شام، بەو پێیەی ئەنقەرە چەک و مووچە و پشتیوانیی لۆجستی وەک رێگەیەک بۆ سنووردارکردن و تێکدانی نفوزی گرووپە کوردییەکانی سوریا بە کار ئەهێنێت، وەک یەکینەکانی پاراستنی گەل کە هاوپەیمانی ئەمێریکا یە، ئەنقەرە بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستیی ئەزانێت بەهۆی ئەوەی لەگەڵ پەکەکە هەیە”.

واشنگتن ئێگزامنر راشیگەیاندوە، “بۆ پێشخستنی ئەم ئامانجە سیاسییانە، پێویستە ئەوروپییەکان فشار بخەنە سەر ئەنقەرە بۆ توندکردنەوەی یاساکانی رەگەزنامە و رادەستکردنی تاوانبارانی نێودەوڵەتیی داواکراو بە فەرمانی دەستگیرکردنی ڕەوا”.

هەروەها چێکی بکە

لە سێ وڵاتی دیکەی ئەوروپا تەڤگەری ئازادیی یاداشتی ناڕەزایی دابە بەڵوێزخانەکانی عێراق

 شاندەکانی تەڤگەری ئازادیی لە ئەوروپا، یاداشتی ناڕەزایی لە بارەی داخستی تەڤگەری ئازادیی لەلایەن ئەنجومەنی دادوەرییەوە …