وەرگێڕانی: تەڤگەر
راپۆرتێکی پەیمانگەی فۆرن پاڵسی، جەختی لەوە کردوەتەوە کە قەیرانی ئێستای کەشوهەوا و ئاو ڕۆڵێکی سەرەکیی دەبێت لە داڕشتنی پەیوەندییەکانی تورکیا و عێراق، ئاماژەشی بۆ ئەوەکردوە ئەنقەرە ئاو وەک چەکێک لە دژی بەغداد بەکار ئەهێنێت.
ڕاپۆرتەکە فۆرن پاڵسی (Foreign Policy) کە پەیمانگەیەکی تایبەتە بە توێژینەوەی سیاسیی و ئابووریی ئەمێریکییە، ئاماژەی بەوەکردووە، “لەگەڵ ئەوەی گۆڕانی کەشوهەوا بە توندی بەرۆکی عێراق ئەگرێت، کەمی ئاو و تێکچوونی ژینگەی پەیوەست بەوەوە کاریگەریی زۆری لەسەر ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی وڵاتەکە دروستکردوە، ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ئاو گۆڕانکاریی لە پەیوەندییە ناوچەییەکانی عێراقدا بەتایبەتیی لەگەڵ تورکیا دروست کردوە، کە ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لێیەوە سەرچاوە دەگرن، کە سەرچاوەی سەرەکیی ئاو بۆ بەشێکی گەورەی عێراق دابین ئەکەن.
ئەوەش خراوەتەڕوو، “پەیوەندیی نێوان تورکیا و عێراق بە تایبەتیی لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا ئاڵۆز بووە، هەرچەندە هەردوو وڵات هەوڵدەدەن پەیوەندی بازرگانیی و وەبەرهێنان بە قازانجی هەردوولا دروستبکەن، بەڵام تەرازووەکانی ئەم پەیوەندییە تا ڕادەیەکی زۆر بەرەو لایەنی تورکیا دەڕوات. بەگوێرەی ئامارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، تورکیا هەناردەی نزیکەی ١٤ میلیارد دۆلار کاڵای لە ساڵی ٢٠٢٢دا بۆ عێراق کردوە، کە بازدانێکی گەورەیە بە بەراورد بە تەنها نزیکەی ١٠٠ میلیۆن دۆلار لە ساڵی ١٩٩٥. عێراق زۆر کەمتر هەناردەی تورکیا ئەکات، لەگەڵ هەناردەکردنی عێراق کەمێک زیاتر لە یەک میلیارد و ٥٠٠ هەزار دۆلار لە ساڵی ٢٠٢١”.
فۆرن پاڵسی جەختی لەوە کردوەتەوە، “تورکیا هەوڵئدات ئاو وەک چەکێک لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا بەکاربهێنێت و پێئەچێت مانەوەی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات لە عێراق دا مەترسییەکی جددیی لەسەر بێت، بەهۆی ئەوەی هەتا دێت ئاستی ئاو زیاتر کەم ئەبێتەوە”. هەردوو رووباری دیجلە و فورات لە چوار دەیەی رابردوودا بە ڕێژەی لەسەدا ٤٠ کەمیکردووە، دەسەڵاتدارانی عێراقیش ترسیان هەیە ڕووبارەکان وشک بن.” تا ساڵی ٢٠٤٠ بەهۆی ئەوەی لایەنی تورکیا ئاستی ئاوی ئەو دوو ڕووبارە گلدەداتەوە، وەک ئەوەی مەزەندە دەکرێت کە نزیکەی لەسەدا ٩٠ی ڕۆیشتنی ڕووباری فورات و لەسەدا ٤٦ی ڕۆیشتنی ڕووباری دیجلە کۆنترۆڵ بکات.
لە درێژەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “هەڵوێستی تورکیا سەبارەت بە بەکارهێنانی ڕووباری دیجلە و فورات ئاماژەیە بۆ ئەو بۆچوونەی تورکیا کە ڕووباری دیجلە و فورات ڕووباری “نێودەوڵەتی” نیین، وەک بەڵگەنامەیەکی بێ بەروار لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە کە “ئەو بۆچوونەی تورکیا لە ڕووباری دیجلە و فورات ڕووباری “نێودەوڵەتیی” پێکناهێنن، وەک بەڵگەنامەیەکی بێ بەروار لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا هاتووە وڵاتانی بەدرێژایی ڕووباری فورات دەبێت لەسەر ڕێگای دادپەروەرانە و مەعقول بۆ بەکارهێنانی سەرچاوەکانی ڕێکبکەون” و عێراق و (سوریا) بەهۆی ئەوەی وڵاتی خوارەوەی ڕووبارەکانە، “مافی بەدەست هێنراو”یان بەسەر ڕووبارەکاندا نییە و لێرەدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە زاراوەی “ دادپەروەرانە” و نەک “یەکسان” بەکاردێت چونکە ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا بە ڕەوای ئەزانێت کە ئەولەویەت بدات بە ئاوی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات بەهۆی گەورەترکردنی “پیشەسازیی کشتوکاڵیی و دانیشتووانی”، و وەک وڵاتێکی بێ نەوت، بەکاریدەهێنێت ئاو بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ناوچەکانی باشووری خۆی و بۆ ئەوەی ڕێگە بدات بە ڕۆیشتنی بڕی زیادە بۆ خوارەوە بۆ عێراق.
بەگوێرەی ئەم سیاسەتە، “عێراق لە چرکەیەکدا نزیکەی ٦٢٥ مەتر سێجا ئاوی لە ڕووباری دیجلە وەرگرتبوو، بەڵام لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا تێکڕای ڕێژەکە بۆ نزیکەی ٢٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕەوتەشدا، لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٢دا ڕێژەی مامناوەندی بۆ نزیکەی ٢٠٠ مەتر سێجا لە چرکەیەکدا کەمیکرد”. عێراق لانیکەم 5000 مەتر سێجای ئاوی لە ساڵی 1997 و هەروها بۆ ساڵی 2009 بۆ 2400 مەتر سێجا بڕی ئاوی لە چرکەیەکدا کەمیکردووە.
هێماو بەوەشكراوە، “لەبەرامبەر ئەم پاشخانەدا کەمی ئاو کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ژیانی عێراق بە تایبەتیی ناوچەکانی باشووری بەجێهێشتووە و زۆرجاریش وێنەکانی مانگی دەستکرد بۆ سەلماندنی کاریگەرییە شۆککەرهێنەرەکانی دابەزینی ئاو لە باشووری عێراق بەکاردەهێنرێن. ئەگەر ڕەوتی ئێستا بەردەوام بێت، ئەوا قەیرانی ئاو هەڕەشەی گۆڕانکاری گەورەی دیمۆگرافیا دەکات، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ژمارەی دانیشتووان لە بەشە گەورەکانی ناوچەکانی باشوور و کۆچکردن بۆ ناوچەکانی باکوور کە ئاوی زیاتریان هەیە.