رێكخراوێکی ئەمێریکیی: دادگاییەکەی شێروان شێروانیی بە سەربازیی کرا بوو

رێكخراویCPT ى ئەمێریکیی رایگەیاند، سزادانەكەی شێروان شێروانیی نادادپەروەرانە بوو، چونکە كاتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەكە، دادگا بە سەربازیی كرابوو، وتیشی: حكومەتى هەرێمى کوردستان و حزبەکان دادگا بەكاردەهێنن بۆ سەركوتكردن و ستەمكردن لە ئازادیی ڕادەربڕین و هەرێمی کوردستان شوێنێکی سەلامەت نییە بۆ رۆژنامەنووسان.

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٣/٧/٢٢ لە شاری سلێمانیی ئەندامى ڕێكخراویCPT ى ئەمێریکىی جولیان فلۆید، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییدا ڕایگەیاند: “ئه‌و رۆژه‌ى ئه‌و پرۆسه‌یه‌ به‌ڕێوه‌چوو، زیاتر له‌ 15 چه‌كدارو سه‌رباز له‌ناو هۆڵى دادگا بوون‌، زیاتر له‌و ژماره‌یه‌ش له‌ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى دادگا بڵاوه‌یان پێكرابوو، ره‌وشه‌كه‌ له‌ناو سه‌ربازگه‌ ده‌چوو، نه‌ك دادگا”.

ئەوەشێ وت، كەسێك چۆن لە ژینگەیەكی سەربازییدا، ئەتوانێت لەناو هۆڵی دادگادا بەرگریی لە خۆی بكات، چۆن كەسێك ئەتوانێت هەست بە سەلامەتیی بكات لەناو هۆڵی دادگا دا، كە بەرامبەر خەڵكی چەكدار وەستاوە .

باسی لەوەشکرد، ئێمە چاودێریی ئەوەمان كرد كە پڕۆسەیەكی یەكجار نادادپەروەرانە بەڕێوەچوو، پارێزەرانی شێروان شێروانىی نەیانتوانی بەهیچ شێوازێك پەڕاوی لێكۆڵینەوە، پەڕاوی دادگا بەر لە پڕۆسەی دادگاییكردن ببینن، لەکاتێکدا ئەو شاهید و گەواهیدەرانەی لە دادگا بانگهێشتكران، سەرجەمیان بێتاوانییان سەلماند و شایەتیانن لە بەرژەوەندیی شێروان شێروانیی دا.

ئەو ئەندامەى رێكخراوە ئەمێریکییەکە  هێمای بۆ ئەوەشکرد، حكومەتى هەرێمى کوردستان دادگا بەكارئەهێنێت بۆ سەركوتكردن و ستەمكردن لە ئازادیی رادەربڕیین و ئازادیی كاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان.

جولیان فلۆید راشیگەیاند، ئومێد بەرۆشكیی لە ماڵەكەی خۆیدا ڕفێندرا و دواتر ئاماژە بەوەكرا بە بڕیاری مەسرور بارزانیی ئازادكراوە، كەواتە كە بڕیاری ئازادكردن بە دەست مەسرور بارزانیی بێت، بڕیاری دەستگیركردنیش بەدەست مەسرور بارزانییە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەتوانن خەڵك دەستگیربكەن، بفڕێنن، بەبێ ئەوەی هیچ بڕیارێكی دادگایان بەدەستەوە بێت.

 CPTی ئەمێریکیی وتیشی، “شێروان شێروانیی بە ئامانجگیراوە، رۆژنامەوانان و چالاکوانان بە ئامانجگیراون، ئازادیی رادەربڕین بە ئامانجگیراون، رۆژنامەوانانی سەربەخۆ بە ئامانجگیراون، هەرێمی کوردستان سەلامەت نییە بۆ رۆژنامەوانان و چالاکوانان کە بتوانن بە ئازادیی قسەی خۆیان بکەن، ئێمە ئاگادارین لە ماوەی شەش مانگی رابردودا لانیکەم نۆ رۆژنامەنوس هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشتوە بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لەسەر خۆیان و خێزانەکانیان هەیە”.

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …