کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک داوایەک ئاراستەی ڕای گشتی دەکات

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
بابەت : هاوخەمی وهاوسۆزی …

بەناوی مامۆستایان و زانایانی ئاینی و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لەباشوری کوردستان ،
زۆر دڵگران و خەمبار بووین بەبیستن و بینینی دیمەن و هەواڵی بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاواو باشوری کوردستان کەبەداخەوە بەم هۆیەوە سەدان شەهید و برینداری لێکەوتۆتەوەو زەرەدوو زیانێکی زۆری گیانی و مادی گەیاندووە بە خەڵکی سڤیل و هاوڵاتیان، بەڕاستی کارەساتێکی دڵتەزێن و تراژیدیایەکی گەورەوخەم هێنەرە بۆ تەواوی نەتەوەکەمان و مرۆڤایەتی لەجیهان بەگشتی
بەم بۆنە دڵتەزێنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەس وکاری شەهیدان و نەتەوەکەمان دەکەین و ئومێدی چاکبوونەوەو شیفای خێرابۆ بریندارەکان دەخوازین
وەداوالە موسڵمانان ووڵاتان و ڕێکخراوەکان و خێرخوازان و دڵسۆزان دەکەین هەرچی زووە بەهانای ئەو ئەوخڵکەوە بچن و ڕۆڵی خۆتان بگێڕن لەڕزگارکردن و هاوکاری لێقەوماوانی ئەو ڕووداوە کارەسەتبارە..

مامۆستایان و زانایان و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک لە باشوری کوردستان
٦/٢/٢٠٢٣

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *