زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، زیندانیی سیاسیی كوردی رۆژهەڵات و سزادراوی هەتا هەتایی ڕژێمی ئێران کە ماوەی چوار ساڵه له زینداندایه، به‌هۆی بێبه‌ریبوون له خزمه‌تگوزارییه تەندروستی و پزیشكیه‌كانیەوە، له بارودۆخێكی ناله‌باردایه.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە جەلالیان به تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی ڕاگەیاندووە، زه‌ینه‌ب دوای تووشبوونی به ڤایرۆسی کۆرنا له بارودۆخێكی نه‌له‌باریی جه‌سته‌ییدایه‌و سییه‌كانی لاوازبوون و دووچاری کۆکەی توند و هەناسە تەنگی بووە، به‌ڵام به هۆی دژایه‌تیكردنی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی چارەسەرەکەی له نه‌خۆشخانه‌و بێبه‌ریبوون له خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، کەوتووەتە بارودۆخێكی ناله‌بارەوە.
هەروەها ئەم بارودۆخە سەپێنراوەی سەر جەلالیانی بە مردنی لەسەرخۆ وەسف کردووە له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات و ڕایگەیاندووە، له رۆژی ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو، دوای گواستنه‌وه‌ی نایاسایی جەلالیان بۆ زیندانی یه‌زد، به شێوه‌ی به‌رده‌وام له ژێڕ گوشاری لێپرسینه‌وه ئه‌منییه‌كاندا بووه و له هه‌موو مافێكی ئاسایی وه‌ك به‌ندكراوێك بێبه‌شكراوه، ناوبراو ته‌نیا هەندێکجار به‌شێوه‌ی ته‌له‌فۆنی ئه‌ویش به زمانی فارسی و زۆر كورت مافی پەیوەندی لەگەڵ باوکی‌دا پێده‌درێت و مافی چاوپێكه‌وتنیشی لێ زه‌وتكراوه.
به وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه نزیکەی جەلالیان، پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌ی زیندانیی یه‌زد به زینه‌ب جه‌لالیان ڕایانگه‌یاندوه، كه به هۆی نه‌بوونی توانای نه‌خۆشخانه‌کەوه، توانای پێراگه‌یشتنی پزیشكی‌یان له‌سه‌ر بارودۆخی به‌ندكراوان نییه و دەبێت بە زووترین كات بۆ نه‌خۆشخانه‌یەکی ده‌ره‌وه‌ی زیندان بگوازرێتەوە، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به‌رده‌وام ڕێگریی ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی ناوبراو بۆ ده‌ره‌وه‌ی زیندان.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوو، به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژەی بەوە کردبوو، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیی ئێران، به بێبه‌شكردنی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان زیندانیی ساسیی كورد له خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كان، ناوبراویان خستۆته ژێر ئه‌شكه‌نجه تاوەكو ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ دژی خۆی بكه‌ن.
جەلالیان ساڵی ڕابردوو چوار جار دوورخرایە‌وه بۆ زیندانه جۆراوجۆره‌كانی ئێران، گواستنه‌وه‌ی نایاسایی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدا ڕوییدا کە بارودۆخیی جه‌سته‌یی ناوبراو به‌هۆی تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و پێڕانه‌گه‌یشتنی پزیشكییەوە ناجێگیره، ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه به هۆی مانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن لە زیندان و هەروەها بارودۆخی دژواری ناو به‌ندیخانه، تووشی نه‌خۆشیی جۆرواجۆر بووه و پاش تووشبوونی ئه‌م دواییانه‌ی به كۆرۆنا له به‌ندیخانه‌ی قه‌رچه‌ك، تووشی نەخۆشیی ئاسمیش بووە کە بریتییە لە نەخۆشییەکی ھەوداری درێژخایەنی بۆرییەکانی کۆئەندامی ھەناسە.
کۆمیتەی دەستگیرکردنە نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی ٢٠١٦ و لە دوو توێی داواکارییەکی فەرمیدا، داوای لە ڕژێمی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەی ئەو زیان و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە، بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتە بەر، بە پێی داوانامەکەی ئەم کۆمیتە نێودەوڵەتییە، بێبەشکردنی زەینەب جەلالیان لە مافی ئازادی، کارێکی سەرەڕۆیانەیە و پێچەوانەی جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و مافە مەدەنی و سیاسییەکانە و پێویستە کۆماری ئیسلامیی ئێران هەموو ئەوانەی لە پێشێلکردنی مافەکانی ئەم چالاکوانە سیاسییە کوردەدا رۆڵیان هەبووە، بخاتە بەر لێپرسینەوەی یاساییەوە.