پرسی رۆژ

“سەید ڕەزا و هەڤاڵانی تەسلیمی دەوڵەتی دڕندەی تورک نەبوون و میراتێکی بەرخۆدانیان بۆ گەلی کورد بەجێهێشت”

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کە_جەکە سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بیر هێنایەوە و رایگەیاند، سەید ڕەزا و هاوڕێکانی ملکەچی دەوڵەتی دڕندە و داگیرکەری تورک نەبوون و بەم شێوەیە هەلوێستێکی بەرخۆدێرانەی بەنرخیان نیشاندا وە ئەم کارەیان وەک میراتێک بۆ گەلی کورد بەجێما. لە بەیاننامەکەی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکەدا هاتووە: ” بەهۆی ئەو میراتەی کە …

بینینی زیاتر »

‘پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی مرۆڤەکانە’

پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی هەدەپ زەینەب ئۆدئنجی رایگەیاند، “پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی مرۆڤەکانە و دەبێت ئەو مافە بە کوردیش بدرێت”. لیژنەی پلان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٤ دەکات، لە میانی کۆبوونەوەیەکی لیژنەکە کە تایبەت بوو بە بودجەی وەزارەتی پەروەردە، پەرلەمانتارانی هەدەپ هەڵوێستێکی ناڕەزاییان نیشاندا، ئەمەش بە هۆی …

بینینی زیاتر »

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال: ئێمە شەنگال رادەستی کەس ناکەین

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال و تاژێ سەبارەت بە هێرشەکەی سەر شەنگال ڕاگەیاندراوێکیان بۆ ڕایانگەیاندنەکان بڵاوکردەوە “ئەوانەی شەنگالیان ڕزگار کرد لە شەنگال دەمێننەوە، ئێمە شەنگال رادەستی کەس ناکەین”. لە ٨ ـەمین ساڵیادی ئازادکردنی شەنگال، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال. شەوی ڕابردوو (١٣ی تشرینی دووەم) کاتژمێر ٢٣:٠٠، …

بینینی زیاتر »

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور کرد. شەوی ڕابردوو شاندێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شاری مەخمووریان کرد. شاندی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون لە هەڤاڵان ( سارا ڕەزا، جومعە کەریم، هاوڕێ جەبار، چرۆ شوانی، دڵگیر ، …

بینینی زیاتر »

رژاک چالاکییەکانی ٢٥ـی نۆڤەمبەری  ئاشکراکرد

رژاک چالاکییەکانی خۆی بۆ ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بۆ رایگشتیی بڵاودەکاتەوە و رایدگەیەنێت لە ناوچەی جیاوازی باشووری کوردستان سیمینار و رێپێوان ئەنجامدەدەن. ئەمڕۆ دوو شەممە، رێکخڕاوی ژنانی ئازادیی کوردستان(رژاک)، لە شاری سلێمانیی، چالاکییەکانی خۆی بۆ ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا  ئاشکراکرد. شەیما نەبیل ئەندامی …

بینینی زیاتر »

سیاسەتمەداران رەخنە لە کردارەکانی تورکیا و دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی ژن دەگرن

سیاسەتمەدارانی لایەنە جیاوازەکان لە ناوچەی کۆبانی هەرێمی فورات، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا رەخنەیان لە دەستگیرکردنی هەڕەمەکی پەرلەمانتار هودا کایا لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە گرت.  سیاسەتمەداران هەڵوێستی خۆیان لە سیاسەتی تورکیا دژی گەلی کورد بە تایبەتی ژنان لە تورکیا و باکووری کوردستان دەربڕی و ڕەخنەیان لە بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ …

بینینی زیاتر »

سیاسەتمەدارێک: هەرێم بەردەوامە لە موزایەدە لەگەڵ حکومەتی ناوەندیی سەبارەت بە پرسی نەوت

ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە موزایەدە لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەبارەت بە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و دۆسییەکانی دیکە، جەختیکردەوە کە پێویستە حکومەتی بەغداد بڕیاری چارەنووسساز و توند بدات سەبارەت بەو قەیرانەی کە لە نێوان هەرێم و ناوەنددا روودەدات. غالب محەمەد پێشووی لیژنەی نەوت و گاز …

بینینی زیاتر »

لە لەندەن گەنجان بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان خۆپیشاندانیان کرد

لە چوارچێوەی کەمپینی”ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە شاری لەندەن بە سەرپەرشتیی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) رێپێوانێک بەڕێوەچوو. ئەندامانی گەنجانی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کە لە پایتەختی ئینگلتەرا لە لەندەن کۆبوونەتەوە، بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیکیان ئەنجامدا. لە …

بینینی زیاتر »

لە ٤ رۆژدا نزیکەی ٢٠ کۆڵبەری رۆژهەڵاتی کوردستان بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقەی هێزەچەکدارەکانی دەوڵەتی ئێران، لە ماوەی چوار رۆژدا لە سنووری شاری بانەی رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر برینداربوون. ماڵپەری کۆڵبەرنیوز بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە دوو کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەقز و مەریوان لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزەکانی دەوڵەت بریندارکراون. رۆژی شەممەش لە هەمان خاڵی سنووری بەتەقەی راستەوخۆی هێزەکانی …

بینینی زیاتر »

سێ خاڵ بۆ قۆناغی دووەمی رێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق و ئێران دەستنیشاندەکرێت

لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق، وردەکاریی قۆناغی دووەمی رێککەوتنی کۆنترۆڵکردنی سنووری عێراق و ئێرانی ئاشکرا کرد، ئاماژەی بە سێ خاڵی کرد کە بەگوێرەی ئەو خاڵانە بەغداد مامەڵە لەگەڵ دۆسێیەکەدا دەکات. وەعد قەدۆ ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق بە “بەغداد یوم”ی راگەیاند: ڕێککەوتنێکی ئەمنیی هاوبەش لە نێوان …

بینینی زیاتر »