لە لەندەن گەنجان بۆ ئازادیی رێبەر ئۆجالان خۆپیشاندانیان کرد

لە چوارچێوەی کەمپینی”ئازادیی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسیی بۆ پرسی کورد” لە شاری لەندەن بە سەرپەرشتیی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تەکۆژن) رێپێوانێک بەڕێوەچوو.

ئەندامانی گەنجانی تەجەشە و ژنانی گەنجی تێکۆشەر کە لە پایتەختی ئینگلتەرا لە لەندەن کۆبوونەتەوە، بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان رێپێوانیکیان ئەنجامدا.

لە خۆپیشاندانەکەدا پەیامێک خوێندرایەوە تیادا هاتبوو: رێبەر ئاپۆ، بەهۆی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ٢٤ ساڵە لە دوورگەی ئیمرالی لە ژێر ئەشکەنجە و گۆشەگیرییەکی تونددا تێکۆشانێکی بێوێنە دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرا: دامەزراوەیەکانی وەک سی پی تی، ئەنجوومەنی ئەوروپا و یەکێتیی نێونەتەوەیی لە بەرامبەر ئەو ئەشکەنجانەی کە لەسەر ڕیبەر ئاپۆ هەیە هیچ کاردانەوەیەکیان نییە، ئەمەش زەمینە بۆ گەشەی فاشیزمی دەوڵەتی تورک خۆش دەکات.

ئەوەش خرایەڕوو: ئێمەش وەک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ لە ئەوروپا (تەجەشە) و ژنانی گەنجی تێکۆشەرلە چوارچێوەی ئەو هەنگاوەی ١٠ی تیشرینی یەکەم کە لە ٧٤ ناوەندی جیاواز بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستپێکراوە، هەمیشە لە گۆڕەپانەکان دەبین.

هەروەها چێکی بکە

“مۆدێرنیتەی سەرمایەداریی لە هێزی ژنان و فیکری ژنان دەترسێت”

سارا ڕەزا رایدەگەیەنێت، لە باشووری کوردستان بەهۆی نامووسگەراییەوە ژنان قوربانیی دەدەن، رەخنەشی لە خەباتی ژنان …