“سەید ڕەزا و هەڤاڵانی تەسلیمی دەوڵەتی دڕندەی تورک نەبوون و میراتێکی بەرخۆدانیان بۆ گەلی کورد بەجێهێشت”

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کە_جەکە سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بیر هێنایەوە و رایگەیاند، سەید ڕەزا و هاوڕێکانی ملکەچی دەوڵەتی دڕندە و داگیرکەری تورک نەبوون و بەم شێوەیە هەلوێستێکی بەرخۆدێرانەی بەنرخیان نیشاندا وە ئەم کارەیان وەک میراتێک بۆ گەلی کورد بەجێما.

لە بەیاننامەکەی کۆنسەی بەڕێوبەری کەجەکەدا هاتووە: ” بەهۆی ئەو میراتەی کە لە سەید ڕەزا و شێخ سەعیدەوە بۆ گەلی کورد بەجێماوە گەلی کورد لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی و کوشتندا بێدەنگ نابێت، بەرخۆدان دەکات و بوونی خۆی دەپارێزێت و خاوەن هەلوێستە. “کەجەکە ڕایگەیاند کە پەکەکە هێڵی کلاسیکی بەرخۆدانی گۆڕیوە بۆ هێلێکی بێکۆتای تێکۆشان، گەلی کوردی سەرلە نوێ زیندوو کردەوە و ڕایگەیاند: ” بەدڵنیاییەوە ئامانجی گەلی کورد ژیانێکی ئازاد و وڵاتێکی ئازادە و بە حەسرەتە بۆ بەدیهێنانی خەونەکانی”. بە بەجێهێنانی ئەم کارە تۆلەی داگیرکاری و کۆمەلکۆژییەکان دەکاتەوە.

بەیاننامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە:

سەید ڕەزا و هاوڕێکانی بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان هاتنە خارپەت. بەڵام لە ١٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٧ لەلایەن دەولەتی تورکەوە لە چوارچیوەی پیلانگێڕیی ‘تەڤگەری دەرسیم’ەوە دەستگیرکران و لەسێدارەدران. لە ساڵیادی لەسێدارەدانیاندا ئێمە یادی سەید ڕەزا و سەرکردەکانی گەلی کورد کە لە سێدارە دران دەکەینەوە.

دەبێت سەبارەت بە کومەڵکوژییەکان لێپرسینەوە لە دەوڵەتی بکوژ بکرێت

دەوڵەتی ستەمکار ومرۆڤکوژی تورک لە ساڵانی ١٩٣٧ و ١٩٣٨ گەورەترین کۆمەڵکوژی و دڕندەیی لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە دێرسیم ئەنجامداوە. دەیان هەزار کورد لە دێرسیم و دەوروبەری بە چەک و گازی کیمیایی کوژراون. جارێکی تر بە ڕێزەوە یادی ئەو کەسانەی لەم کۆمەڵکوژییەدا گیانیان لەدەستداوە بەبیر دێنینەوە. دەوڵەتی تورک و ئەو کەسانەی کۆمەڵکوژی دێرسیمیان ئەنجامداوە، شەرمەزار دەکەین. گەلی کورد قەد کۆمەڵکوژی دێرسیم لەبیر ناکات، بەدڵنیاییەوە داوای لێپرسینەوە ئەو کۆمەڵکوژییانە لە دەوڵەتی قڕکەر و ستەمکار دەکات. بێگومان کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لەو ڕووداوانەی کە بە ڕوونی دڕندەیی دەوڵەتی تورک و دوژمنایەتی بەرامبەر بە گەلی کورد دەردەخات. لە ساڵانی ١٩٣٧-١٩٣٨دا کۆمەڵکوژییەکی زۆر دڕندانە لە دێرسیم ئەنجامدرا، کە ویژدان و دڵی مرۆڤ ئێش و ئازاری دەکێشا. لەم کۆمەڵکوژییەدا گولە لە سکی ژنانی دووگیان درا و منداڵی لەدایک نەبوویش کوژران. ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکە ڕزگاریان بوو، چوونە شاخ ولە ئەشکەوتەکاندا خۆیان حەشاردا، بەڵام بە گازی کیمیایی کوژران. هەموو جۆرە گیاندارێک کوژران و بە دڕندەیی و کۆمەڵکوژی گەورە ئەنجامدرا. لێپرسینەوە لە دەوڵەتی زاڵم، دڕندە و کۆمەڵکوژ کە ئێش و ئازاری هێندە گەورەیان بە گەلی کورد گەیاندووە؛ ئەرکێکی ئەخلاقی و پێویستیەکی بنەڕەتیی مرۆڤبوونە. تاکو ئەمە نەکرێت، مرۆڤ ناتوانێت بەڕاستی بژی یان ببێتە خاون ڕاستی و حەقێقەت.

بۆ جێگیر بوونی دیموکراسی، پێویستە کۆمەڵکوژییەکانی کوردستان قەرەبوو بکرێنەوە

کۆمەڵکوژی دێرسیم یەکێکە لە دەیان کۆمەڵکوژی کە لە چوارچێوەی سیاسەتی جینۆسایدی گەلی کورددا ئەنجام دراوە. دەوڵەتی تورک ویستی بەم کۆمەڵکوژییانە کوردان کۆمەڵکۆژ بکات. دوای هەر کۆمەڵکوژییەک هەوڵیداوە بە دەربەدەری و ئاسمیلەکردن ئەم ئارمانجەی جێبەجێ بکات. مەبەست لەم کۆمەڵکوژییانە ئەوە بووکە گەلی کورد دەستبەرداری ناسنامە و زمان و کولتوور و نرخەکانی بێت. بۆ پاساوی کۆمەڵکوژییەکانیان، بەردەوام بانگەشەی ئەوەیان دەکرد، گەل ڕاپەڕینی کردووە. ئەمە پێچەوانەی ڕاستیەکانە. گەلی کورد نکۆڵی لێکراوە، مافی ڕەوا و دیموکراسیانە، هاووڵاتیبوون و نەتەوەیی بوونی بەڕەسمی نەناسراوە. زمان و شوناس و کولتوری گەلی کورد قەدەغە کراوە و تورکبوون بەسەریدا سەپێنراوە. گەلی کورد لەبەرامبەرئەم مامەڵە کردنانە ڕاپەڕیوە. وەڵامی دەوڵەت بۆ ئەم ڕاپەڕینە کوشتن وکۆمەڵکوژی بوو. کۆمەڵکوژی دێرسیم و شوێنەکانی تریەکێک لەوانە بوون. بەداخەوە ڕاستی مێژوویی سەدەی ڕابردوو بەم ئازارانەوە تێپەڕیوە. هەتا ئەم ڕاستیانە نەبینرێت و ڕووبەڕووی نەبێتەوە، هیچ هەڵسەنگاندن و خواستێک ڕاست ودروست بەدەست ناێت. ئەگەر گۆڕانکارییەک لە تورکیا ڕووبدات و بەرەو دیموکراتیک بوون بڕوات، ئەوە تەنیا بە قەرەبوو کردنەوە بۆ کۆمەڵکوژییەکانی گەلی کورد، بەتایبەتی کۆمەڵکوژیی دەرسیم و وازهێنان لە عەقڵییەتی نکۆڵی، بە ئاشکرا و بوێرانە پاراستن و قبووڵکردنی مافە دیموکراتیکەکانی گەلی کورد، ڕوودەدات. ڕێگای دیموکراتیک بوونی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لێرەوە دەست پێدەکات.

جارێکی تر لە کەسایەتی سەید ڕەزا و بەسێەکاندا کەسانێکە لە کۆمەڵکوژی دێرسیمدا گیانیان لەدەستدا بە ڕێزەوە سەری خۆمان لەبەردەم بەبیر هێنانەوەین دادەنوێنین. جارێکی تر هەموو شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بە ڕێز و منەتباریەو بە بیردێنینەوە بەڵێنمان بە شەهیدان دووپات دەکەینەوە. سەید ڕەزا و هەڤاڵانی تەسلیمی دەوڵەتی دڕندەی تورک نەبوون و بەمشێوەیە میراتێکی بەرخۆدانیان بۆ گەلی کورد بەجێهێشت کە زۆر بەنرخە. هەڵوێستی سەید ڕەزا و شێخ سەعیدەکان لە پێگەی گەلی کورددا جێگەیەکی گرنگی هەیە کە لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی و جینۆسایددا تەسلیمیەتیان قبووڵ نەکرد، بەڵکو ڕاپەڕین و بەرگرییان کرد. پەکەکە ئەم نەریتە خۆڕاگرییەی کردە هێڵێکی بەردەوامی تێکۆشان و سەر لەنوێ ژیاندییەوە. گەلی کورد بەدڵنیاییەوە بە بەرخۆدان و تێکۆشان بە ئامانجی ژیانی ئازاد و ڕێبەرایەتیەکی ئازاد و وڵاتێکی ئازاد، کە تامەزرۆیەتی بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات. بە پێکهێنانی ئەمە حسابخوازی مێژوویی لە دوژمنی بکوژ دەکات.”

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …