ئەو نۆ کۆچبەرەی تورکیا ڕادەستی بەرەی نوسرەی کردن دەگەڕێندرێنەوە ڕۆژهەڵات

موسەنا ئەمین ڕایگەیاند، دوای نزیکەی پێنج مانگ چاوەڕوانی و هەوڵی بەردەاوم ئەو نۆ کۆچبەرەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان گەڕانەوە تورکیا و لەوێوە بۆ ئێران بەڕێکران.

موسەنا ئەمین ئەندامى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنى یەکگرتوو، لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، “دواى هەوڵەکانمان لەگەڵ ڕێکخراوی (ئیهاها) و داکۆکیی خێزانەکانیان و لە کۆتاییدا دوای نزیکەی پێنج مانگ چاوەڕوانی و هەوڵی بەردەوام، ئەو نۆ کۆچبەرەی ڕۆژهەڵاتى کوردستان گەڕانەوە تورکیا و لەوێوە بۆ ئێران بەڕێکران”.

لە ڕۆژى ٢٢ى مانگى ئابی ئەمساڵ، نۆ کۆچبەرى کورد، کە خەڵکى شارەکانى سەردەشت و پاوەی ڕۆژهەڵاتى کوردستانن لەلایەن پولیسى دەوڵەتى داگیرکەرى تورکەوە دەستگیرکران و دواتر ڕادەستى گروپى چەتەکانی بەرەى نوسرە کران لە سوریا.

کەسوکارى ئەو نۆ کۆچبەرە کوردە بۆ ماوەى چەندین ڕۆژى لەسەریەک لەبەردەم بیناى باڵیۆزخانەى تورکیا لە تاران گردبوونەوەیان ئەنجام دەدا و تێیدا داواى ئاشکراکردنى چارەنووسى ڕۆڵەکانیان کرد.

ناسنامەی هەشت کەس لەو کۆچبەرانە بەم جۆرەیە: دەماوەند پاک سرشت، موبین وەلەد بەیگی، ئەفشار روستەمی، بەهمەن شادرەوان، مەسعود حەیدەری، سەعید ئەحمەدی، فەردین دەرویش پور و هەدایت روخزادیە.

هەروەها چێکی بکە

زیندانەكانی سروشت و ژینگە لە هەرێمی كوردستان

ئەبوبەكر مەجید چەند ناشیرین و جێگەی داخە! ئەو هەموو دار و گوڵ و گەڵا و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *