سەرکەوتن بەدەنگ حساب ناکرێت

شوان عەبدوڵا حەمەد

بەپێی دەنگ حسابی بکەین، هەدەپە سەرنەکەوتووە. بەڵام خۆ سەرکەوتن بەدەنگ حساب ناکرێت. مەغزایەکی مەعنەوی هەیە. سیاسەتی هەدەپە، سیاسەتێکی جیهانگیری، پێکەوەژیانی، دیموکراتیانەی پێشکەتنخوازە کە بۆ زۆرینەی خەڵکی تورکیا و ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردەکانیش هێشتا پەسەندکراو نییە. هەدەپە و سیاسەتەکەی تەماشای ٥٠ ساڵی داهاتووی وڵاتی تورکیا و ناوچەکە دەکات. کۆی مرۆڤەکان بەهەموو بیروڕا جیاوازەکانیانەوە کۆدەکاتە و لەگەڵیان هەنگاو بۆ پێشەوە دەنێت.
سیاسەتی هەدەپە بۆ ئێستای خۆی و کورد لە تورکیادا سەرکەوتوو نییە، بەڵام بۆ داهاتووی تورکیا و کوردیش لەنێویدا، جێگەی هیوایە.

هەدەپە لە ئێستادا چۆن دەتوانێت لە تورکیادا و تایبەت لەناو کوردەکاندا ببێتە جێی بایەخ؟
دەبێت یاری بە ئاین بکات، دنەی نەتەوەپەرستی بدات و دوژمنایەتی خواستە جیاوازەکان بێت. دەبێت خەریکی دەهۆلکووتانی کوردایەتی بێت، تا کوردە ڕەشۆکییە دەمارگیرەکان دەنگی بدەنێ. دەبێت بەیداخی ئاینگەرایی هەڵدا و هاوسەرۆکەکانی لەپێشی پێشەوەی سەفی مزگەوتەکاندا نوێژ بکەن، تا کوردە موسڵمانەکان دەنگی بدەنێ. دەبێت ڕقوکینەی لەو مرۆڤانە بێتەوە کە خواستە شەخسییەکانیان کەمێک لەوانەی ئێمە تایبەترن. بەکورتی، دەبێت دوژمنی هاوڕەگەزخوازەکان بێت.
ئەگینا لەبەردەم ئەو هەموو هەڵدێرەی، نەتەوە، ئاین و دەمارگیری بۆی دروست کردووە، هەدەپە گەر نیوەی ئەو دەنگانەی ئێستاشی بەدەست بهێنێت، هەر سەرکەوتووبووە. ئاخر ئەو شەڕی نیوسەدەی تری تورکیا دەکات.

 

هەروەها چێکی بکە

حەماس  و لیكود: لێكچوونی تاوان و  بیروباوەڕ 

عەلی مەحمود  محەمەد هەرچی پارت و كەسایەتی فاشیستی جوو هەیە، لە كابینێتەكەی ئێستای لیكۆد بەسەركردایەتی …