رژاک چالاکییەکانی ٢٥ـی نۆڤەمبەری  ئاشکراکرد

رژاک چالاکییەکانی خۆی بۆ ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان بۆ رایگشتیی بڵاودەکاتەوە و رایدگەیەنێت لە ناوچەی جیاوازی باشووری کوردستان سیمینار و رێپێوان ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، رێکخڕاوی ژنانی ئازادیی کوردستان(رژاک)، لە شاری سلێمانیی، چالاکییەکانی خۆی بۆ ١٦ رۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییدا  ئاشکراکرد.

شەیما نەبیل ئەندامی رژاک راگەیاندراوەکەی خوێندەوە و رایگەیاند: وەکو ئەرکێکی ژنانە و ئەخلاقیانە دژی هەموو ستەم و توندوتیژیی و کۆمەڵکوژکردنی ژنانین، ئیتر ئەو کوشتنانە بە بیانوی “نامووس” یان هەر جۆرە بیانوویەک، تیرۆر و  بۆردوومانکردن بێت لەسەر خاکی خۆمان بە مەبەستی داگیرکاریی، چونکە ئەو ژنانەی تیرۆر دەکرێن لەلایەن داگیرکارانەوە و  ئەو ژنانەشی دەکوژرێن لەژێر ناوی “نامووس” و ئەو ژنانەشی کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت بە هەمان ئەقڵ دەکرێن، کە دژە ژن و دژە مرۆڤن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەو پێناوەدا و بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین تێ بکۆشین و خوشکانی میرابەل بەبیربێنینەوە و تێکۆشانەکەیان بەردەوام بکەین، کە دژە ستەم تێکۆشاون.

شێواز و شوێنی چالاکییەکانیشی ئاشکرا کرد و وتی: ڕێکخراوەکەمان هەڵدەستێ بە ئەنجامدانى ڕیزە سیمینارێک لە شاری سلێمانی، کەرکووک، ڕانیە و گەرمیان و ئەگەر خوێندنگەکانیش کرانەوە بۆ خوێندکاران سیمینار ئەنجام دەدەین، هەروەها چالاکی ڕێپێوان ئەنجام دەدەین، لێدوان و بڵاوکراوە لەناو خەڵکدا بڵاو دەکەینەوە.

ڕۆژی جیهانی ٢٥ی نۆڤەمبەر دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ٦٠ ساڵ لەمەوبەر لە وڵاتی دۆمینیکان سێ خوشک بە ناوەکانی (مینێرڤا، پاتریا و ماریا ترێزا) تێکۆشانێکیان لە پێناو ئازادیی و یەکسانی لە دژی سیستمی دیکتاتۆریی ئەو وڵاتە بەرێوەبرد، بەڵام لەلایەن دەسەڵاتی ئەو کاتەی دۆمینیکانەوە، لە ڕۆژی ٢٥ـی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ـی ١٩٦٠ لە دوای ئەشکەنجە و بەکارهێنانی زۆرترین توندوتیژیی و دەستدرێژیی لەسەر ئەو سێ خوشکە، دەکوژرێن.

پاش تێکۆشانێکی بێ وچانی ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا ڕۆژی ٢٥ـی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم) وەک ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دیاری کرا.

 

هەروەها چێکی بکە

تەڤگەری ئازادیی سەردانی حیزبی پێشکەوتنخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، سەردانی حیزبی پێشکەوتخوازیی دیموکراتی کوردستانی کرد، هەردوولا لە بارەی رەوشی …