‘پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی مرۆڤەکانە’

پەرلەمانتاری بازنەی ئێلیحی هەدەپ زەینەب ئۆدئنجی رایگەیاند، “پەروەردە بە زمانی دایک مافێکی مرۆڤەکانە و دەبێت ئەو مافە بە کوردیش بدرێت”.

لیژنەی پلان و بودجەی پەرلەمانی تورکیا تاوتوێی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٤ دەکات، لە میانی کۆبوونەوەیەکی لیژنەکە کە تایبەت بوو بە بودجەی وەزارەتی پەروەردە، پەرلەمانتارانی هەدەپ هەڵوێستێکی ناڕەزاییان نیشاندا، ئەمەش بە هۆی ئەوەی لە بودجەکەدا هیچ بڕێک بۆ زمانی کوردیی و زمانەکانی دیکە تەرخان نەکراوە و بە هیچ جۆرێکیش باس لە بابەتەکە نەکراوە. پەرلەمانتارانی هەدەپ بە نوسراوی “پەروەردە بە زمانی دایکی مافە” چوونە ناو هۆڵی کۆبوونەوەی لیژنەکە. پەرلەمانتارانی هەدەپ هەروەها لابردنی ژەمە خواردنێکی بێ بەرامبەر لە خوێندنگەکانیان شەرمەزار کرد و بە هۆی تەرخان نەکردنی پارە بۆ ئەو مەبەستەش، بە بەرزکردنی پلاکاردێک بە نوسراوی “خواردنی ژەمێک مافە” ناڕەزایەتیان بەرامبەر بەو بابەتە نیشاندا.

پەرلەمانتاری ئێلیحی پارتی یەکسانیی و دیموکراتیی گەلان (هەدەپ) زەینەب ئۆدئنجی و پەرلەمانتاری ئیزمیری هەدەپ بورجوگول چوبوک لەبارەی چالاکییە ناڕەزایەتیەکەیان لە لیژنەی پلان و بودجە دا قسەیان کرد، زەینەب ئۆدونجو باسی لەوەکرد کە هەناسە لەگەل بڕاوە و تەنگیان پێهەڵچنیون، “دەسەڵاتێک کە جگە لە خۆی و سیاسەتی شەڕ بیر لە هیچ شتێکی دیکە ناکاتەوە، داواکارییەکانی گەلی پشتگوێ خستووە. ئەو بودجەیەی بۆ پەروەردە تەرخان کراوە زۆر کەمە. کەموکورتیەکان لە ناو بینای خوێندنگەکان، هەڵکشانی هەژاری و نیگەرانیەکان لەسەر ئایندە گەیشتوونە ئەو ئاستەی کە گەنجان پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن.

ئاماژەی بەوەشکرد: خۆی لە خۆیدا بنەماڵە هەژارەکان بە دژواری دەیانتوانی منداڵەکانیان بنێرنە خوێندنگە، لەئێستادا بە هۆی نەهێشتنی ژەمە خواردنێک و وەرگرتنی پارەی کتێب و چەند بابەتێکی دیکە، ئیتر ناتوانن منداڵەکانیان بنێرنەوە بەر خوێندن. هەربۆیە داوادەکەین کە ژەمەخواردنێکی بێبەرامبەر، بەپێی پێویست و باش لە خوێندنگەکان دابەش بکرێت”. سەبارەت بە پەروەردە بە زمانی کوردییش وتی، “ئەوە مافێکی مرۆیی و جەخت دەکەینەوە کە دەبێت ئەو مافە رەوایە بۆ کوردیش رەچاو بکرێت، هەربۆیەش لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا لەبارەی تاوتوێکردنی پڕۆژە یاسای بودجە ئەو چالاکییەکەمان ئەنجامدا”.

بورجوگول چوبوک پەرلەمانتاری بازنەی ئیزمیری هەدەپ رایەگیاند، کاتێک لە بودجە دەڕوانین دەبینین وەها بودجەیەکیان ئامادەکردووە کە پشت بە هیچ راستیەکی ئەم وڵاتە نابەستێت. بە روونی دەرکەوت کە ئێمە و هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە یەک وڵاتدا ناژین. پەروەردە بە زمانی دایک و پێدانی ژەمەخواردنێکی بێ بەرامبەر بە خوێندکاران، پێکەوە بەستراونەتەوە. دەسەڵات بە جیاکردنەوەی ئەو دوو بابەتە ناتوانێت کەرتی پەروەردە بەڕێوەببات”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …