شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور کرد

شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخموور کرد.

شەوی ڕابردوو شاندێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان و ئەندامانی سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شاری مەخمووریان کرد.

شاندی تەڤگەری ئازادیی پێکهاتبوون لە هەڤاڵان ( سارا ڕەزا، جومعە کەریم، هاوڕێ جەبار، چرۆ شوانی، دڵگیر ، سەربەست محەمەد و عومەری حاجی حسێن و ئەندامانی تری هەرێمی گەرمیان و کەرکوک و سلێمانی بۆ بینینی بارودۆخی کەمپەکە چوونە کەمپەکە و سەردانی مەجلیسی عەشتار و مەجلیسی گەل و ئامادەیی شەهید کۆچەرین و ئەکادیمیای شەهید کەریم کاتۆ و ماڵباتی شەهیدان و مانگرتووان کرا کە ماوەی سێ مانگە بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لە مانگرتندان و هەروەها شارەوانی کەمپەکە کرد. لە میانەی سەردانەکاندا باس لە سیستەمی خۆبەڕێوەبردن لە کەمپەکە و کاری ئەو دامەزراوانە کرا کە سەردانیان کراون. باس لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک لە کەمپەکەدا کرا.

جومعە کەریم سەبارەت بە ئامانجی سەردانەکانی بۆ کەمپی مەخموور گوتی؛ «وەک تەڤگەری ئازادیی، کە بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی و سیاسین. مەبەستمان لە سەردانی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی; بۆ لەنزیکەوە بەدواداچوون و بینینی گوشارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لەدژی کەمپەکە و ئەو هێرشە ئاسمانییانەی دەوڵەتی تورک ئەنجامی دەدەن. وەک دەزانرێت کەمپەکە چەند ساڵێکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لەژێر گەمارۆی ئابووری و تەندروستی و سیاسیدایە. حکومەتی عێراقیش لەم دواییانەدا هەڕەشە لە کەمپەکە دەکات و زۆر جار دەبینین فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکەنە سەر کەمپەکە. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بە زووترین کات ئەم گەمارۆیە لەسەر کەمپەکە هەڵبگرێت. هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین هاوکاریی زیاتر لە پێناوی پێداویستییە مرۆییەکاندا بکات. ئەمە ئۆردوگایەکی سیاسییە و مافی خۆیانە هەرچییەک بێت ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازادانە بژین. “پێویستە هەموو مافەکانی پەنابەران لە چوارچێوەی ئەو یاسایانەی کە حکومەتی عێراق و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ پەنابەران دیارییان کردووە، دانیان پێدا بنرێت”.

هەروەها چێکی بکە

سەرهەڵدانی ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت  

سەرهەڵدانی گەل لە ۱۹ تەمموز لە ڕۆژئاواو باكوری سوریاو گەلی كوردو مرۆڤایەتیی پیرۆزبێت بەناوی ئەندامانی …