ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە موزایەدە لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەبارەت بە پرسی ڕادەستکردنی داهاتی نەوت و دۆسییەکانی دیکە، جەختیکردەوە کە پێویستە حکومەتی بەغداد بڕیاری چارەنووسساز و توند بدات سەبارەت بەو قەیرانەی کە لە نێوان هەرێم و ناوەنددا روودەدات.
غالب محەمەد پێشووی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق لە لیدوانێکیدا رایگەیاند: ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی هەرێمی کوردستان دیارترین هۆکارن کە ڕێگرن لە دۆزینەوەی چارەسەر بۆ دۆسییەی داهاتی نەوت لەگەڵ حکومەتی بەغداد.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە کۆنتڕۆڵی سەرەکیی دۆسییەی نەوتی هەرێم، بریتییە لە پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەوەشی خستەڕوو “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە موزایەدەکردن لەگەڵ حکومەتی ناوەند، سەبارەت بە دۆسییەی رادەستکردنی داهاتی نەوت و دۆسییەلەکانی دیکە“.
ئەو ئەندامەی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە درێژەی قسەکانیدا وتییشی: وەزارەتی نەوت پێویستی بەوەیە ئەو گرفتانەی بەردەم دۆسییەی نەوت بۆ رایگشتیی ڕابگەیەنێت، دەشڵێت “پێویستە حکومەتی بەغداد بڕیاری چارەنووسساز و توند بدات سەبارەت بەو قەیرانەی لەنێوان هەرێم و ناوەند روودەدات.”
راگەیاندنەکان بڵاویان کردەوە، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە فرۆشتنی نەوت بەشێوەی قاچاغ.