چلەی ماتەمینی شەهید دەنیز جەودەت بەڕێوەچوو

مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهید دەنیز جەودەت، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، داواکرا بکەرانی ئەو کردەوە تیرۆریستییە سزابدرێن.
لە شاری هەولێر – بارەگای ڕيکخراوی کلد و ئاشوریی، بە ئامادەبوونی سەلام عەبدوڵا هاوسەرۆک تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، جومعە کەریم وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی، چرۆ شوانیی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی، سارا رەزا بەرپرسی ژنانی تەڤگەری ئازادیی و ئەندامانی کەنەکە و نووسەر و چالاکوانان مەراسیمی چلەی ماتەمینیی شەهید دەنیز جەوتەت بەڕێوەچوو.
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) بەیاننامەیەکیان خوێندەوە تیایدا ئاماژە بەوەکرا، ماوەی چل رۆژە (دەنیز جەودەت) ئەندامی کەنەکە لە پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەڕۆژی ڕووناک تیڕۆرکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراون.
کەنەکە، ئەوەشی خستەڕوو، دەنیز جەودەت تینووی ئازادیی و یەکریزیی گەلی کورد بووە، خەمی پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیی هەبووە.

هەروەها چێکی بکە

“دەبێت سی پی تی ئاشکرای بکات کە لە ئیمراڵی چی روودەدات”

پارێزەر ژان پرۆسپێر رایگەیاند، کە گۆشەگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپایە و …