پرسی رۆژ

یاری ئاگرینەکان قەدەخە دەکرێت

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردوە” لێپرسینەوە لە هەر دوکان و مارکێتێک دەکرێت کە یاری ئاگرین بفرۆشن.    لە راگەیاندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاندووە، “لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان تەرەقە و یاری ئاگرین سەری هەڵداوەتەوە و رۆژانە هاوڵاتیان سکاڵا دێننە لای پۆلیس کە بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بەکارهێنانی یاری ئاگرینەوە لەکۆڵان و گەڕەکەکان …

بینینی زیاتر »

هەر کەسێک لە ڕۆژانی جەژندا نرخ بەرز بکاتەوە شوێنەکەی دادەخرێت

بەڕێوبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە ” ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە ئامادەکاریەکان دەستپێدەکەن بە پرۆسەی پشکنین بۆ شوێنە گەشتیاریەکان کە دابەشکراون بەسەر هەورامان و هاوینە هەوارەکانی ئەحمەد ئاوا و چاوگ و تێدا ئاگاداری ڕێکخستنی ناوچە گەشتیاریەکان و ئامادەکاری خاوەن کەپرو شوێنە گەشتیاریەکان دەکرێتەوە”. غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکردووە” لە ڕێگەی لیژنەکانی …

بینینی زیاتر »

لە نەخۆشخانەى هیوا سبەینێ دەوام دەکرێت

نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە ژێرپەنجە هاوڵاتیان و نەخۆشەکانى ئاگادار دەكاتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە رۆژى یەك شەممە ١٨ى ٧ى ٢٠٢١ پشووی فەرمیە بەڵام ئەوان دەوام دەكەن. لە پەیامێکیاندا نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی دەڵێن:” هەرچەندە رۆژی یەك شەممە پشووی فەرمیە، بەڵام ئێمە وەكو نەخۆشخانەی هیوا لەبەر بەرژەوەندی نەخۆشەكانمان بڕیارمانداوە كە رۆژی یەك …

بینینی زیاتر »

تیرۆر ناتوانێت گەلی کورد لە ئازادیی دابڕێنێت

مەجلیسی پژاک، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، یادی ئیقباڵ مورادیی لە سێیەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بەرز ڕادەگرێت و بەڵێنی درێژەپێدانی ڕێبازی شەهیدانی دووپات کردەووەتەوە، ئاماژەشی بە تیرۆرکردنی چالاکوانی مەدەنی بەهرۆز (ڕێبین) ڕەحیمی کردووە و جەختیکردووەتەوە، تیرۆر ناتوانێت گەلی کورد لە ئازادیی داببڕێت. ئەمڕۆ١٧/٧/٢٠٢١ مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- پژاک، بەبۆنەی سێیەمین ساڵیادی …

بینینی زیاتر »

توركیا جارێكى دیكه‌ له‌گۆڕیشدا نه‌یهێشت شه‌هیدانمان ئارام بن‌و ڕوفاته‌كانى ده‌رهێناوه‌ته‌وه‌ بۆ بانگه‌شه‌یه‌كى نادروست”.

پاش ئەوەى تورکیا ڕایگه‌یاند، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) له‌شارى عه‌فرین گۆڕى به‌كۆمه‌ڵى دروستكردوه‌و خه‌ڵكى كۆمه‌ڵكوژكردوه‌، وته‌بێژى ئه‌و هێزه‌ هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكى ڤیدیۆییدا ورده‌كاریی ئه‌و گۆڕه‌ى ئاشكراكردو وه‌ڵامێكى توركیاشى دایه‌وه‌ لەهەمان کاتدا داواكاریه‌كى به‌په‌له‌شى ئاراسته‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كرد، زانیاریه‌كى مه‌ترسیداریش ئاشكراده‌كات. وته‌بێژى یه‌په‌گه‌ نورى مه‌حمود له ‌په‌یامێكدا ئاماژەی بەوەداوە، “ئه‌و گۆڕه‌ى بەکۆمەڵه‌ى …

بینینی زیاتر »

بەرزترین و نزمترین پلەکانی گەرمی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکرانەوە

کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەیان بەوەکردووە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە خانەقین بەرزترین پلەی گەرمی تۆمارکراوە کە ٤٧ پلەی سیلیزی بووە و حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی تۆمارکردووە کە ١٩ پلەی سیلیزی بووە . ئەمڕۆ شەممە١٧/٧/٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، لە ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و …

بینینی زیاتر »

داستانێک، کە ئازادیی لەودیو دیوارەکانی زیندانەوە بەرهەمهێنا

داستانێک، کە ئازادیی لەودیو دیوارەکانی زیندانەوە بەرهەمهێنا و پاڵەوانەکانی چیرۆکەکە هەرگیز بۆ ساتێکیش نۆکەرییان قبوڵ نەکرد و بیری ئازادییان زیاتر جۆشدا، ئەو بەرخۆدانە کوردی کرد بەهێز و پاڵنەرێکی سەرەکیی، زیندووهێشتنەوەی کورد لە باکوری کوردستان. لە دوای دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٨ دا بەهۆی ئەو هەڵکشان و پێشکەوتن و …

بینینی زیاتر »

بۆ یادی ٣٢ساڵەی شەهید بوونی قاسملو

تیرۆر کردنی دکتۆر عەبدوڕەحمان قاسملو پەڵەیەکی ڕەشە بە نێوچەوانی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە گەلی کورد بە درێژایی مێژوو خەبات و تێکۆشانی کردووە لە پێناو پاراستن و بە دەستهێنانی مافە ڕەواکانی گەلەکەیدا، بەڵام دوژمنانی کورد هەمیشە بە توندترین شێواز وەڵامی داوا و مافەکانی گەلی کوردیان داوەتەوە، دکتۆر عەبدولڕەحمان قاسملو کە سەرکردەیەکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی …

بینینی زیاتر »

دەستگیرکراوانی بادینان: “بەڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی”

 “بەڵێ بۆ ئازادیی سیاسیی”، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی و ئازادیی دادگاکان”، ئەو دروشمانەبوون، کە ئەمڕۆ لەناو هۆڵی دادگایی و بە دەستی کەلەپچەکراوەوە، چالاکوانانی بادینان دەیانوتەوە. ئامەد سلێمان کەمال، دوای هاتنەدەرەوەی لە هۆڵی دادگا لە هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسییدا پەیام ودروشمی ئەو چالاکوانانەی خستەڕوو، کە ئەمڕۆ لەناو هۆڵی دادگا، وتویانەتەوە. ئامەد ڕایگەیاند”کەسوکارمان …

بینینی زیاتر »

پێکدادان لەنێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویدا

بەھۆی تیژڕەوییەوە لەسەر رێگای سەرەکی ھەولێر- دھۆک و لە گوندی حەسەنەی سەر بە ناحیەت رۆڤیای قەزای بەردەرەش، پێکدادان لەنێوان شەش ئۆتۆمبێلدا روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون. شایەتحاڵانی رووداوەکە ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد لەکاتی ھاتنی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کامری لە دھۆک بۆ ھەولێر و لەمیانی تێپەڕبوونی لە ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و بەھۆی …

بینینی زیاتر »