بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان سەردانی تەڤگەری ئازادییان کرد

بەمەبەستی داواکردن لە تەڤگەری ئازادی بۆ بەشداریکردن لە بەرەیەک کە پێکهاتووە لە حزبە کوردستانییە چەپەکان.بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان، لە شاری کەرکوک سەردانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی کرد.

شاندێكی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی كوردستان لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان كە پێكهاتبوو لە بەرپرسانی کەرکوکی ئەو بزوتنەوەیە، سەردانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانیان کرد. شاندەکەی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، لەلایەن بەڕێزان (شیرین عەبدوڵا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی و ئەندامانی دەستەی بەرێوابەریەتی)ەوە، پێشوازیان لێکرا.

لە دانیشتنەکەدا جەخت لە سەر دۆستایەتی نێوان هەردوولا کرایەوە و بیروڕا ئاڵوگۆر کرا دەربارەی دۆخی سیاسی و گوزەرانی هاوڵاتیان و دوا پێشهاتەکانی عێراق و مەسەلەی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک بۆ دەربازبوون لە قەیرانەکانی شارەکە. هەروەها باس لە گرنگی پێکهێنانی بەرەیەک کرا کە پێکهاتبێت لە حزبە چەپەکان، هەروەها جەخت کرایەوە لەبەردەوامیدان بە پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا.

حسێن جەباری بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەلگەی کوردستان، سەبارەت بە سەردانی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕاگەیاندووە و ئاماژەی بەوەداوە،”شاندێکی بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان سەردانی بارەگای ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کرد بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیەک کە پێکهاتووە لە حزبە کوردستانیە چەپەکان وەکو (زەحمەتکێشان، شیوعی و بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان).”

جەباری ئەوەشی باسکردووە و دەڵێت: ” لەم کۆبوونەوەیەدا باسمان لە قەیرانەکانی شارەکە کرد و جەختمانکردەوە لەسەر یەکرێزی کورد و چارەسەرکردنی قەیرانەکان، لەشاری کەرکوک چەندین قەیرانی جیاواز هەیە وەکو قەیرانی ئەمنی و خزمەتگوزاری و زۆربوونی کێشە کۆمەڵایەتیەکان و چەندین قەیرانی دیکە و هیوادارین ئەم کۆبوونەوانە بۆ چارەسەکردنی قەیرانەکانی شارەکە بەردەوامی هەبێت تا بتوانین لەگەل ئەم بەرەیە کارێک ئەنجام بدەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کەرکوک.”

سەبارەت بەیەکرێزی حزبە کوردستانیەکانی شاری کەرکوک، حسێن جەباری  جەختی لەوەش کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە: ” بەردوام لەنێوان حزبە کوردستانیەکانی شارەکە کۆبونەوە ئەنجامدراوە بەڵام بێ ئەنجام بووە. ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە حزبە کوردستانیەکان یەکریز نین، هۆکارێکی دیکەی بێ ئەنجامی کۆبوونەوەی حزبە کوردستانیەکانی کەرکوک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی نوێنەری حزبەکان دەگەڕێنەوە سەروی خۆیان لە هەولێر و سلێمانی کە ئەوانیش بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کەرکوک کارناکەن.”

بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی هەرێمی کەرکوکی تەڤگەری ئازادی

حسێن جەباری: لە کۆتایدایدا دەڵێت “پێشتر ئێمە وەکو تەڤگەری ئازادی لە شاری کەرکوک پرۆژەی خۆمان هەبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکانی کەرکوک، هۆکاری بەردەوامی قەیرانەکان ئەوەیە کە شاری کەرکوک لەلایەن هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان وجحکومەتی ناوەندی عێراقەوە پشتگوێخراوە، ئامانج لە دروستکردنی ئەم بەرەیەی حزبە کوردستانیە چەپەکانی شاری کەرکوکیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خەڵکە کە بتوانین نوێنەرایەتی خەڵک بکەین و کێشەکان چارەسەر بکەین.”

هەروەها چێکی بکە

گه‌نجۆ ژیندا سه‌د ساڵی رابردوو بزووتنه‌وه‌ی چه‌كداری و سیاسی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وام هه‌بووه‌، هه‌ر …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *